ئێستا ئەزانێ مەنێ ئارد چەند نانی تیا دەبێ.
مەن: برێکی پێوانەییە، بۆ پێوانەکردنی دانەوێڵە لە کوردەواردا بەکاردێت (فەرهەنگی خاڵ)، مەبەست لەوەیە مرۆڤ لە کاتی تەنگانەدا دەزانێت چەند بێ پشتوپەنایە، بۆیە پێویستە لە کاتی ژیاندا تەنیا پشت بەخۆی ببەستێت، چونکە پشت و پەنای ڕاستەقینەی ژیان تەنیا مرۆڤ خۆیەتی.[1]