دەقی پەیامەکەی مەسعود بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
زۆر بە توندی ئیدانەی پەلاماری ترسنۆکانەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر دەکەین، ئەوە تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی.
بە درۆ و چەواشەکاریی ناحەزانیش حەقیقەت و نیەتی پەلاماردەران پەردەپۆش ناکرێت.
جەختیش دەکەینەوە هەروەک چۆن هەولێر لەبەرانبەر هۆلاکۆ کۆنەکان خۆڕاگر بوو لەبەرانبەر هۆلاکۆ تازەکانیش خۆڕاگر دەبێت و ناچەمێت.
داوا لە گەلی کوردستانیش دەکەم لە بەرانبەر ئەو هەڕەشە و پەلامارانەدا خۆڕاگر بن.
مسعود بارزانی
13ی ئاداری 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!