لە پەندەکانی پیرەمێرد[1]
زوقم= گۆڕانی هەڵمی ئاو لەهەوادا بە هۆی سەرماوە بۆ دەنکۆڵەبەفری بچووک.
سەهۆڵ= ئاوی بەستوو
زوقم وسەهۆڵ= کینایەیە لە سەرماوسۆڵە
ئێستا، کەش تۆزێک لەبارە، خۆ ئەگەر بیکات بە سەرماو بەستەڵەک ئایا هەژارەکانمان چی لەبەربکەن بۆ خۆپاراستن لە سەرمای وەرزی زستان؟
گوتراوە: زستان هات و بەرگی فەقیر دڕا. یان زستان بە پینەو پەڕۆ هاوین قنجوقیت بڕۆ. (زریان سەرچناری)