بەڕێزان..
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پارێزگارانی #هەولێر#، #سلێمانی#، #دهۆک# و #هەڵەبجە#
بەڕێوەبەرە گشتییە بەڕێزەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، ڕاپەڕین و هەڵەبجە
ئێمە وەک پسپۆڕانی خۆپاراستن لە پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و ڕاپەڕین) کە ژمارەمان زیاتر لە 250 دەرچووی تەندروستی کۆمەڵگەیە، لە سۆنگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیارییەتی و هەستیاری دۆخی تەندروستی هەرێمی کوردستان، لەم کاتەدا کە هەموو جیهان تووشی بەڵایەکی گەورەی دژی تەندروستی بووەتەوە کە کۆرۆنایە و باشترین چەکی دژی ڤایرۆسەکە خۆپارێزییە، دەمانەوێت بێینە نێو کایەی خزمەتکردن بە هاونیشتمانییانی خۆمان و بەشداربین لەم جەنگەی دژی ئەم ڤایرۆسە کوشندەیە.
داواکارین لە بەڕێزتان ڕێگەمان پێبدەن وەک شارەزاترین کەس لە بوارەکە کە پسپۆڕیمان خۆپارێزییە، بێنە سەر هێڵ و هاوکاربن لەگەڵمان بۆ ئەوەی دەست بە کارکردن بکەین لە بواری هۆشیاری تەندروستی، خۆپارێز و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان لە نەخۆشخانەکان.
ئێمە ماوای 4 ساڵە دەرچووین لە کۆلێژ، بەڵام هیچ گرنگی بە تواناکانمان نەدراوە و دانەمەزراوین، داواکارین لەم دۆخەی ئێستادا ئێمە وەک دەرچووانی خۆپارێزی بهێنە نێو جەنگەکە، دابمەزرێندرێین و ڕۆڵمان پێبدرێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ ئەوەی پێکەوە بە سەرکەوتووانە و بە کەمترین زیانی گیانی ئەم دۆخە تێبپەڕێنین.
250 پسپۆڕی خۆپاراستنی تەندروستی
#22-03-2020#