کوڕی شەیتانم
رۆژێک کوێخا حەوێز لە کۆیە لە بازاڕ لە دووکانی(حاجی سمایل)ی باوکی حاکم(بەکر)بوو، موقتەدیری مەلای گەورە، لەوێ پەیا ئەبێ ئەبێ، کوێخا ئەڵێ: توو کوڕی کێی؟ موقتەدیر ئەڵێ: من کوڕی جەنابی مەلام کوێخا حەوێز ئەڵێ: من کوڕی شەیتانم باوکی من ئازاترە لە باوکی توو، باوکی توو جەنابی مەلایە بانگی بکە له و کونەوە هەندێکت شەکرۆکە بۆ بەربداتەوە موقتەدیر هەر چەند ئەڵێ: بابە مەلا فڵانە شتم بۆ بەربدەوە هیچ نابێ کوێخا پیاوێک ئەنێرێتە سەربانی قەیسەری هەندێک شەکرۆکەم بۆ بهاوە خوارەوە پیاوەکە شەکرۆکەکان فڕێ ئەداتە سەریان موقتەدیر ئەڕواتەوە ئەم باسە بۆ لاوکی ئەگێڕێتەوە، جەنابی مەلا فەرمووی کوڕم ئەوە کوڕی شەیتان نییە، ئەوە کوڕی باوکی خۆیەتی زوو زانیبووی کە کوێخا حەوێزە.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەی#ی، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(54)[1]