تەنها لەمانگی ئایاردا، 250 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە سنوری #گەرمیان# تۆمار کراون بەرگری شارستانی گەرمیانیش دەڵێت: 131 حاڵەتیان ئاگر کەوتنەوە بووە لەنێو دەغڵودانی جوتیاران کە سەرجەمیان هۆکاری ڕوودانیان گوماناوین.
لەگەڵ هاتنی وەرزی هاویندا حاڵەتەکانی ئاگر کەوتنەوە زیاد دەکەن، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەرگری شارستانی گەرمیان، ئاماری مانگی ئایاری ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی سنوری ئیدارەی گەرمیانی بۆ ڕۆژنیوز خستەڕوو.
نیعمەت عەلی، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی بەرگری و شارستانی گەرمیان، بۆ ڕۆژنیوز وتی: لەم مانگەدا 250 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە ڕوویانداوە کە 131 ئاگریان لەنێو دەغڵودانی جوتیاراندا بووە و ئەوانی دیکەش لە دوکان و مارکێت و ئۆتۆمبیل و ماڵ کەوتوەتەوه، به و هۆیەشە وە سەدان دۆنم زەوی سوتاون و سەدان دۆنم زەوی و باخی دیکەش لە سوتان ڕزگارکراون.
وتیشی: بەپێی زانیارییەکانی، پۆلیسی بەرگری شارستانی گەرمیان، کۆی ئه و ئاگرانەی لەدەغڵودانی جوتیاران کەوتونەتەوە جێگای گۆمانن و بەهۆکاری نادیار ڕوویانداوه
وتیشی: ئێمە ئەمساڵ بەهۆی زۆری ڕێژەی باران بارینەوە گومانی ئەوەمان کردبوو زیادبوونی پوش و پەڵاش و دەغڵودان زیاتر دەبێت، هەر بۆیە پێش هاتنی وەرزی دورێنە، وەک بەرێوەبەرایەتیمان، پلانێکمان داڕشت و داوامان لە ئیدارەی گەرمیان کرد، داوا لە جوتیاران بکات، کە ڕێنماییەکانی ئێمە جێبەجێ بکەن، کە خۆی لەوە دەبینیەوە، جوتیاران دەغڵودانەکانیان پێش وەخت دوروێنە بکەن، به تایبەت ئەوانەی دەکەونە نزیک شەقامەکان، هەروەها بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئاگرکەوتنەوە هەشت تیمی گەڕۆکمان بۆ گوندەکانی سنوری شارۆچکە و شارەدێیەکانی گەرمیان دروست کردبوو.
وتەبێژەکەی پۆلیس، ڕوونیشکردەوە، ئەوەی جێگای گومانە لای ئێمە ئەوەیە، ساڵانی ڕابردوو ئەوەی دەسووتا پوش و جاڕ بوو، بەڵام ئەمساڵ هەمووی دەغڵودانە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە لەکۆی ئه و حاڵەتانەی ئاگرکەوتنەوە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.[1]
#30-05-2019#