ڕاگەیەنراوی #هەپەگە# بەم شێوەیەیە:
چالاکی هێزەکانمان لەدژی جموجووڵی داگیرکەری لە هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە. زانیاریەکان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری جەنگی حەفتانیندا لەدژی داگیرکاری بەم شێوەیەیە:
لە بەکتوریا لە سێ شوێنی جیاواز چالاکی ئەنجامدرا
11ی تەموز کاتژمێر 04:00 سوپای داگیرکەری تورک هەوڵیداوە بەرەو گردی شەهید بیرهات و گردی کارتالی سەر بە بەکتۆریا پێشڕەوی بکات. هێزەکانمان چاودێری یەکینەکانی دوژمنیان کرد و لەدژی داگیرکەران ڕیزە چالاکیان ئەنجامدا. لە سێ لاوە لە هێزە داگیرکەرەکان درا، بە پێی تەسبیتی هەڤاڵانمان لە چالاکیەکاندا 7 سەرباز سزادراون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
16 داگیرکەر کوژران
هێزەکانمان سەرلەبەیانی هەمان ڕۆژ لە دەڤەری گردی کارتال و شەهید بیرهات لەدژی داگیرکەران چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا 3 جار بە باشی یەکینەکانی دوژمن کرانە ئامانج و 16 سەربازی داگیرکەر سزادران و 5 سەربازیش بریندار بوون.
لە شەڕ و بۆردومانەکانی دەڤەری گردی کارتال و شەهید بیرهات دا هاوڕێکانمان (ئەڤین و باهۆز) شەهید بوون.
لە خانتوور بە بەهێزی لە سەربازانی تورک درا
12ی تەموز کاتژمێر 06:00 هێزەکانمان لە 3 لاوە لە هێزەکانی دوژمنیاندا کە هەوڵیان دەدا لە دۆلی بزنا و گردی دیرەنەوە پێشرەوی بکەن. لە چالایەکدا 3 سەرباز سزادران. کاتێک کە دوژمن لە هەرێمەکە کشایەوە بۆ جاری دووەم لە لایەن هێزەکانمانەوە کرایە ئامانج. لە چالاکیەکەدا کە بە بەهێزی لە داگیرکەران درا، 5 سەربازی دوژمن سزادران.
لە پایزاڤا ئۆپەڕاسیۆن و شەڕ
هەپەگە لەبارەی شەڕی پایزاڤا ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە سوپای داگیرکەری تورک 2ی تەموز لە دەڤەری گوندی ئاخولای ناوچەی پایزاڤای وان دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری کردبوو. لەنێوان سوپای داگیرکەری تورک کە ویستی سەرەتا سەربازەکانی جێگیر بکات و هێزەکانی ئێمەدا شەڕ ڕوویدا. لەو شەڕەدا هاوڕێکانمان (وڵات، کەندال و ئازاد) کە بە قاڕەمانێتی لەدژی دوژمن شەڕیان کرد، شەهید بوون.[1]