ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ مێرووی وورد و بچوکە، زیندەوەرێکی مشەخۆرە و خوێن مژە لە نێو پرچ و قژ و سەری مرۆڤ دەژی، ئەسپێیەکی پێگەیشتوو، هێندەی قەبارەی تۆوی(کونجی) دەبێت، کۆریش واتە کەسێکی کوێر و نابینایه، ئەسپێ لەکاتی سەرڕۆنین بە هەردوو پەنجەی ئەسپێ کوژە پان وپلیق دەکرێتەوە قرچەیەکی لێوە دێت و بکوژەکەش دەمی ئاوێ دەکات هاوشێوەی تەقاندنی زیپکە، ئینجا کوێر خاسیەتی وایە ئەگەر شتێک بگرێت توند دەیگرێت تا لەناو دەستی مردار نەبێتەوە بەری نادات بۆ ئەوەی لەدەستی دەرنەچێت، ئه و حاڵەتە بووە بە ئیدیۆم و بە خەڵکی قرچۆک و ڕژد و ڕەزیل کە وەکو کوێری دەست بەماڵێوە بگرێت دەوترێت(ئەسپێ لەدەست کۆری نایەتە دەرێ)[1]