ئەم پەرتووکەی بەر دەستت سەرچاوەیەکە لە کۆمەڵێک زانیاری و هەنگاوی کرداری و ئەزموونگەری پێک دێت، لەسەر ژینگە و کولتووری بازاڕی نێوخۆیی و لەگەڵ کڕیاری نێوخۆیی هەرێمی کوردستان.
ئەم پەرتووکە بۆ ئەو کەسانە گونجاوە:
- هەر کەسێک کە کاری فرۆشتن ئەنجام دەدات و دەیەوێت پەرە بە تواناکانی بدات بۆ سەرکەوتووتر بوون لە کارەکەی.
- ئەو کەسەی خاوەنی بزنسی بچووکە و لە سەرەتادا ناچارە خۆی کاری فرۆشتن ئەنجام بدات، جا چ بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکانی ڕاستەوخۆ بە بەکاربەرەکان (B2C)، یاخود فرۆشتنیان بە بزنسەکانی تر (B2B) بێت.
- ئەو کەسەی دەیەوێت ببێتە خاوەنی زۆرترین داهات و پەیوەندیی زۆر لە کاتێکی کەم، چونکە فرۆشتن تاکە کارە کە لە هەموو جۆرە دامودەزگا و کۆمپانیایەک بوونی هەیە و بەگوێرەی بڕی کارکردنی کەسەکە، داهات و پەیوەندییەکانی تێدا زیاد دەکات.