تیمەکانی وڵامدانەوەی شەهید چەکدار #ئامەد#-ی سەر یەپەسە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەسەندنەوە لە داگیرکەر و سیخوڕان، لە ئامەد دوو چالاکیان ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتوو، لە بەرواری 16ی ئەیلولدا کاتژمێر 03:00 لە سەر ڕێگای ئامەد-فارقین لە دژی هێزەکانی دوژمن بە بۆمبی دەستی چالاکیەکیان ئەنجام داوە و ڕاشیانگەیاند، لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ئەندامێکی تیمە تایبەتەکانی سوپای تورک بریندار بووە و لە بارەی ژمارەی کوژرا و بریندارەکانی تری سوپا زانیاریان بەدەست نەهێناوە.
لە بەشێکی تری ڕاگەیێنراوەکەدا باس لەوە کرا کە لە 13ی ئەیلولدا کەسێک بە ناوی (م.ئە) کە پێشووتر ئاشکرا بووە بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەکات، لە گەڕەکی سەیرانتەپەی ئامەد سزا درا. هاوکات ئەو مادە بێهۆشکەرانەی لەگەڵی گیرابوون، لەناو براون.
لە کۆتایی لێدوانەکەشدا هاتووە، ئەوان بە ناوی تیمەکانی وڵامدانەوەی یەپەسە خاوەنی ئەو هێزەن کە لە کوردستان لە دژی ئەو دوژمنە بوەستنەوە کە خەریکی یاریە قێزەوەنەکانە و جەختیشی کردەوە کە تاکە ڕێگای لەناوبردنی ئەو دوژمنە ئەوەیە کە بەو زمانەی لێی تێدەگات، لێی بدەی و وتیشی:تۆڵەسەندنەوە سوێندەکەمان دەبێت و سەرکەوتنیش تاکە قسەمان دەبێت. لە هەموو ساتێک و هەموو جێگایەک لە دوژمن دەدەین و دەبینە وڵام بۆ شەهیدان و گەلەکەمان.[1]