Search Options





    


Navên Kurdkî
Çıme
Video
Weynayen berşav
Survey
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
Zıwan
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Zıwan
Navên Kurdkî
Çıme
Video
Weynayen berşav
Survey
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derax
 
 
 Afîneyen Kurdipedia
 
 
 
  - Kurdipedia
 Destdayi
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
RAYERÊ VACEYÎŞÊ YÊ MIYONÊ ROCĨ RÊBERA AXAFTINÊ YA ROJANE GÜNLÜK KONUŞMA KLAVUZU
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
GRAMER Û RAŞTNUŞTIŞÊ KURDÎ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Rastnuştişê Kirmanckî (Zazakî) Grûba Xebate ya Vateyî
10-12-2023
سارا ک
Kıtebxane
ZIFQERA BERİ
06-12-2023
سارا ک
 527,651
 106,823
 19,812
 99,845
Video 1,455
کوردیی ناوەڕاست 
301,803
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,810
هەورامی 
65,787
عربي 
29,011
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,555
فارسی 
8,702
English 
7,180
Türkçe 
3,576
Deutsch 
1,461
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Kom
Zazakî
Kıtebxane 
69
Çap 
8
Kilm şınasiye  
6
Jiyaname 
2
Hilanîna Dosyayî
MP3 
311
PDF 
30,011
MP4 
2,359
IMG 
194,968
Gêrayêne naverokê
Kıtebxane
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
ناوچەی قۆقاز
Kom: Kilm şınasiye | : کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Bol rind
Miyan
Xırab niya
Xırab
Metadata
RSS
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ناوچەی قۆقاز

ناوچەی قۆقاز
ناونیشان: ناوچەی قۆقاز.
ئامادەکردن: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
ناوچەی قۆقاز: بریتییە لە کۆمەڵە نەتەوەیەکی جیاواز کە لە ناوچەیەکدا دەژێن کە لە زنجیرە چیا و بان و دەشت و دەریاچە و ڕوبار و دارستان و زەلکاو و لەوەڕگا پێک دێت و جوگرافی ناسە عەرەبەکان ناوی چیای زمانەکانیان لێنا.
$بنچینەی وشەی قۆقازی$
زاراوەی قۆقازییەکان لە کۆندا بۆ ئاماژە کردن بۆ هەندێک یان هەموو گەلەکانی ئەوروپا و باکووری ئەفریقیا و قۆچی ئەفریقی و ناوەڕاست و باشووری ئاسیا بەکارهێنرا.
بەکارهێنانی زاراوەی قۆقازییەکان بۆ یەکەم جار لە لایەن یوهان فریدریک لۆمنباخ دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی سەدەی نۆزدە، و ئێستا زاراوەی قۆقازی بەشێوەیەکی هەڵە بەکاردێت وەکو هاوتایی وشەی سپی لە لایەن زۆربەی گەلەکانی ڕۆژئاوا.
یوهان فریدریک لۆمنباخ زانای ئەنسرۆپۆڵۆژیای ئەڵمانی، مرۆڤ بەپێی تایبەتمەندی فیزیاوی بۆ پێنچ جۆر دابەش کرد (مەنگۆلی، ڕەگەزی زەرد، ڕەگەزی ئەمریکی، ڕەگەزی مەلاوی بۆر، ڕەگەزی ئەسیوبی ڕەش، ڕەگەزی قۆقازی سپی) ڕەگەزی قۆقازی ناوەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ زنجیرە چیای قۆقاز کە بە درێژایی سنوری باکووری جۆرجیا درێژ دەبێتەوە.
یوهان دەڵێت قۆقازییەکان ڕەنگی پێستەیان سپیە و ڕوومەتی پەمەیی و قژی بۆر یان قاوەیی و ڕووخساری شێوە هێلکەیی و لووتی تەسک و دەمی بچووکیان هەیە.
$شوێنی وڵاتانی قۆقاز$
ناوچەی قۆقاز ناوچەیەکی شاخاویە دەکەوێتە ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا لە نێوان دەریای ڕەش و دەریای قەزوین و ئێران و ڕوسیا و تورکیا.
قۆقاز ناوچەیەکی جوگرافی شاخاویە دەکەوێتە نێوان دەریای قەزوین لە ڕۆژهەڵاتەوە و دەریای ڕەش لە ڕۆژئاواوە،
سنوری ناوچەکە لە باکوورەوە بریتییە لە ڕوسیا، و لە باشوورەوە ئێران و لە ڕۆژهەڵاتەوە دەریای قەزوین و لە باشووری ڕۆژئاواوە تورکیا و لە ڕۆژئاواوە دەریای ڕەش، و ناوچەکە بەسەر چوار وڵاتی سەرەکی دابەش دەبێت (روسیا، جۆرجیا، ئەرمینیا، ئازەربایجان).
ناوچەی قۆقاز لە دوو زنجیرە چیا پێکدێت.
1- زنجیرە چیای قۆقازی گەورە لە باکوور و پێی دەوترێت قۆقازی ڕوسی و لە کۆمەڵە وڵاتێکی بچووک پێک دێت وەک چیچان و ئۆسیتیای باکوور و داگیستان و ئۆدیگیا و گراتچیای چیرکیسیا و کبردینیای بولگاریا.
2- زنجیرە چیای قۆقازی بچووک لە باشوور.
چیای قۆقاز بەرزترین چیاکانی ئەوروپایە و چیایەکی سەختە و بنچینەی گڕکانیە وتەمەنی نزیکەی 25 ملیۆن ساڵە وبەرزی 18، 481 پێیە لەسەر ئاستی دەریا.
ژمارەی دانیشتوانی ناوچەی قۆقاز 20 ملیۆن کەسە، لە 50 گەلی جیاواز پێک دێت و بە دیالێکتی جیاواز دەدوێن، زۆربەی دانیشتوانی ناوچەی قۆقاز لە دۆڵ و کەناری دەریای ڕەش و دامێنی چیاکان دەژێن، چونکە ئەو ناوچانە لەبارە بۆ چالاکی کشتوکاڵ.
$ناوی وڵاتانی قۆقاز لە چییەوە هاتووە$
ناوی وڵاتانی قۆقاز لە چیاکانی قۆقازەوە هاتووە، ئەو ناوچەیە دەکەوێتە ئەو شوێنە کە کیشوەری ئاسیا و ئەوروپا بەیەکەوە دەبەستێت واتا لە نێوان دەریای ڕەش و دەریای قەزوین، و چیاکانی قۆقاز کۆمەڵە زنجیرەیەکی تێدایە و گرنگترینیان (ئەلبرۆز) کە ناوچەی قۆقازی باکوور و ناوچەی قۆقازی باشوور لەیەک جیا دەکاتەوە.
بنچینەی ناوی قۆقاز دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازی ڕەگەزی ئەو وڵاتانە کە سەربە چەند وڵاتێکن وەکو (فارس، و بێزەنتی، و ڕۆما)، کە ناکۆکی و پێکدادان لە نێوانیاندا هەبوو ئەمیش بۆ هۆی کۆچکردن و ڕاکردنی هەندێک لەو ڕەگەزانە لەو وڵاتانەوە بۆ ناوچەی دوور لە ناکۆکی و شەڕ و ێرانی و گەڕان بەداوی ئاسایش و شوێنێک بۆ جێگیربوون، بۆیە ڕوویان لە چیاکان کرد، کە ناوچەی دوورە لە شەڕ و کاولکاری و پڕ ئاسایشە.
$زمانەکانی ناوچەی قۆقاز$
ناوچەی قۆقاز بە ناوچەیەکی زۆر ئاڵۆز دادەنرێت لە ڕووی زمان و کلتور، چونکە ژمارەی نەتەوەکانی ناوچەی قۆقاز نزیکەی 50 نەتەوەی جیاوازە، و زمانی قۆقازی ناوەکەی لە لێژاییەکانی چیاکانی ناوچەی قۆقاز هاتووە، و لێژایەکان نیشتمانی ڕەسەنی خەڵکی ناوجەکەیە، و نزیکەی حەوت ملیۆن کەس لە ناوچەی قۆقاز بەزمانی قۆقازی دەدوێن، لە ئەوروپاوە تاکو ڕوسیا، و خێزانی زمانی قۆقازی ژمارەیەکی زۆری لە ناو چووە و ئێستا تەنها 25 زمانە، و خێزانی زمانی قۆقازی بۆ دوو جۆر دابەش دەکرێت، زمانی قۆقازی باکوور وەکو (ئەدیگای و چیچانی و ئەبگازی و چەرکەسی، و زمانی قۆقازی باشوور کە لە چوار زمانی سەرەکی پێک دێت.
$ئابووری ناوچەی قۆقاز$
بە پێی نەخشەی ناوچەی قۆقازی ساڵی 1994، شوێنی سامانی سروشتیە وەکو نەوت و خەڵووز و گازی سروشتی و ئاسن و مس و زنک و مەنگەنیز.
دانیشتوانی ناوچەی قۆقاز پشت بە کشتوکاڵ
و بەخێوکردنی ئاژەڵ و پیشەسازی ماڵی دەبەستن، و نموونەی ئەو بەروبوومانە کە لە ناوچەکدا دچێنرێن وەکو گەنم و جۆ و گەنمە شامی.
$کۆمەڵە قۆقازییە جیاوازەکان$
گەلی قۆقاز بۆ 5 کۆمەڵەی کلتوری سەرەکی دەبەش دەکرێت.
1- کۆمەڵەی جۆرجی لە ڕۆژئاوای قۆقاز و زۆربەیان مەسیحی ئەرتۆدەکسین.
2- کۆمەڵەی ئەرمەنەکان لە باشوور و ناوەڕاستی قۆقاز، و مەسیحین.
3- کۆمەڵەی ئازەربایجانییەکان لە ڕۆژهەڵات، بە زمانی تورکی دەدوێن و زۆربەییان موسڵمانی شیعەن.
4- کۆمەڵەی باکووری قۆقاز، کۆمەڵەیەکی هەمەجۆرە لە چەرکس و چیچان و ئافاری پێکدێت.
5- کۆمەڵەی ناوچەی داگستان لە 50 کۆمەڵەی جیاواز پێک دێت و زۆربەیان موسڵمانن.
$وڵاتانی ناوچەی قۆقاز$
ناوچەی قۆقاز دابەش دەکرێت بۆ دوو کۆمەڵە.
$1- کۆمەڵەی وڵاتانی قۆقازی باکوور.$
خاکی وڵاتانی قۆقازی باکوور بەتەواوی دەکەوێتە ناو خاکی يەکێتی ڕوسیا، و دەکەوێتە ناوچەکانی ئۆتۆنۆمی وەکو وادیگیا، کراتچای چیرکیسیا، کبردینۆ بولگاریا، ئۆسیتیای باکوور، چیچان، ئەنگۆچیتیا، داگستان.
کۆمەڵەی وڵاتانی قۆقازی باکوور بەسەر چەندین وڵات و ناوچەی ئۆتۆنۆمی دابەش دەبێت کەسەر بە یەکێتی ڕوسیای فێدراڵن، و بریتیین لە.
1- ئەدیگیا: ژمارەی دانیشتوانی 453.376 کەس بوو ساڵی 2018.
2- کراتچای چیرکیسیا: ژمارەی دانیشتوانی 466.305 کەس بوو ساڵی 2018.
3- کبردینۆ بولگاریا: ژمارەی دانیشتوانی 865.828 کەس بوو ساڵی 2018.
4- ئۆسیتیای باکوور: ژمارەی دانیشتوانی 701.765 کەس بوو ساڵی 2018.
5- چیچیان: ژمارەی دانیشتوانی 1.436.981 کەس بوو ساڵی 2018.
6- ئەنگۆچیتیا: ژمارەی دانیشتوانی 488.043 کەس بوو ساڵی 2018.
7–داگیستان: ژمارەی دانیشتوانی 3.063.885 کەس بوو ساڵی 2018.
$2- کۆمەڵەی ڵاتانی قۆقازی باشوور.$
خاکی ناوچەی قۆقازی باشوور بەسەر سێ وڵاتی سەربەخۆ دابەش بووە کە پێشتر بەشێک لە یەکێتی سۆڤیت بوون، بەڵام دوای هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیت لە ساڵی 1991 جیابوونەوە و بوون بە وڵاتی سەربەخۆ کە بریتیین لە
1- جۆرجیا: یەکێکە لە ولاتانی ناوچەی قۆقازی دەکەوێتە بەشی باکووری ڕۆژئاوای ئاسیا، دەکەوێتە سەر سنوری جیاکەرەوەی نێوان ڕۆژهەڵاتی ئەروپا و ڕۆژئاوای ئاسیا، هاوسنورە لەگەڵ تورکیا و ئەرمینیا لە باشوورەوە، و ئازەربایجان لە ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتەوە، و داگستان و چیچان لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە، و ئۆسیتیای باکوور و کبردینۆ بولگاریا لە باکوورەوە و کراتچای چیرکیسیا لە باکووری ڕۆژئاواوە و دەریای ڕەش لە ڕۆژئاواوە.
شاری تەبڵیسی پایتەختی وڵاتە، جۆرجیایە وڵاتێکی شاخاوی سەختە، بەشێک لە زنجیرە چیای قۆقاز دەکەوێتە خاکی جۆرجیا، ژمارەی دانیشتوانی نزیکی 5 ملیۆن کەسە، و ڕوبەری 69.700 کم2، جۆرجیا
2- ئازەربایجان: یەکێکە لە ولاتانی ناوچەی قۆقازی دەکەوێتە کیشوەری ئاسیا، و سنوری ئازەربایجان بریتییە لە دەریای قەزوین لە ڕۆژهەڵاتەوە و داگستان و جۆرجیا لە باکوورەوە و ئەرمینیا لە ڕۆژئاواوە و ئێران و دەریای قەزوین لە باشوورەوە، و ڕوبەری 86.600کم2 و لە 77 شار پێک دێت، ژمارەی دانیشتوانی نزیکی 10.010.000 کەسە، پایتەختی وڵات شاری باکۆ کە ژمارەی دانیشتوانی 1، 5ملیۆن کەسە.
3- ئەرمینیا: یەکێکە لە ولاتانی ناوچەی قۆقازی دەکەوێتە کیشوەری ئاسیا، هاوسنوورە لەگەڵ ئێران لە باشووری ڕۆژهەڵاتەوە، و تورکیا لە ڕۆژئاواوە و جۆرجیا لە باکوورەوە، و ئازەربایجان لە ڕۆژهەڵاتەوە، و ڕوبەری 29,743 کم²، ژمارەی دانیشتوانی نزیکی 2,998,000 کەسە، پایتەختی وڵات شاری #یەریڤان#.[1]
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
HashTag
: 1
Cureya belgeyê: Zon yewın
Kategorîya Naverokê: Cıgeyrayış
Kategorîya Naverokê: Erdnîgarî
Technical Metadata
Mafê telîfê ji xwediyê gotarê bo Kurdîpêdiya hatiye veguhestin
: 99%
99%
Attached files - Version
Version
1.0.183 KB 03-02-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
Kıtebxane
Gome
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
Jiyaname
Faruk İremet
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ
Kilm şınasiye
Zazakî World
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Kilm şınasiye
Şêx Ebdurehîm, Hewara Dêrsimî û Hedîseyê Serra 1937î
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN

Actual
Kıtebxane
RODI SONO PARKE
25-06-2023
سارا ک
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
26-06-2023
سارا ک
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
29-06-2023
سارا ک
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
01-07-2023
سارا ک
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
04-07-2023
سارا ک
Dalpeya Cemedyeyên
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
RAYERÊ VACEYÎŞÊ YÊ MIYONÊ ROCĨ RÊBERA AXAFTINÊ YA ROJANE GÜNLÜK KONUŞMA KLAVUZU
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
GRAMER Û RAŞTNUŞTIŞÊ KURDÎ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Rastnuştişê Kirmanckî (Zazakî) Grûba Xebate ya Vateyî
10-12-2023
سارا ک
Kıtebxane
ZIFQERA BERİ
06-12-2023
سارا ک
 527,651
 106,823
 19,812
 99,845
Video 1,455
کوردیی ناوەڕاست 
301,803
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,810
هەورامی 
65,787
عربي 
29,011
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,555
فارسی 
8,702
English 
7,180
Türkçe 
3,576
Deutsch 
1,461
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Kom
Zazakî
Kıtebxane 
69
Çap 
8
Kilm şınasiye  
6
Jiyaname 
2
Hilanîna Dosyayî
MP3 
311
PDF 
30,011
MP4 
2,359
IMG 
194,968
Gêrayêne naverokê
Kıtebxane
Gome
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
Jiyaname
Faruk İremet
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ
Kilm şınasiye
Zazakî World
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Kilm şınasiye
Şêx Ebdurehîm, Hewara Dêrsimî û Hedîseyê Serra 1937î
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
Folders
Kıtebxane - PDF - Erê Kıtebxane - Bajar - Stembol Kıtebxane - Cureya belgeyê - Zon yewın Kıtebxane - Publication Type - Çawkiraw Kıtebxane - Kategorîya Naverokê - Estanık Kıtebxane - Xoserı - Tirkiya Kıtebxane - Ziwan - Kurdî, Zazakî Kıtebxane - Original Language - Kirdkî - Zazakî Kıtebxane - Kategorîya Naverokê - Doza Kurd Kıtebxane - Kategorîya Naverokê - Tarix

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| | CSS3 | HTML5

|