جۆری وشە: ناو
واتا: ئێستک.[1]
ئێسقان: شتێکی ڕەقی سپییە لە جەستەی گیانداردا، گۆشت و دەماری بەسەردا دێ.[2]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #تاکەی قبوڵ کەم لە دوژمنانم، وا نوکی چەقۆ گەییە ئێسقانم#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
جاران منداڵمان ئەناردە حوجرە
فەلاقە ئەکرا بە داری گزرە
بە مامۆستامان ئەگوت وەک دوژمن
گۆشتی بۆ تۆ بێ و ئیسقانی بۆ من
بەڵام کاتێ کێرد گەییە ئێسقانی
جەرگمان ئەسووتا و دەرمان ئەهانی
#پیرەمێرد#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!