ناوی تەواو : تەحسین ئەحمەد عەزیز
ناسراوبە : ڕێباز خەزنەیی
تەمەن : 1962
شوێنی لەدایک بوون : گوندی خەزنە
عەشیرەت : مەموندی
ئاستی خوێندن : سەرەتایی لە گوندی خەزنە تەواو دەکات، ناوەندی لە قوتابخانەی زۆزان و ئامادەیی پیشەسازی بەشی کارەبا لە #هەولێر# تەواو دەکات،
ساڵی پەیوەندی بە ڕێکخستن : 1977 کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان.
ناوبراو (3) ساڵی تەواو کاری لە ڕێکخستن کرد بە دلسۆزی و کارامایی.
ساڵی پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە : 1980 بەقوەتی دەشتی هەولێر.
شەهید لەماوەی پێشمەرگایەتی زۆر چالاکانە بەشداری دەیان چالاکی دەستەویەخەی کردووە لە سنوری پردێ، گوێر، #مەخموور#، دواجاریش شەرێکی نابەرامبەر لەگەڵ هەلیکۆپتەرەکانی ڕژێم لە بەستی شەرغە.
دوا پلەی : فەرماندەی مەفرەزە بووە، لە هەرێمی (8) دەشتی هەولێر
رۆژو مانگ وساڵی شەهید بوون : #08-08-1982#
شوێنی شەهید بوون : بەستی شەرغە نزیک کەلی سوور[1]