ناوی تەواو: سەباح خدر ئیسماعیل حوسێن
ناسراو بە : بەشدار کونەفلوسەیی
ساڵی لە دایک بوون: 1962
شوێنی لەدایک بوون : سەر قەڵاتی #هەولێر#
عەشیرەت : خۆشناو
ئاستی خوێندن : دەرچووی پیشەسازی هەولێر
باری خێزان : خێزاندار
تەنها یەک مندالی هەبوو بەناوی (رێژین)
ساڵی پەیوەندی بەرێکخستن : 1980
لەکۆمەلەی ڕەنجدەرانی کوردستان بەهۆی چالاکیەکانی شەرەفی ئەندامی وەرگرتووە.
ساڵی پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە : 1986
لە تیپی 91ی سەفین کەرتی (2) درێژەی بە پێشمەرگایەتی داوە.
ماوەیەک ڕابەری سیاسی کەرتی (2) بوە ئەوکات شەهید کارزان #شەقلاوە# فەرماندەی کەرت بووە.
لە ژیانی پێشمەرگایەتی (2) جار بریندار بووە 1 لە کونەکۆتر 2 داستانی سەری ڕەش
ناوبراو یەکەمین شەهیدی بنەمالەکەیەتی
لە پێش ڕاپەرین بەشداری زۆربەی شەرەکانی سنوری مەلبەندی 3ی کردووە، لەگەل زۆربەی شەرەکانی سەرکردایەتی، داستانی ڕزگاری، شەری قۆپی جوانەگا،
لە ڕاپەرین بەشداری کاریگەری هەبووە،
بەهۆی ئازایی وقارەمانیەتی کراوە بە فەرماندەی بەتالیۆنی (1) ی سەفین
رۆژو مانگ وساڵی : شەوی 21#/22-04-1992#
شوێنی شەهید بوون : لەسەر قەلاتی هەولێر[1]