Search Options





    


Navên Kurdkî
Çıme
Video
Weynayen berşav
Survey
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
Zıwan
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Zıwan
Navên Kurdkî
Çıme
Video
Weynayen berşav
Survey
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derax
 
 
 Afîneyen Kurdipedia
 
 
 
  - Kurdipedia
 Destdayi
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
RAYERÊ VACEYÎŞÊ YÊ MIYONÊ ROCĨ RÊBERA AXAFTINÊ YA ROJANE GÜNLÜK KONUŞMA KLAVUZU
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
GRAMER Û RAŞTNUŞTIŞÊ KURDÎ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Rastnuştişê Kirmanckî (Zazakî) Grûba Xebate ya Vateyî
10-12-2023
سارا ک
Kıtebxane
ZIFQERA BERİ
06-12-2023
سارا ک
 523,155
 105,820
 19,710
 98,681
Video 1,420
Kıtebxane
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
قوماش 117
Kom: Kilm şınasiye | : کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Bol rind
Miyan
Xırab niya
Xırab
Metadata
RSS
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قوماش 117

قوماش 117
قوماش 117
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#

ئەو شەوەی زۆریان لێدام و پاشان لە دوو خۆیان ڕاکێشام و فڕێیان دامەوە ژۆرە گچکەکەی کە مەتر بە مەتر دەبوو، هەموو قالبم برین و خین بوو، لەتاو ئازاری نازانم کوو خەوم لێکەت و چەند نووستم، وەختەکی دەرکەیان کردەوە، بەو ڕۆشناییەی لە دەرکەی هاتە ژۆرێ، زانیم ڕۆژە، مێشکم بەتەواوی تەپ ببوو، هیچ ئاگام لەخۆم نەبوو، کابرایەک سنیەکی لەپێش دانام و بە عارەبی گۆتی: سندانی بکە! گۆتم: پرسیارەکی بکەم؟ گۆتی: برێ بزانم! گۆتم: دەکرێ بزانم ئەمن لۆ لێرەمەو ئێرە کێندەرە؟ کابرا بەینەکی تەماشای کردم و گۆتی: ئێرە دائیرەی ئەمنە لۆ ئاقر کرن و تەربیەت دان و چاککردنی خائینی وەکی توو داندرایە، ئەگەر ئاقریش نەبی دەتکوژین و لەناوت دەبەین! بەینەکی بێدەنگ بووم و هەرچەند دەمکرد هیچم بەبیر نەدەهاتەوەو نەمدەزانی ناوی خۆشم چیەو لۆ لەو جێیەیمە، گۆتم: لۆ ئەمن چم کردیە هەتا ئەوهام لێبکەن! کابرا گۆتی: دەی خۆت وا پیشان دە کەوا هەموو چشتت لەبیر چووەو هیچ نازانی، ئەمە دەزانین کوو چشتت بەبیر بینینەوە! فرمێسک بە هەردوو چاوم داهاتە خوارێ و گۆتم: وەڵلاهی هیچ نازانم و نازانم کێمەو لێرە چدەکەم! کابرا بڕەک تەماشای کردم و گۆتی: لەغوەی مەکەو نانەکەت سندان کە، چووە دەرێ و دەرکەی کلیل دا، بە تەنێ مامەوەو تەماشا دارو دیواری ئەو ژۆرە گچکەم دەکردو فکرم دەکردەوە، بزانم ئەمن کێمەو ناوم چیەو کوڕی کێمەو خەرکی کێمە، هەرچەند دەمکرد هیچم بەبیر نەدەهاتەوە، لە ناچارییان زۆر گریام و هەردوو چاوم هیشک بوون هەنکی فرمێسکی بڕێژم!
هێوارێ کابرا هاتەوەو دەرکەی کردەوە، خۆم قیت کردەوەو دانیشتم، گۆتی: ئەوە ئەو نانەت لۆ نەخواردیە؟ گۆتم: نانی چ؟ گۆتی: ئەو سەموون و نیسکە لۆ هەروەکی خۆیتی، گۆتم: نازانم هەست دەکەم دەچمە سەبانی و لەوێ سواری پاسی دەبم و ئەوجە بە پاسکلی دەچمە قەیسەری و لەوێش قەرەوێرەکی دادەنێم تێر تێر لەسەری هەردەپەڕم! کابرا بەینەکی تەماشای کردم، هەستی کرد قسەشم لەبیر چووەو بەخۆشم نازانم چ دەرێم و باسی چ دەکەم، بەران هەر پێی باوەڕ نەدەکردم، گۆتی: ئەو درۆیانە لەکنە من ناخوا، شەوێ عیلاجت دەکەین و دەزانین کوو هەموو چشتت بەبیر دەینینەوە! دوو پارووە نانانیش بخۆ وەبی تاقەتت بێتەوە بەرێ، چونکە لێدان و کووتان دەست پێدەکاتەوە، ئیدی دەرکەی پێوەداو چووە دەرێ! دەستم لۆ سەموونەکەی درێژ کرد و برندم کرد، هەر تەماشام دەکردو لێی هورد دەبوومەوە، بۆنم کرد هیچ بۆنەکی وەهای نەبوو، نازانم کووبوو لۆ دەوم بردو گەزەکم لێدا، جوویم و قووتم دا، زانیم ئەو شتە خۆشە وا باوێیە دەوت و بیجوویی و ئاوای کەی، لۆیێ هێدی هێدی خواردم هەتا تەواوم کرد، بەران هەر نەمدەزانی کێمەو چدەکەم لێرە!
نیوەی شەوێ هاتن ئەمنیان برد، کابرای ئەمنی برد، دیاربوو بە زابتەکەی گۆتبوو، پێدەچی تێکچووبی، لۆیێ زابتەکە ڕایگرتم و کۆمەرەک پرسیاری لێکردم و هەر دەمگۆ: نازانم، توڕە بوو، گۆتی: بەڕاستی وەرام دەوەو وامەکە لەبن پێلەقانت بڕزێنم، گریام و گۆتم: وەڵلا وەبیللا نازانم کێم و لێرە چدەکەم، بەس دەمەوێ بزانم ئەمن لۆ لێرەمەو کوڕی کێمەو خەرکی کێمە! دیسان سەنتەری مێشکم تێکچوو و کۆمەرەک قسەی لابەلام کردو نەمدەزانی ڕستە و وشەی پێک وەنێم، ئێکەک لەوێ بوو گۆتی: سەیدی وەکی قورئانەکە گرتی سەری زۆر بەتووندی بە دیواری کەت، پێدەچی مێشکی ئەزیەتی پێگەیشتبی!

زابتەکە گۆتی: بیبەنەوە ژۆرەکەی خۆی، ئیدی قۆریان گرتم و بردمیانەوە ژۆرەکەی خۆم، لەوێ لێی ڕاکشام، زۆر فکرم دەکردەوە بزانم کێمە، لۆ لێرەمە، چم کردیە، دەبی کوڕی کێبم، خەرکی کێبم و لەکێ بژیم، هیلاک بووم و خەوم لێکەت، نازانم چەند لە ژۆرێ بووم، کەس لێی نەدەپێچامەوە، هەر ئەوە بوو نانیان دەدامێ، حەفتەی یەک دوو جار دەیانبردمە حەوشێ و پیاسەیان پێدەکردم، چونکە زۆرم دەخواردو هەستی ئەوەم نەمابوو زۆر خواردن خراپە، یان وەرزشی بکەم، کێشم زیادی کردبوو، سەرو ڕدێنیشم ڕۆژ لە ڕۆژ زیادی دەکردو بێ زەوەرتر دەبووم، بەبیرم دێ لێکۆرینەوە لەگەرم دەستی پێکردەوە، بردمیانە ژۆرەکی سێ کەس دانیشتبوون، دوویان دختۆر بوون، زۆریان پرسیار لێکردم و نەگەیشتنە هیچ، تەختە ڕەشەکیان دانابوو شتیان لەسەر دەنووسی و پرسیاریان لێدەکردم ئەوە چیە، یان بخینەوە، هیچم نەدەزانی، وای لێهات ڕەسمی شتیان پیشان دەدام و دەیانگۆ ئەو ڕەسمە ئی چیە، ئەمن نەمدەزانی و نەمدەزانی، هەندەک جار زگم بەخۆم دەسووتاو تێر تێر دەگریام، ئێک لە دختۆرەکان گۆتی: ئەوە پێدەچی زەڕبەکی بەسەری کەتی و تووشی لەبیر چوونەوەی بووبی، ئەویدی گۆتی: ناتانم هیچ بڕیارەکی بدەم، ڕەنگە ڕاستبی و ڕەنگە بە قەستیش وەبکا هەتا خۆی دەربازکا، ئەو قسەی دختۆری دووەم بەس بوو لۆ زابتەکەی هەتا دیسان دەست بە لێکۆرینەوەی بکا لەگەرم و ڕۆژانە تێرو پڕم لێدا!
ئەو هەموو لێدان و کووتانە بەلایەکی و ئەو لەبیرچوونەوەش بەلایەکی، کار گەیشتە ئەوەی زۆر جار میزم لەبنەخۆم دەکردم هەستم بەوەی نەدەکرد میزم دێ و دەبی میزی بکەم، وەیلێهات پەکم کەت و هەتا لە ڕۆیشتنێش دەلەرزیم، ڕۆژەکی دختۆرەکیدیان هیناو گۆتی هەردوو دەستت درێژکە، چونکە سەرم لێتێکچووبوو پێم درێژ کرد، دختۆرەکە پێی کشاندمەوە هەردوو دەستی جۆت کردم و درێژی کرد، دەیتی دەستەکانم دەلەرزن و ناتانن بە ڕێکی ڕاوەستن، پاشان دوو سێ ڕەسمی پیشان دان و گۆتی: ئەوانە کێن؟ گۆتم نازانم! بە زابتەکەی گۆ: ئەو کوڕە بەڕاستی نەخۆشەو ببینە داک و بابیشی ناناستەوە! زابتەکە گۆتی: هەتا لەناو ئەو دائیرەی نەتۆپی بەرینادام، زۆر سەهوە ڕاپۆرتی لۆ سەرێ بنێرم و برێم نەخۆشەو بەرەڵلای کەن، دەبی هەر ئەوها بمینێتەوە!
بێ ئەوەی بزانم کامیرەیان لەناو ژۆرە گچکەکەی لێیگ گیرابووم بەستبوو، چاودێریان دەکردم، بزانن کوو دەجولێمەوە، بە قەستی وەدەکەم یان هەر بەڕاستی نەخۆشم، وەکی دیتییان هیچ چشتەک بەوەی ناچی ساغبم، ئەمنیان بردە ژۆرەکیدی و زەلامەکیان لەگە دانام، ئەو زەلامە ئی خۆیانبوو، کابرا زۆر لەگەرم خەریکبوو بزانی سەختەچیمەو بەفێر وەدەکەم، هەتا بەرەڵلام کەن، یان بەڕاستی وامەو ئاگام لە دنیای خوای نەمایە، ئەو پیاوە نێزیکەی شەش مانگ لەگەرم ماوە، هەرچی بەحس و خواسی دنیایێ هەبوو لەگەری باس دەکردم، ئەمنیش تەقەی سەرم دەهات و هەڕم لە مەڕی دەرنەدەکرد، ئاخیری ئەویش لێم بێزار بوو، دیاربوو لە تەشکی بەڕی خۆی داو چوو بە زابتەکەی گۆتبوو: ئەو جاحێرە بەڕاستی نەخۆشەو کەلکی هیچی نەمایە، ئەویش گۆتبووی فڕێی دەنەوە ژۆرە تەنهاییەکەیی و لێیگەڕێن هەتا دەتۆپی، هەتا ئەمن مابم ناهێلم ڕۆناکی بە چاوی خۆی ببینی!

ئەمنیان فڕێ داوە ژۆرەکەیی و دەرکەیان لەسەر کلیل دام، لێیان نەدەپێچامەوەو لێکۆرینەوەشیان لەگەر نەدەکردم، ڕۆژی دوو جەمیان دەدامێ و حەفتەی دوو جاریش دەیانهینامە بەر ڕۆژێ و پیاسەیان پێدەکردم، مانگی جارەکیش دختۆرەکیان دەهینا بە هوردی دەیپشکنیم و کۆمەرە پرسیارەکی لێدەکردم، دختۆرەکە سەرەکی بادەداو دەیگۆ: نەخۆشەو درۆی ناکا، جارەکی ئەمنیان بردە کن دختۆری، دختۆرەکە گۆتیە زابتەکەی: ئەوە لۆ سەرو ڕدێنی ناتراشن، هەموو لەشی بوویتە تووک! زابتەکە گۆتی: پێویست ناکا، با وەکی گورگی لێبێ و کەس نەیناستەوە!
ئەوکاتی نەمزانی چەند مانگ و چەند سارم بەڕێکردیە لە دائیرەی ئەمن، بەران ئەوەی دەزانم کەس نەهات بمبینی و کەسیش لێی نەپێچامەوە، لەسەر فایلەکەم نووسرابوو(المنسیین)، واتە لەبیرکراوەکان! هەرواشبوو ئەمنیان بەتەواوی لەبیر کردبوو، هیچ حسابەکیان لۆ نەدەکردم، ڕۆژەکی زابتەکە بە ئێکیدی گۆ: زۆر جار دەمەوێ دەرزیەکی لێدەم و بیکوژم، بەران دەترسێم لە هیکڕا ئیشمان پێبی و لەگەر دیلەکی ناو موخەڕیبان بیگۆڕینەوە! چونکە ماوەکە موخەڕیب دەستیان بە چالاکی کردیتەوەو گەڕاینەوە ناو خاکی عێراق!
ڕۆژکی ئەمنیان هینا دەرێ لەگەر کۆمەرە گیرایەکی دی، هەموو کەلەپچەمان لە دەستی بوو، لە حەوشێیان ڕاگرتین، کۆمەرە چاکدارەک لە دەورەمان بوون، وەکی برێی چاوەڕێی ئەوەی بوون بمانکوژن، لە هیکڕا پیاوەکی تەمەن پەنجاو قسور ساری هاتە دەرێ، گۆتی: ئەوانە ببەنەوە ژۆرێ و جارێ مەیانکوژن، شەرت نیە موخەڕیب بگەنە ناو شاری و هەولێری بگرن، هێزەکانمان هەموو لە سەنگەر دانە، بەس لە هەولێرێ نێزیک ببنەوە هەموویان دەکوژین و دەیانکەینە پەندی زەمانەی، ئەوجە بەخۆی سواری تڕومبێلەکی بوو و بە تیژی ڕۆیی و دوو تڕومبێلی پڕی پاسەوانیش کەتنە دووی، دەستیان گرتم و لە دوو خۆیان ڕاکێشام و ئەمنیان بردەوە ئەو ژۆرە تاک و تاریکەی کە نەمدەزانی چەند دەبی لەوێمەو لۆ لەوێمەوەو دەبی چشم کردبی!
مایتی.[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
HashTag
Çıme
[1] Medyaya civakî | کوردیی ناوەڕاست | لاپەڕەی ئوسامە جەمیل لە فەیسبووک
: 150
Kilm şınasiye
Technical Metadata
Mafê telîfê ji xwediyê gotarê bo Kurdîpêdiya hatiye veguhestin
: 99%
99%
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE RAWEYA FERMANÎ
Jiyaname
Faruk İremet
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
Kıtebxane
Gome
Kilm şınasiye
Zazakî World

Actual
Kıtebxane
RODI SONO PARKE
25-06-2023
سارا ک
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
26-06-2023
سارا ک
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
29-06-2023
سارا ک
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
01-07-2023
سارا ک
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
04-07-2023
سارا ک
Dalpeya Cemedyeyên
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
RAYERÊ VACEYÎŞÊ YÊ MIYONÊ ROCĨ RÊBERA AXAFTINÊ YA ROJANE GÜNLÜK KONUŞMA KLAVUZU
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
GRAMER Û RAŞTNUŞTIŞÊ KURDÎ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Rastnuştişê Kirmanckî (Zazakî) Grûba Xebate ya Vateyî
10-12-2023
سارا ک
Kıtebxane
ZIFQERA BERİ
06-12-2023
سارا ک
 523,155
 105,820
 19,710
 98,681
Video 1,420
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE RAWEYA FERMANÎ
Jiyaname
Faruk İremet
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
Kıtebxane
Gome
Kilm şınasiye
Zazakî World
Folders
Kıtebxane - PDF - Erê Kıtebxane - Bajar - Stembol Kıtebxane - Cureya belgeyê - Zon yewın Kıtebxane - Publication Type - Çawkiraw Kıtebxane - Kategorîya Naverokê - Estanık Kıtebxane - Kategorîya Naverokê - Helbest Kıtebxane - Xoserı - Tirkiya Kıtebxane - Ziwan - Kurdî, Zazakî Kıtebxane - Original Language - Kirdkî - Zazakî Kıtebxane - Published more than once - Bəli

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| | CSS3 | HTML5

|