یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید باران دەرسم لە ڕاگەیێنراوێکدا بانگەوازیەکی ئاڕاستەی گەنجانی کورد و بە گشتی گەلی کورد کرد کە بە جۆش و خرۆشێکی گەورەوە بەشداری لە 'کاروانی مۆعجیزە'دا بکەن.
لە ڕاگەیێنراوەکەی یەکینەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە، لە 30ی ئەیلولدا لە ناوچەی ئارتەمێتانی شاری وان لە دژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی بە تەقەمەنی دەستی و چەکی سووک، چالاکیەکیان ئەنجامداوە و دوای چالاکیەکەش سەربازانی دوژمن ترساون و زیان بەر ئۆتۆمبیلەکەیان کەوتووە.
هاوکات باس لەوەش کراوە کە لە 1ی تشرینی یەکەمیشدا لە گەڕەکی ئیسکەلەی ناوچەی توشبای وانیش ئۆتۆمبیلێکی جاشەکانی دەوڵەتی تورک سووتێنراوە، هەمان ڕۆژ لە گەڕەکی شەمسیەی ناوچەی توشبا وێستگەیەکی کارەبا و ناوەندێکی بازیش سووتێنراون.
لە ڕاگەیێنراوەکەدا یەکینەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە، لە بەرواری 2ی تشرینی یەکەمیشدا لە گەڕەکی ستەسیۆنیش کۆگایەکی سوتەمەنی سووتێنراوە و زیان بەر بازاری لیرە کەوتووە.
2 تشرینی یەکەم لە ناوچەی ئەکرەمیتیش دوو کەس، کە لە دژی خەڵکی ناوچەکە لە بەرژەوەندی دوژمن دەجووڵانەوە سزا دران.
لە کۆتایی ڕاگەیێنراوەکەشدا یەکینەکە بانگەوازیەکی ئاڕاستەی گەلی کورد و بە تایبەت گەنجان کرد کە بەشداری لە 'کاروانی مۆعجیزە'دا بکەن کە ئامانج لێی تۆڵەسەندنەوە لە دوژمن.[1]