ناوی کتێب: ژیانت نوێبکەرەوە.
نوسینی: محمد الغزالی.
وەرگێڕانی: محمد محمد حەمەمیرزا.
لە کتێبەکەوە:
زۆرجار مرۆڤ حەزدەکات لاپەڕەیەکی نوێ بۆ ژیانی بکاتەوە، بەڵام دێت ئەو داخوازييە سەرەتاييە دەبەستێتەوە بە کاتێکی دیاریکراوی قەدەرە نادیارەکان، وەک باشبوونی حاڵی یان گۆڕانکاریی لە شوێنەکەیدا.لەوانەشە بیبەستێتەوە بە وەرزێکی دیاریکراوەوە، یان بۆنەیەکی تایبەتەوە وەک جەژنی لەدایکبوون، یان بە بۆنەی سەرەتای ساڵی نوێوە.
لەم خۆخەڵافاندن و دواخستنەدا وا هەستدەکات کە لقێک لە لقەکانی هێزێکی لەبار لەگەڵ ئەو کاتە دیاریکراوەدا دێت، ئەوکات لەدوای خاوبوونەوە چالاکیدەکاتەوە، لەدوای نائومێدی ئومێدی پێدەبەخشێتەوە. لەڕاستیدا ئەمجۆرە بیرکردنەوەیە گومان و خەیاڵە، چونکە نوێبوونەوەی ژیان لەپێش هەرشتێکیتر لەناو دەرووندایە.
کەسێکیش کە بە لێبڕان و بەرچاوڕوونیەوە پێشوازی لە دنیا بکات ئەوا ئەو بارودۆخەی کە دەورەیداوە تا هەر ئاستێ سەخت و خراپ بێت هەر ناتوانێ ئەم کەسە بخاتە ژێرباری خۆیەوە، ناتوانێت بەپێی هەواو هەوەسی خۆی چۆنی بوێت بیهێنێت و بیبات، ئەويش ئەو کەسەیە کە سود لە دنیا وەردەگرێت، لەبەردەمیدا پارێزگاری لە تایبەتمەندییەکانی خۆی دەکات، هەروەک چۆن تۆوی گوڵ لەژێر چینی خاکێکی خوێیاوی و لیتەدا داپۆشراوە، پاشتر ڕێگای خۆی بەرەوژوو دەبڕێ و بە بۆنە خۆش و بوژێنەرەوەکەی پێشوازی لە تیشکی خۆر دەکات!! دەتوانێ قوڕی سورەوەکراو و ئاوی لێڵ بکاتە ڕەنگێکی جوان و عەترێکی بۆنخۆش.. مرۆڤیش ئەگەر هاتوو خاوەنی خۆی بوو و خاوەنی کاتەکەی بێت، بتوانێ لەبەرانبەر ئەو شتە ناخۆشانە کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە پارێزبەندی لە ئازادی بزاوت وەربگرێ ئەوا بەهەمانشێوەیە، بەڕاستی بێئەوەی چاوەڕێی یارمەتی دەرەکی بێت کە یارمەتی بدات لەسەر ئەوەی دەیەوێ بەدەستی بێنێ دەتوانێ کاری زۆر بکات.[1]