Search Options





    


Navên Kurdkî
Çıme
Video
Weynayen berşav
Survey
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
Zıwan
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Zıwan
Navên Kurdkî
Çıme
Video
Weynayen berşav
Survey
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derax
 
 
 Afîneyen Kurdipedia
 
 
 
  - Kurdipedia
 Destdayi
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
RAYERÊ VACEYÎŞÊ YÊ MIYONÊ ROCĨ RÊBERA AXAFTINÊ YA ROJANE GÜNLÜK KONUŞMA KLAVUZU
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
GRAMER Û RAŞTNUŞTIŞÊ KURDÎ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Rastnuştişê Kirmanckî (Zazakî) Grûba Xebate ya Vateyî
10-12-2023
سارا ک
Kıtebxane
ZIFQERA BERİ
06-12-2023
سارا ک
 521,689
 105,538
 19,653
 98,441
Video 1,419
Kıtebxane
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
ڕاگەیەندراوی کەژەکە لە یادی 23 ساڵەی دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان
Kom: Belgename | : کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Bol rind
Miyan
Xırab niya
Xırab
Metadata
RSS
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاگەیەندراوی کەژەکە لە یادی 23 ساڵەی دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان

ڕاگەیەندراوی کەژەکە لە یادی 23 ساڵەی دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ئێمە دەکەوینە ساڵی 24مەوە کە هێزە هەژموونییەکان و هاوپەیمانەکانیان بە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی ڕێبەری ئێمەیان دەستگیر کرد. ئێمە بە ڕێز و خۆشەویستی و دڵسۆزی هەتاهەتایی سڵاو لە سەرچاوەی ژیانی ئازاد، ڕێبەر ئاپۆ و خۆڕاگری گەورەکەی دەکەین. بە ناوی هەموو مرۆڤایەتییەوە شەهیدانی هەڵمەتی 'ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن' کە لە دەوری ڕێبەر ئاپۆدا کۆبونەوە، بە ڕێز و خۆشەویستی و سوپاسەوە بەبیردێنینەوە.
ئەمڕۆ، ساڵیادی هێرشەکانی سەر گارەیە، کە بە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت هەوڵی نوێکردنەوەی پیلانگێڕییەکە و تێکشکاندنی گەریلاکانیاندا. بەرخۆدانی گەریلا کە باجێکی قورس بوو بۆ فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە، بە فەرمانداری شۆڕش بەیتۆشەباب دوژمنی تێکشکاند. بەم بۆنەیەوە هەڤاڵ شۆڕش بەیتوشەباب و شەهیدانی بەرخۆدانی گارێ جارێکی دیکە بە ڕێزەوە یادیان دەکەیەنوە. ئێمە سووربوونی خۆمان بۆ زیادکردنی تێکۆشان و ڕووخاندنی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە نیشان دەدەین. هێزە پیلانگێڕەکان هەموویان بە تووڕەیییەکی زۆرەوە شەرمەزار دەکەن.
ئەو هێزانەی دەیانویست ڕێبەری ئاپۆ بە پیلانگێڕیی 15ی شوبات بێگاریگەر بکەن و کۆتایی بە بزووتنەوەکە بهێنین، بە هەڵوێست و بەرخۆدانی ڕێبەرمان و شەهیدە مەزنەکانمان و گەل و بزووتنەوەکەمان بە سووربوون و باج و ڕەنجی گەورە پوچەڵکرایەوە، بەڵام عەقڵییەتی پیلانگێڕی و تەسفیەکاری دژی بزووتنەوەکەمان هەرگیز کۆتایی پێنەهات و بەردەوام بوو.
پێش هەموو شتێک لە دژی کادرە پێشەنگ و گەریلاکانمان، بزووتنەوەکەمان بە عەقڵییەت و پیلانگێڕیی 'کۆتاییپێهێنان' بەردەوام بوو، بەڵام بە ئامانجی خۆی نەگەیشت.
ئێمە ڕووبەڕووی هێزێکی فاشیستی بووینەەتەوە کە هێندەی هێرشکردنە سەر نیشتمانپەروەرەکانمان چاوی سوور بووە. لە خەڵکی ئێزدیمان لە شەنگال کە زۆرترین قوربانی بە دەستی #داعش#ن بینیەوە تاوەکو کامپی پەنابەرانی مەخمور و هەروەها دژی گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا کە لە دژی داعش شەڕیان کرد و شایستەی ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانە بوون، لە بەردەم چاوی جیهان هێرش ئەنجام دەدات. ئەم هێرشە ئەوە نیشان دەدات کە ئەم پیلانگێڕییە گەیشتووەتە چ ئاستێک. لەبەرامبەر ئەو عەقڵییەتەی کە دەیەوێت گەلەکەمان بە تۆقاندن و سەرکوتکردنی گەلەکەمان لە بزووتنەوەی ئازادیی دوور بخەنەوە، گەلەکەمان بە بەرخۆدان و تێکۆشانی شکۆدارەوە وەڵامی دوژمنانی گەلی کوردیان دایەوە. ئەمڕۆ هێزە نێودەوڵەتییەکانی داڕێژەری پیلانگێڕیی 19ی شوباتی 1999 لە دژی ئەو هێرشانەی حکومەتی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە لە دژی گەلەکەمان بێدەنگن و دەیانەوێت پیلانگێڕییەکە بە گرتنە بەری تاکتیک و هێرشی نوێ سەربکەوێت. ئێمە جارێکی دیکە هێرشەکانی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە بۆ سەر گەلەکەمان لە مەخمور و شەنگال و ڕۆژئاوا و هێزە نێودەوڵەتییەکان کە ئەو هێرشانە قبوڵ دەکەن شەرمەزار دەکەین.
ئێمە باش ئاگادارین کە دەستگیرکردنی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هێرشێک بوو بۆ لەناوبردن و تەسفیەکردنی سیاسەت و عەقڵییەت لەسەر بنەمای بەردەوامی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی.
بۆیە تا ئەو هێرشانە تێکنەشکێنرێت و ئەو عەقڵییەتە و سیاسەتانەی کە دەبنە هۆی تێکشکان، هیچ دەرفەتێک نییە بۆ ژیانێکی ئازاد و بوونی کوردایەتی. گۆشەگیری و دەستگیرکردنی ڕێبەرمان بە واتای بەردەوامیی هێرشە کۆمەڵکوژییەکانە بۆ سەر کوردان. بۆیە هیچ خەبات و قسە و بانگەشەیەک کە نەگەڕێتەوە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ناتوانێت لەگەڵ کورددا سەربکەوێت. بۆیە پێش هەموو شتێک ژنان و هەموو گەل دەبێت ئازادی خۆمان لە ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا ببینین و لەو ڕاستییە ئاگادار بین.
بۆ ژنان مانای پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی قوڵترە. ڕێبەر ئاپۆ ئازادیی ژنانی کردووەتە ناوەندی ئازادی کۆمەڵایەتی و بەم شێوەیە تێکۆشانی پێشخست. لە زانینی ژنانەوە تا خۆڕێکخستن و خۆپاراستن ڕێبەرەکەمان بە ڕاستی ژنانی ڕێکخراو و ئیرادەی گەیاندە ئاستی لێپرسینەوە لە پیاوی دەسەڵاتدار. خەبات بۆ ئازادی ژنان کە لە سەرەتادا لە ڕووی مێژووییەوە دەستیبەسەرداگیرابوو، بە شێوەیەکی ستراتیژی هەڵسەنگاندنێکی وەهای بۆ توانای ئازادی نائاسایی لە نێو شۆڕشی کوردستاندا دروست کردووە. بۆیە ڕیبەرتیمان بە بەدواداچوونی خەباتی ڕۆژانە و سات و کاتی ئازادی ژنان، پلەبەندی و پەیوەندی زاڵبوون بە عەقڵییەتی زایەندەپرستی سیستەمی باڵادەستی لەناوبرد. بە واتایەکی تر، بتی نێرینەی 5000 ساڵە تێکشکێنرا.
ڕێبەری ئێمە #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# لەگەڵ ئاشکراکردنی واقیعی ژنان کە لە ڕێگەی پیلانگێڕی و درۆ و زۆردارییەوە سیستمی پیاوسالاریی دەستی بەسەردا گرتبوو، بەدیلێکی بۆ ژیانی ئازاد بۆ ژنان و کۆمەڵگا دروست کردووە. لە ڕووی مێژووی ئازادیی ژنانەوە لە جیهاندا، بەشداریەکان بۆ تێکۆشانی ئازادیی ژنان لە ڕێبەرەکەمان زیاتر تێدەگەن، بۆیە دڵسۆزی و خۆشەویستی و ڕێزگرتنی ژنان لە سەرتاسەری جیهان بۆ ڕێبەرتی ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە. ڕێبەر ئاپۆ هاوەڵی ڕاستەقینەی ژنانە. شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوا کە نموونە و سەرچاوەی بەرژەوەندی هەموو جیهان بوو، یەکێکە لە بەرهەمە سەرنجڕاکێشەکانی ڕێبەری ئێمە.
پارادایمی ئازادی ڕێبەرمان و جێبەجێکردنی ئەم پارادایمە بووەتە هیوایەکی گەورە بۆ ژنان و بۆ گەلان و مرۆڤایەتی لە گەڕان بەدوای ئازادیدا. لەجیهانیش پارادایمی ئازادی ڕێبەرمان ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی بینی لەدروستکردنی ڕۆحی ئازادی و بنیاتنانی یەکڕیزیی گەلان و بنیاتنانەوەی سۆسیالیزم. وەک هێزێکی هیواو چارەسەر نەک هەر ڕێگەی لە کۆیلایەتی ژنان و کۆمەڵگاکان نەهێشتووە و نەتەنیا ڕێگر بووە لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی سیستمی نێرسالاریی بەڵکو زەمینە و ناوەڕۆکی تێکۆشانی ئازادی لە جیهاندا فراوانتر کردووە.
ئێمە لە پرۆسەیەکی مێژووییداین کە دیارە هەڕەشەیەکی جیددیە بۆ سەر مرۆڤایەتی لەلایەن سیستەمی پیاوسالارەوە کە زەنگێکی مەترسیداری سیستەمی سەرمایەداریی سەروەرە. لە پرۆسەیەکی وەهادا هەوڵی سەرکوتکردنی پارادایمی ڕێبەرمان دەدرێت کە هیوایەکە بۆ ژنان و هەموو گەل و مرۆڤایەتی. هەوڵی لەناوبردنی ژیانی ئازادانەی گەلان لە ناو سیستەمی ئیمراڵیدا هەیە لە کەسایەتیی ڕێبەری ئاپۆدا پیلانگێڕییەکە لە دژی هیواکانی ژنان و گەل و مرۆڤایەتی ئەنجامدرا. پیلانگێڕییەکە هێشتا بە پێویستە دەبینرێت لە کەسایەتی ڕێبەرتیدا لەلایەن دەوڵەتی تورکیای فاشیست بەردەوام بێت. بە دروشمی ئازادی ڕێبەرمان ئازادی ژنانە تێکۆشانمان لە دژی سیستمی ئەشکەنجە لە ئیمرالی، لە دژی سیاسەتەکانی کۆمەڵکوژیی دژی گەلەکەمان، لە دژی کوشتنی ژنان زیاتر دەکەین. ئێمە بە ڕۆحی ئازادی، تێکۆشانمان بۆ ئازادی ڕێبەرمان و ژنان و گەل و گەلی خۆمان زیاد دەکەین.
ڕێبەر ئاپۆ بە پارادایمی خۆی و پراکتیزەکردنی بیرۆکەکانی، ڕێبەرایەتیی خۆی بە بیرۆکە و بەرهەمەکانی زیاتر کردووە. ئەمڕۆ نەک تەنیا لەناو گەلی کورددا، بەڵکو لەنێو ژنان و هەموو گەلانیشدا کە بە دوای ئازادیدا دەگەڕێن بووەتە سەرچاوەی هیوا و سوودوەرگرتن. بۆیە سیاسەتی گۆشەگیری و بێکاریگەرکردن لە دژی ڕێبەرەکەمان پووچەڵ کراوەتەوە. بەڵام دەستگیرکردنی ڕێبەرێک کە بووە بە ڕابەری مرۆڤایەتی لەلایەن گەلی کورد و ژنان و چەوساوەکان قبوڵ ناکرێت. بۆیە کەمپینەکانی ئازادی لە ئاستی کیشوەری و ناوچەیی زۆر مانادار و گرنگن. ئێمە خاوەنداریکردن لە ژنان و دۆستان و هێزە شۆڕشگێڕ و دیموکراتی و پێشکەوتنخوازەکان لە ڕێبەرمان نەک هەر بە پشتیوانی ئینتەرناسیۆنالیستی دەزانین، ئێمە وەک خەباتی هەڤاڵانمان دەبینین کە داهاتوویان لە پارادایمی ئازادی ڕێبەرایەتیدا دەبینن. بەم بۆنەیەوە سڵاو لە هەڤاڵان و هەڤاڵانی ئینتەرناسیۆنالیست و ژنانی تێکۆشەری کەمپەینی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، ئێمەش هێزی گەورە لە تێکۆشانی ئەوان وەردەگرین.
لەم ڕۆژانەی سەرەتای دەستپێکردنی 24 ساڵەی پیلانگێڕی 15ی شوباتدا لە زۆر دەڤەر چالاکی بۆ ئازادیی ڕێبەری ئاپۆ دەستیپێکرد و بەردەوامە. سڵاو لە هەموو گەل و دۆستانمان دەکەین کە لەم چالاکییانەدا بەشدارن. بە تایبەتی هەڤاڵانی نێونەتەوەیی لە ڕێپێوانی درێژمەودا کە چالاکیەکەیان لە ڕۆژین پێنجەمدایە. بە هەموو زمانێک داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. لە دژی لایەنی نێودەوڵەتی پیلانگێڕییەکە ژنان و ڕۆشنبیران و دیموکراتە پێشکەوتووخوازەکان و دژبەرانی ئەو سیستمە لە هەموو گۆڕەپانێکی نێونەتەوەییدا لەگەڵ گەلی کورد کار دەکەن. دانانیان بە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد زۆر مانادارە و هێز بە تێکۆشانی ئێمە دەدات. لەسەر ئەم بنەمایە بە گەرموگوڕی ڕۆحی بەرخۆدان سڵاو لە هەڤاڵانی نێودەوڵەتی و گەنجانی قارەمان دەکەین، کە تێکۆشەری فیدایی ڕێبەرتین.
هەروەها لە ئەوروپاش بە شێوەیەکی سەرەکی ژنان و گەلەکەمان و هەڤاڵانمان لە هەموو ساڵێکدا بۆ ئازادی ڕێبەرمان بەرخۆدانیان کردووە. ئێمە پێمان وایە ئەم چالاکییە تا 15ی شوبات دەگاتە بەرزترین ئاستی خۆی. بۆ تەشهیرکردنی لایەنی نێودەوڵەتی پیلانگێڕییەکە و ئەو پشتگیرییەی کە بەردەوامە، گرنگە فشارەکان لەلایەن گەلەکەمان و دۆستانمان لە ئەوروپا لە دژی پیلانگێڕییەکە زیاتر بکرێت.
شۆڕشی ڕۆژاڤا کە سەرچاوەی لە ڕێبەراتیمان وەرگرتووە و دەستی بە پراکتیک کرد، وەک گۆڕەپانێکی ڕێبەرتیمان هەموو کاتێک لە پراکتیکدایە و خاوەن هەڵوێستێکی تێکۆشانەکە ڕێبەرتیمان بە بناغە وەردەگرێت. لەدژی هێرشەکانی سەر دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا و لە بەرانبەر ڕاستی داگیرکاری بەرانبەر گەلەژەمان لە 15ی شوباتدا وڵامی پێویست دەدرێت.
ئەو عەقڵییەتی فاشیستەی کە دەیەوێت کارە نیوەچلەکەی داعش کە شکستی هێنا لە دژی گەلی ئێزدیمان لە شەنگال بباتە سەر، لەدژی گەلەکەمان لە شەنگال هێرش ئەنجام دەدات. گەلی ئێزدیمان زیاتر لە هەموو کات خۆیان لەسەر بنەمای پارادایمی ئازادی ڕێبەرایەتی بە بەهێزکردنی خۆبەڕێوەبەری و خۆپاراستن و خۆسەری ڕێکدەخەن و وەڵامی پێویست بە دوژمنان دەدەن.
گەلەکەمان لە مەخمور هەموو کاتێک لەگەڵ ڕێبەرمان و تێکۆشانی ئێمەدا سەرەڕای سەخت و کۆچکردن بۆ ماوەی 32 ساڵ لە تێکۆشان بەردەوامن، سەرەڕای ئەو باجە قورسەی کە داویانە. هێرشە قورسەکانی فاشیزمی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلەکەمان لە کامپەکەدا ناتوانێت گەلەکەمان تەسلیم بکات. گەلەکەمان بە هەڵوێستی خۆڕاگرانە وەڵامی هێرشەکان بە سووربوون لە ژیانێکی ئازاددا دەدەنەوە. هەروەها لە 15ی شوباتدا وەک هەمیشە هەڵوێستی بەرامبەر بە دوژمن نیشان دەدات.
لە تورکیا و باکوری کوردستان سەرەڕای هێرش و فشاری قورسی فاشیزم، فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە خەریکە کۆتایی دێت. بە پێشەنگایەتیی ژنان بە تێکۆشانی هاوبەشی گەلەکەمان زەمینەی تێکشکانی فاشیزم لە هەموو کاتێک زیاتر بووە. 15ی شوبات دەبێت سەرەتای شکستی فاشیزم بێت.
هەروەها لە هەر چوار پارچەی کوردستان ژنان و گەنجان و هەموو گەلەکەمان ئازادی ڕێبەر ئاپۆیان وەک ئازادی خۆیان بینی و ماوەی 23 ساڵە لە دژی پیلانگێڕیی بۆ ئازادیی ڕێبەرەکەمان تێدەکۆشن. لە 15ی شوباتدا کە ڕۆژێکی ڕەشە بۆ ئێمە دەبێت لە دژی بکوژان، دژ بە دوژمنانی ژنان و کرێکاران و گەلان، لە دژی فاشیزم ڕۆژێکی ڕەش دروست بکەین. لە ساڵی 24هەمدا لەسەر بنەمای ئازادیی ڕێبەرایەتی تێکۆشان زیاتر دەکەین و پیلانگێڕییەکە بەتەواوی لەناودەبەین. هەنگاوی ئازادی ژنان و گەلانیش فاشیزم لەناودەبات.
داوا لە ژنان و گەنجان و هەموو گەل و دۆستانمان دەکەین کە لە 15ی شوباتەوە تا 8ی ئازار و نەورۆز و 4ی نیسان بە سووربوونی چالاکیی نەپچڕاو تێکۆشان لە مەیدانەکاندا بەرز بکەنەوە. هەروەها داوا لەو هێزانە دەکەین کە سوورن لەسەر ڕووخاندنی فاشیزم و ئەو هێزانەی پشتیوانی لەدیموکراسی و ئاشتی و ئازادی دەکەن بۆ بەهێزکردنی بەرەی بەرفراوانی دژ بە فاشیزم خەبات بکەن. ئێمە دەڵێین کاتی ئەوە هاتووە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە تێکبشکێنین کە فاشیستترین ڕوخساری سیستەمی نێرسالارییە کە بۆتە پەتایەک بەسەر کورد و ژن و گەل و گەلانی ناوچەکەوە. کاتی ئازادی ژن و کۆمەڵگا هاتووە. لەسەر ئەم بنەمایە فاشیزم تێکدەشکێت، ژن و گەل سەردەکەون.[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
HashTag
Çıme
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 10-02-2022
: 2
Publication date: 10-02-2022 (2 Ser)
Cureya belgeyê: Zon yewın
Document style: No specified T4 547
Technical Metadata
Mafê telîfê ji xwediyê gotarê bo Kurdîpêdiya hatiye veguhestin
: 99%
99%
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
Jiyaname
Faruk İremet
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
Kilm şınasiye
Zazakî World
Kıtebxane
Gome
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE RAWEYA FERMANÎ
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020

Actual
Kıtebxane
RODI SONO PARKE
25-06-2023
سارا ک
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
26-06-2023
سارا ک
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
29-06-2023
سارا ک
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
01-07-2023
سارا ک
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
04-07-2023
سارا ک
Dalpeya Cemedyeyên
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
RAYERÊ VACEYÎŞÊ YÊ MIYONÊ ROCĨ RÊBERA AXAFTINÊ YA ROJANE GÜNLÜK KONUŞMA KLAVUZU
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
GRAMER Û RAŞTNUŞTIŞÊ KURDÎ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Rastnuştişê Kirmanckî (Zazakî) Grûba Xebate ya Vateyî
10-12-2023
سارا ک
Kıtebxane
ZIFQERA BERİ
06-12-2023
سارا ک
 521,689
 105,538
 19,653
 98,441
Video 1,419
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
Jiyaname
Faruk İremet
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
Kilm şınasiye
Zazakî World
Kıtebxane
Gome
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE RAWEYA FERMANÎ
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020
Folders
Kıtebxane - PDF - Erê Kıtebxane - Bajar - Amed Kıtebxane - Cureya belgeyê - Zon yewın Kıtebxane - Publication Type - Born-digital Kıtebxane - Kategorîya Naverokê - Zarok Kıtebxane - Kategorîya Naverokê - Perwerde Kıtebxane - Xoserı - Bakûrê Kurdistan Kıtebxane - Ziwan - Kurdî, Zazakî Kıtebxane - Original Language - Kirdkî - Zazakî Kıtebxane - Published more than once - Bəli

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| | CSS3 | HTML5

|