شوێن: #سلێمانی#
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1919
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: شەهیدێکی شۆڕشی #شێخ مەحمودی حەفید# لە شەڕی دەربەندی بازیان.
ئەو فرمێسکەی هەتا ئەمڕۆش ووشک نەبوەتەوە
شەڕی دەربەندی بازیان...
یەکەم شەڕی ڕووبەڕووبونەوی نێوان کورد و ئینگلیز بووە لە پاش یەک ساڵ لە پێدانی حوکمداری شێخ مەحمود لە لایەن ئینگلیزە لە حوزەیرانی ساڵی 1919.
ئەم شەڕە لە ئەنجامی هاتنی #مێجەر سۆن# بوو بۆ #سلێمانی# وەک حاکمی سیاسی ئینگلیز گێچەڵ پێکردنی و کەمکردنەوەی جێنفوسی دەسەڵاتی شێخ مەحمود بوو لەلایەن مێجەڕسۆن و ئینگلیزەوە.
ئەم شەڕە خوێنی کوردی ڕۆژهەڵات و باشوور لەیەک سەنگەردا ڕژا
شێخ مەحمود هەر لەم شەڕەدا لە پەنای بەردەقارەمان بریندارکراو دوواتر بەدیلگیرا نێردرا بۆ هندستان.
ئامادەکردن: #سەرچڵ یونس#[1]