نووسەر: د. #نیاز نەجمەدین نوری#
لێکۆڵینەوەیەکە لە گەشە سەندنی مرۆیی و نایەکسانی ئابوریی لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا (1992 2014)
ئەم کتێبە کۆکراوەی کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەیە لە بواری گەشەپێدانی مرۆیی و نایەکسانی ئابوریی، بەشێکە لە تێزی دکتۆرا نامەکەی نووسەر، لە شەش بەش پێکهاتووە کەهەر یەک لە بەشەکان چەند بابەتێک و دەرنجامی لە خۆگرتووە، لە دوو توێی 180 لاپەرەی قەبارە گەورەدا بەم شێوەیە :
بەشی یەکەم : سەرمایەی مرۆیی و نایەکسانی ئابوریی.
بەشی دووەم : ئازادی و گەشەپێدانی مرۆیی.
بەشی سێیەم : ژن لە نێوان بازاڕی کار و هاوسەرگیریدا.
بەشی چوارەم : مرۆڤ لە ساییەی پلانی مەرکەزیی و ئابوریی ڕەیعییدا.
بەشی پێنجەم : لینکی گەندەڵی بە نایەکسانی ئابورییەوە.
بەشی شەشەم : بازاڕی ئازاد یان دەستوەردانی حکومەت ؟.[1]