چیرۆکی پەپولەی ئازادی کە نووسینێکی ئەدەبییە و لە کەش وهەوای سەخت و خنکێنەری بەندیخانەدا
بەقەڵەمی =KTML_Bold=ئەحمەد بلوکی=KTML_End= نووسراوە.
ئەم ڕۆمانە 5هەمین کاری ئەم نووسەرەیە و لەڕاستیدا تەنیا پەرتووکی ئەو نووسەرەیە کە توانیویە لەژێر فشاروسانسۆری بەندیخانەدا دەربازی دەرەوە ببێت و لەچاپ بدرێت.
ئەم چیرۆکە لە چوارچێوەی ژیان و تێکۆشانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و شۆرگێڕی شەهید =KTML_Bold=شیرین عەلەمهوولی=KTML_End= داڕێژراوە.
نووسەری چیرۆکەکە بەهۆی چالاکی سیاسی لە بەندیخانەکانی تورکیادایە، نووسەر توانیویەتی بە ژیان کردن لەوەها دۆخێکدا و شێوازی شەهید بوونی شیرین نووسینێکی باش بئافڕێنێت.
ئەم چیرۆکە لە 120 لاپەڕە لەلایەن دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوەی قەندیل و بە پشتگیری کۆمڵگەی ئازادی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کەژار چاپ کراوە.