لە فاتە بپرسن
مامۆستا تاهیر ئەحمەد حەوێزی لە زمانی(عەبد جاسم)ەوە نوسیوویەتی: ئەڵێ کوێخا حەوێز ئەچێتە کۆیه بۆ بەخێرهاتنی قائمقامی تازە کە دێتەوە شاخەپیسکە خەڵکەکە دێنە لای و ئەڵێن ئەو قائمقامە چۆنە؟ لەو کاتە شاژنێک(فاتە)ناو لەسەر ئاو دێتەوە، کوێخا ئەڵێ: فاتە تۆ نۆ مێردت کردووە چۆن بوون؟ فاتە ووتی: بە خوا هەر یەکە ئەیوست لێم بێتە پێش و خۆی لە پێش بکا، کوێخاش دەڵێ: دەسا ئەو قائمقامەش ئەوهایە.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(60)[1]