لەدایکبووی 1948 #هەولێر#، کۆچی دوایی 1984 مۆسکۆ.
هاوڕێ مونعیم عەتار [عەبدالمنعم العطار] لە حەفتاکان کادیرێکی بە توانای یەکێتی گشتی قوتابییانی ئێراق بوو، لە هەمانکاتدا ئەندامی حزبی شیوعی ئێراقی بوو. پاش تەواکردنی خوێندنی ئامادەیی، حزبی شیوعی ئێراق ڕەوانەی یەکێتی سۆڤیەتی کرد بۆ بەردەوام بوون لە خوێندنی باڵا. هەر لە یەکێتی سوڤیەتیش وەکوو ئەندامێکی چالاک لە کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوڕوپا بەردەوام بوو پاشان بووە سکرتێری لقی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوڕوپا لە ساڵانی 1981 و 1982 و پاشانیش لە کۆبوونەوەی کادیرانی خوێنداکارانی شیوعی یەکان لە شاری پراگ بۆ زیندووکردنەوەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوڕوپا بووە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری گشتی مەرکەزی پراگ و لەگەڵ هاوڕێی تێکۆشەر شیرزاد قازی ساڵی 1984بە نوێنەرایەتی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوڕوپا بەشداری کرد لە کۆنگرەی چواردەمینی یەکێتی قوتابییانی جیهان کە لە سۆفیای پایەتەختی بولگاریا بەسترا لەو کۆنگرەیە نوێنەرانی کۆمەڵەمان دەوری باشیان گێرا بۆ ناساندنی دۆزی میللەتی کورد.
بەداخەوە دڵە گەورەکەی لە #25-10-1984# لە لێدان کەوت و ماڵاوایی لە تارای کچی و هاوژینەکەی ناهیدە #ئەحمەد بانیخیلانی# کرد.
#فەهد گردەوانی#
2019 نوڤیمبەر 5 ستۆکهۆڵم. [1]