ڕاگەیەنراوی هێزەکانی ڕزگاری #عەفرین# بەم شێوەیەیە:
ڕۆژی 13ی تەموز هێزەکانمان لە گوندی سارینجەکی ناوچەی بلبل لە بەرانبەر ناوەندێکی چەتەکان چالاکی ئەنجامدا. لە ئەنجامدا بە پێی زانیاریەکان 3 چەتە کوژراون و 2 چەتەش بریندار بوون. دوای چالاکیەکە هەندێک گوندنشینیان دەستگیر و ئەشکەنجەدا.
20ی تەموزیش هیزەکانمان لە شاری عەزاز چالاکیان بە قەناس ئەنجامداوە. لە ئەنجامدا سەرچەیەک بە ناوی عوسمان هامدەی سەر بە گروپی سوڵتان موراد کوژراوە.
بە گشتی لە هەردوو چالاکیەکەدا 4 چەتە کوژراون و 2 چەتەش برینداربوون.[1]