Search Options





    


Navên Kurdkî
Çıme
Video
Weynayen berşav
Survey
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
Zıwan
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Zıwan
Navên Kurdkî
Çıme
Video
Weynayen berşav
Survey
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derax
 
 
 Afîneyen Kurdipedia
 
 
 
  - Kurdipedia
 Destdayi
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
RAYERÊ VACEYÎŞÊ YÊ MIYONÊ ROCĨ RÊBERA AXAFTINÊ YA ROJANE GÜNLÜK KONUŞMA KLAVUZU
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
GRAMER Û RAŞTNUŞTIŞÊ KURDÎ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Rastnuştişê Kirmanckî (Zazakî) Grûba Xebate ya Vateyî
10-12-2023
سارا ک
Kıtebxane
ZIFQERA BERİ
06-12-2023
سارا ک
 527,900
 106,867
 19,831
 99,896
Video 1,459
کوردیی ناوەڕاست 
301,943
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,810
هەورامی 
65,787
عربي 
29,018
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,694
فارسی 
8,746
English 
7,186
Türkçe 
3,577
Deutsch 
1,469
Pусский 
1,123
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
Hilanîna Dosyayî
MP3 
311
PDF 
30,036
MP4 
2,360
IMG 
195,167
Gêrayêne naverokê
Kıtebxane
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
جەنابی خەللوسی ئاکار، ئێرەیە کوردستان
Kom: Kilm şınasiye | : کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Bol rind
Miyan
Xırab niya
Xırab
Metadata
RSS
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جەنابی خەللوسی ئاکار، ئێرەیە کوردستان

جەنابی خەللوسی ئاکار، ئێرەیە کوردستان
جەنابی خەللوسی ئاکار، ئێرەیە کوردستان

یووسف مەنتک
فەرمانروایی کورد لە شارستانییەتەکانی میزۆپۆتامییاو سنووری جوگرافی کوردستان وناوچەکە ڕەگێکی قوڵی مێژوویی هەیە، لەشارستانییەتی سۆمەرییەکان، ئاشورییەکان، بابلی، ئەکەدی، فارسی، یۆنانی، ساسانی، ئیسلامی. بوونی فەرمانزەوایییەکانی وەک: گۆتی، لۆلۆیی، فەرمانرەوایی ئیمپراتۆری میدییەکان لە میزۆپۆتامییاو ئەنادۆل لە پ ز، شەدادیی، بازی کوردی، هەزبانی، مەروانی.....هتد بەڵگەی مێژوویین کە کورد خەڵکی ڕەسەنی خاکی کوردستان و ناوچەکەن.
ماددەکان 700 ساڵ پێش زایین دیاکۆیان کرد بە پاشای میدیا، لە ساڵی 606 ی پێش زایین کۆتاییان بە دەسەڵاتی ئیمپراتۆریای ئاشوورییەکان هێنا کە بۆ ماوەی چەندین سەدە حوکمێکی توندو چەوسینەرو داسەپاویان دەکرد لە ناوچەکە. ئیمپرتۆریای میدیا لە شەش هۆزی گەورە پێک هاتبوون 3 یان کورد بوون: بوسی، ستروخات، بودی، باقی ئەوانی فارس ونەتەوەکانی ناوچەکە بوون، کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی دوا پاشای ماد ئەستیاک، لەسەر دەستی کۆرشی کچەزای کەناوی (مەندانە) بوو ژنی قەمبیزی پاشای فارسەکان بوو، خیانەتی کەسە نزیکەکانی پادشا ئەستیاکی میدی بە ناوی هارپاک و پەیوەندی کۆمەڵایەتی خزمایەتی کۆتایی بە دوا فەرمانرەوایی پاشای کوردان هێنا.

هاتنی تورکە بەربەرییەکان لە ئاسیای ناوەڕاستەوە بۆ ئاسیای بچووک، لە مەغۆلستانەوە بۆ وڵاتی فارس وسەر خاکی کوردستان (میزۆ پۆتامییا- ئەنادۆل) دەگەڕیتەوە بۆ سەرەتای سەتەی یانزەهەم لە ساڵەکانی : 1018، 1040، 1075، بە چەند قۆناغێک هاتوون، سەرەتا هۆزە تورکەکانی وەک: ئۆغوز، سلجوق، مەغۆل، و عوسمانی بوون، یەکێتییەکی هۆزە تورکەکانیان پێک هێناوە سەرەتا بە ولاتی فارس داهاتوون هەر شوێنیکیان داگیر کردبوا وێران وتالانیان دەکرد و کوشتارێکی زۆریشیان دەکرد، لەگەڵ ئەوەشدا هۆزو میرە کوردەکان و نەتەوەکانی تری ناوچەکە بەرگرییەکی زۆریشیان کردووە خەلکێکی زۆریشیان لی کوشتوون و تێکیان شکاندوون، تورکەکەکان کۆلییان نەداوە دووبارە خۆیان ڕێکخستۆتەوەو هێرشیان کردووە، دیارە ئاینی ئیسلامیان وەک ئاینی فەرمی پەیڕەو کردووە و لەژێر نێوی گەشەسەندنی ئیسلام سەپاندوویانە لەهەر شوێنێک داگیریان کردوە. لەساڵەکانی 1075 ەوە توانیان زۆربەی فەرمانڕەوایی بێزنتیەکان تێک بشکێنن، وخاکێکی زۆری کوردستان و ئەرمەنی و فارس ویۆنانی و لاس و چەرکەس بخەنە ژێر دەسەلاتی خۆیان. دواجار ئەستەنبۆلیان وەک پایتەختی حوکمرانی تورک دیاری کردووە، وەک هەمیشە سەرۆک هۆزومیرانی کوردو نەتەوکانی تری ناوچەکە بۆ بەرژەوەندی و دەسەڵاتخوازی لێرەو لەوێ چوونەتە پاڵ تورکەکان. تواندنەوەی نەتەوەکانی تر لە نێو نەتەوەی تورک نەریتێکی پەیڕەو کراو بووە، یەکێک لە ڕێگەکانی سوڵتان دەبوا مندالانی لە 7 ساڵ بەسەرەوە بدرێنە دەولەت بەتایبەت بۆ دیانەت ونەتەوە غەیری تورک، گەلێک هۆزە تیرە لەنەتەوە جیاجیاکانی سنوری قەڵەمرەوی عوسمانی لەنێو نەتەوەی تەرکدا توێندراونەتەوە.
دامەزراندنی خەلافەتی عوسمانی دەگەڕیتەوە بۆ بنەماڵەی عوسمانی بەرەگەز تورک، ئەرتوغرل سوڵتانی باوک لە تەمەنی 90 ساڵیدا دەمرێت، دوو کوڕی دەبێت بەناوەکانی عوسمان و دندار. دەبێت یەکێک لە کورەکانی جێگەی باوکی بگرێتەوە، دیارە وەک نەریتێک بۆ ئەوەی تەنیا کەسێک ببێتە خەلیفە و کێشە و دوو بەرەکی و فیتنە لەنیوان کەسە نزیک کوڕەکانی ڕوونەدات کوشتن و لەناوبردنی ئەوانی تر کرا بەیاسا، زۆرترین سوڵتانە عوسمانییەکان پەیڕەویان لەم یاسایە کردووە، عوسمان لە سالی 1298 دنداری برای کوشتووە، عوسمان لە تەمەنی 33 سالیدا کراوە بە خەلیفەی عوسمانی، لەسالی 1299 تا 1326 حوکمی کردووە، لەم ماوەیەدا توانی سوڵتانەتێکی عوسمانی تورکی ڕەگەزپەست و بەهێز دابمەزرێنێت سنووری دەسەلاتی خۆی فراوانتر بکات و زۆر لە میرو دەسەڵاتدارانیتریش بخاتە ژێر ڕکێفی خۆی.
بۆ چوونە سەر کورسی خەڵافەت کوشتنی براو خوشک وکەسە نزیکەکان و کوشتاری خوێناوی نەریتی تورک بوو، چەند نموونەیەک دەهێنینەوە:
سوڵتان بایەزیدی یەکەم لەسالی 1389 کە سوڵتان مرادی باوکی مرد، بۆ ڕەوایەتیدان چووونە سەر تەختی خەلافەت ودوور خستنەوەی گرفت وکێشە پەنای بردۆتە بەر ئەم ئایەتەی قورئان (وان فتنە آشد من القتل).
سوڵتان محمد فاتیح برایەکی شیرە خۆرەی خۆی کوشتووە.
سوڵتان سەلیم غازی کوڕی بایەزیدی دووەم، سەرجەم براکانی خۆی کوشت و کوڕەکەشی دوور خستەوە.
سوڵتان محمدی سێیەم، بەر لەناشتنی جەنازەی باوکی، سەرجەم براکان و خوشکەکانیشی کوشتووە، هەندێک سەرچاوە ئاماژە بە 9 و هەنێکی تر بە 19 برا دەکەن.

شەڕی چاڵدێرانی نێوان تورک و سەفەوییەکان1514، تورکەکانی ناچارکرد ڕێککەوتننامە لەگەل میرەکوردەکان بکات ئەوەش بە هەولی مەلا ئیدریسی بەتلیسی و سوڵتان سەلیم ی عوسمانی چەند میرنشینێکی کوردیان دامەزراند، ئارمانجیش لەم نزیک بوونەویە بۆ دۆستایەتی کردنی کوردو سووت بینین لە ئازایەتییەکانیان و سنووری جوگرافی کوردستان، و کورد نەچنە پاڵ سەفەوییەکان، سوڵتانی عوسمانی لەسالی 1515 بە فەرمی دانیان نا بە دەسەڵاتی میرنشینە کوردەکان، کاتێک سوڵتان سولێمان بوو بە خەلیفەی عوسمانی لەسالی 1520 پەیماننامەکەی پێشیل کرد، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی زۆرێک لە میرە کوردەکان توورە بن و بچنە پاڵ شای سەفەوی ئێران.
هەر کاتێک شەڕ بۆتە مەترسی بۆ سەر دەولەتی عوسمانی، سوڵتانەکان پەنایان بردۆتە بەر فڕو فێڵ و خەڵاتاندنی میرەکوردەکان، لە شەریان لەگەل مەمالیکەکانی سوریاو میسریشدا پەیماننامەیان لەگەڵ میرانی کورد مۆرکردووە، دیارە کاریگەری دەمارگیری ئاینی ئیسلام و چاچنۆکی و خۆپەرستی وتەماع و نزمی ئاستی خوێندەواری هۆشیاری میرانی کوردوەک پێویست نەبووە بۆیە لە هەر دەرفەتێکدا سوڵتان بە پێی بەژەوەندییەکانی خۆی خستوونییە ژێر ڕکێفی خۆیەوە، ئەوە بەدرێژایی مێژوو تا ڕۆژگاری ئیمڕۆش پەتایەکە لەنێو میر و دەسەڵاتدارانی کوردەکان وەک میرات و بۆ ماوەیی ماوەتەوە، بۆیەشە تا ئێستا نەتوانراوە ستاتۆیەکی سەربەخۆی کوردستان بنیات بنرێ.

داگیر کاری تورک بەدەر لەوەی بۆ داگیرکاریی بووە، هەمیش بۆ ڕەگەز پەرستی تۆرانی و هەم بۆ پاوانخوازی و دەسەلاتخوازی و تواندنەوەی نەتەوەکانی تر لەنێو نەتەوەی تورکدا بووە بۆ ئەم مەبەستە ئاینی ئیسلامیان بەکار هێناوە، سەرچاوە مێژووییەکان باشترین بەڵگەی سەلمێنەرن، عەرەب وفارس وئەسپانی و ئینگلیزو چوونی ئەروپییەکان بۆ ئەمریکا کاریگەریان بەسەر هەموو ئەم نەتەوەو وڵاتانەدا هەبووە هەم وەک ئاینی و هەمیش وەک نەتەوەیی لەم شوێنانەی داگیریان کردوون، داگیر کاری تورک لەوانەشی تێپەڕاندووە. ئۆکتاڤیۆ بازی شاعیرو وەرگری خەڵاتی نۆبلی ئەدەبی لەساڵی 1990، لە دیدارێکیدا سەبارەت بە نووسینی کتێبی سەرلێشێواوی گۆشەگیری دەلێت: ئەمریکییەکان گرنگی بە بابەتی ڕەگ وڕیشە دەدەن چونکە خەڵکە ڕەسەنەکەی بەتەواوی لەناو چوون، ولاتەکەیان لەسەر پاشماوەکان بنیاتنراوە، ئەوەش بۆ تە هۆی لەناو چوونی ئەو شارستانییەتەی پێشتر هەیانبووە، پێش هاتنی ئەوروپییەکان(مەبەستی لە شارستانێتی هیندییە سورەکانە). کتێبەکە هەولێکە بۆ ڕەواندنەوەی تارماییەکانی ڕابردوومان، حەزێک بوو بۆ ڕوونی بینینی ڕەگ و ڕیشەی قوڵ و دوورو درێژی مەکسیک.

بەداخەوە بۆ ئەم ڕەوشەی ئێستا لە کوردستان بەتایبەتی باشوور پێیدا تێدەپەڕیت، سەرکردەو حیزبە کوردییەکان و لەشکری قەڵەم بەدەستانی دەربارو سەرجەم دەزگەکانی ڕاگەیاندن، بەرامبەر بە پێشێلکردنی سەروەرو کەرامەتی خەڵک و خاکی کوردستان بێ دەنگن، بۆ یەکتر ئازان سوکایەتی ودرۆو بوختان بهۆننەوەو زیندانەکان پڕ بکەن لەدەنگی ناڕازی، خەڵک بیکارو برسی بکەن وناچاری ئاوارەی تاراوگەیان بکەن لەدەریاکاندا ببنە خۆراکی ماسی و لەسنوورەکان لەسەرمان و برسان ڕەق ببنەوەو ببنە تۆپی ژێر پێی جەندرمەکانی سنووری ولاتان. ئایا ژیان ئەوە دەهێنێت لە پێناوی سلاوێکی گەرم و دەستکەوتێکی مادی یا پلەو ئیمتیازی حکومی و حیزبی یا سەفەرێکی وڵاتێک بەناوی تورکیا کەلەسەر خاک و خوێن و لاشەی چەندین نەتەوەی ڕەسەنی ئەم مەملەکەتە بنیاتنراوە، مرۆڤ هێندە سەرکزو ترسنۆک ولاواز بێت، باشە دەی ئەوەی پێی دەگوتری کەرامەت و شەهامەتی خاک ونەتەوەیی لەکوێی ئەم هاوکێشەیە دایە، بەرزی وکەرامەتی مرۆڤەکان لەو نایەدایە کە بەڕووی ستەمکارو داگیرکەراندا دەری دەبڕێت، ئەگەر وا بڕوات، چەند دەیەکی تر کوردستان وەک ئەمریکای لێدێت و خەڵکە ڕەسەنەکەی لەبۆتەی تۆرانی دەتوێنەوە ونامێنن.[1]
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
HashTag
: 1
Technical Metadata
Mafê telîfê ji xwediyê gotarê bo Kurdîpêdiya hatiye veguhestin
: 99%
99%
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
Jiyaname
Faruk İremet
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
Kilm şınasiye
Zazakî World
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Kilm şınasiye
Şêx Ebdurehîm, Hewara Dêrsimî û Hedîseyê Serra 1937î
Kıtebxane
Gome

Actual
Kıtebxane
RODI SONO PARKE
25-06-2023
سارا ک
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
26-06-2023
سارا ک
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
29-06-2023
سارا ک
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
01-07-2023
سارا ک
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
04-07-2023
سارا ک
Dalpeya Cemedyeyên
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
RAYERÊ VACEYÎŞÊ YÊ MIYONÊ ROCĨ RÊBERA AXAFTINÊ YA ROJANE GÜNLÜK KONUŞMA KLAVUZU
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
GRAMER Û RAŞTNUŞTIŞÊ KURDÎ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Rastnuştişê Kirmanckî (Zazakî) Grûba Xebate ya Vateyî
10-12-2023
سارا ک
Kıtebxane
ZIFQERA BERİ
06-12-2023
سارا ک
 527,900
 106,867
 19,831
 99,896
Video 1,459
کوردیی ناوەڕاست 
301,943
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,810
هەورامی 
65,787
عربي 
29,018
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,694
فارسی 
8,746
English 
7,186
Türkçe 
3,577
Deutsch 
1,469
Pусский 
1,123
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
Hilanîna Dosyayî
MP3 
311
PDF 
30,036
MP4 
2,360
IMG 
195,167
Gêrayêne naverokê
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
Jiyaname
Faruk İremet
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
Kilm şınasiye
Zazakî World
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Kilm şınasiye
Şêx Ebdurehîm, Hewara Dêrsimî û Hedîseyê Serra 1937î
Kıtebxane
Gome
Folders
Kıtebxane - Xoserı - Bakûrê Kurdistan Kilm şınasiye - Xoserı - Bakûrê Kurdistan Kıtebxane - Xoserı - Tirkiya Kilm şınasiye - Xoserı - Tirkiya Kıtebxane - Xoserı - Elmanya Kıtebxane - Cureya belgeyê - Zon yewın Kilm şınasiye - Cureya belgeyê - Zon yewın Kıtebxane - Cureya belgeyê - Açarnayiş Kıtebxane - Bajar - Amed Kilm şınasiye - Bajar - Amed

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| | CSS3 | HTML5

|