شەهید یونس محەمەد عەلی ناسراو بە شەهید هاوار
یونس محەمەد عەلی سان ئەحمەد لە گوندی تەپی سەفا لە ساڵی 1945 لە بنەماڵەیەکی خانەدان و کوردپەروەر چاوی بەدنیا هەڵهێناوە. هێشتا یونس تەمەنی یەک ساڵ دەبێت ماڵی باوکی لە تەپی سەفاوە بار دەکات بۆ شەکرالی بۆ سەر زەوییەکانی حەسەن بەگی جاف.
لەتەمەنی 7 ساڵیدا دەینێرنە بەر خوێندن، قۆناغی سەرەتایی تەواو دەکات، پاشان دەبێتە یاریدەدەری باوکی بۆ ئیشوکاری کشتوکاڵ و ماڵداری و حساب و کتابی زەوییەکانی حەسەن بەگ، چونکە زیاتر لە پێنج سەد دۆنم زەوی ناوبراو لەژێر چاودێری ئەماندا دراوە بە جوتیارەکانی ناوچەکە.
لە ساڵی 1963 و لەتەمەنی 18 ساڵیدا پەیوەندی دەکات بە شۆڕشی ئەیلولەوە و بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت بە پێشمەرگە.
لە ساڵی 1965 هاوسەرگیری دەکات و خانوو بۆ خۆی دروست دەکات.
دوای ئەوەی لە ساڵی 1973 زەوی خاوەن موڵکەکان دابەش کرا، ئەویش بوو بە خاوەنی زەوی خۆی و کاری کشتوکاڵی دەکرد. لەدوای هەرەس لە ڕێگەی =KTML_Bold=شێخ عەلی کەشکۆڵ=KTML_End=ەوە پەیوەندی دەکات بە ڕێکخستنەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە و خۆی ئامادە دەکات لەگەڵ ئەواندا بچێتەشاخ، بەڵام بەهۆی ئیش وکاری کشتوکاڵ کردن و ماڵدارییەوە چونە دەرەوەکەی بۆ ماوەی سێ مانگ دواکەوت و لە #01-09-1976# بەچەکی خۆیەوە پەیوەندی کرد بە ڕێزەکانی شۆڕشی نوێوە.
لەبەر ئازایەتی و چاو نەترسی خۆی کرا بە فەرماندەی مەفرەزە لە کەرتی سێی هەرێمی یەکی هەورامان.
پاش 3 مانگ لە چوونە دەرەوەی ڕژێمی بەعس خێزانەکەی و هەر چوار مناڵەکەی ڕەوانەی زیندانی ناسرییە دەکەن لە باشوری عێراق، بۆ ئەوەی شەهید هاوار ناچار بە خۆبەدەستەوە دان بکەن و چەکی پێ دابنێن. بەڵام ئەو زۆر لەوە خۆگرتر بوو بەو شێوەیە پەشیمانی بکەنەوە لە شۆڕش و پێشمەرگایەتی. ئەوەبوو کوڕێکی بەناوی ئەمیر لە زیندانی ناسرییە کۆچی دوایی دەکات و ئەوانی تریش دوای بەسەر بردنی ساڵێک و سێ مانگ و یازدە ڕۆژ بە لێبوردن ئازاد دەکرێن. شەهید هاوار لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا بەشداری زۆربەی نەبەردییەکانی هێزی پێشمەرگەی کردووە لە #شارەزوور# و سورێن و شارباژێر و ناوچەی #پێنجوێن# و شلێر و ناوچەی شەمێران و تاوگۆزی، وە جارێکیش بریندار بووە.
وە لەکاری حزبیدا دەچێتە ڕیزەکانی بزوتنەوە و واز لە کۆمەڵە دەهێنێت. چەند ڕۆژێک پێش شەهید بوونی پلەکەی بەرز دەکرێتەوە بۆ فەرماندەی کەرت، بەڵام لە ئێوارەی ڕۆژی 19/4/1978 لە کاتی دابەزینیان بۆ گوندی میری سور لەگەڵ سێ پێشمەرگەی قارەماندا دەکەونە ناو ئابڵوقەی جاشەکانی =KTML_Bold=ڕەشەی ساڵحە=KTML_End= و =KTML_Bold=سالە خەیات=KTML_End= ەوە و لەهەر چوار لاوە دەدرێنە بەر دەستڕێژی گولە.
دوای کاتژمێرێک شەڕ و بەرگری و کوژرانی چەند جاشێک، شەهید هاوار و شەهید =KTML_Bold=عەلی حەمە عەبدولقادر خێڵی حەمە یی=KTML_End= لەوێدا دەکوژرێن و شەهیدان =KTML_Bold=عەزیز عەلی مەجید زەمەقی=KTML_End= و =KTML_Bold=حسێن شەمێرانی ئیمامی زامنی=KTML_End= بە برینداری دەگیرێن و پاش ماوەیەک لە قەسابخانەکەی موسڵ لە سێدارە دەدرێن.
ئەو کەرتەش بڕیار بوو بدرێت بە شەهید هاوار ناونرا کەرتی هاوار و دواتر لەساڵانی هەشتاکاندا چەندین فەرماندەی قارەمان بوون بە فەرماندەی، یەکێک لەوانە فەرماندەی قارەمان شەهید ئەحمەد شاتوانی بوو.[1] [2]