ناونیشان: بۆچی پلەی هەرە گەورەی گەرمی لە ڕۆژدا لە دوای نیوەڕۆ تۆمار دەکرێت و نزمترین پلەکانی گەرمی لە ڕۆژدا، بەیانیان زوو پێش خۆرهەڵاتن تۆمار دەکرێت؟
ئامادەکردن و نووسین: حوسێن عەبدولکەرین ڕۆستەم
وەڵام
چونکە بەیانیان لە کاتی خۆرهەڵاتن پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە و ڕووی زەوی گەرمی لە خۆرەوە وەردەگرێت و لەگەڵ بەرزبوونەوەی خۆر بە ناو ئاسماندا پلەکانی گەرمی وردە وردە بەرز دەبنەوە، و بڕی ئەو گەرمییە کە ڕووی زەوی لە خورەوە وەری دەگرێت گەورەترە لەو بڕە گەرمییە کە ڕووی زەوی بەپەخشکردن لە دەستی دەدات، و جیاوازی لە نێوان ئەو دوو بڕە زۆرە واتا جیاوازی لە نێوان وەرگرتن و لە دەست دان.
بەڵام لە دوای نیوەڕۆ بەکەمێک تیشکی خۆر لار دەبێتەوە بەڵام هەر ڕێژەی وەرگرتن زیاترە لە ڕێژەی لە دەست دان، پاش ماوەیەک ڕێژەی وەرگرتن و ڕێژەی لە دەست دان یەکسان دەبێت ئەمەش کاتژمێر 2 یان 3 پاش نیوەڕۆ، لەو کاتدا پلەی هەرە گەورەی گەرمی تۆمار دەکەین، بەڵام نزمترین پلەکانی گەرمی لە ڕۆژدا، لەگەڵ زیادبوونی لاری تیشکی خۆردا ئەوە ڕووری زەوی دەست دەکات بە لە دەست دانی ئەو ڕووناکی و گەرمیە کە بەدرێژای ڕۆژ لە خۆرەوە وەری گرت، و پلەکانی گەرمی دەست دەکەن بە نزمبوونەوە و ڕێژەی لە دەست دانی گەرمی زیاتر لە وەرگرتنی گەرمی دەبێت، و لە دوای خۆرئاوابوون کرداری وەرگرتن ڕادەوەستێت و کرداری گەرمی پەخشکردن بەدرێژایی شەو بەردەوام دەبێت، و هەموو ئەو گەرمییە کە بەدرێژای ڕۆژ لە خۆرەوە وەری گرت لە دەستی دەدات و دەگاتە ئەو پەڕی لەدەست دان پێش هەڵاتنی خۆردا، لەم کاتدا نزمترین پلەکانی گەرمی لە ڕۆژدا تۆمار دەکەین.
پلەی هەرە گەورەی گەرمی : بریتییە لە بەرزترین پلەی گەرمی کە لە ڕۆژدا تۆماردەکرێت ئەمەیش لە نێوان کاتژمێر 2 بۆ 3 پاش نیوەڕۆ دەبێت لە وەرزی هاویندا و لە کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ دەبێت لە وەرزی زستاندا.
$بۆچی پلەی هەرە گەورەی گەرمی لە دوای نیوەڕۆ تۆمار دەکرێت؟$
چونکە لە کاتی نیوەڕۆدا زەوی گەیشتووتە ئەو پەڕی پلەی تێربوون لە گەرمی خۆر، لە ڕێگای وەرگرتنی گەرمی لە خۆرەوە.
نزمترین پلەکانی گەرمی : بریتییە لە نزمترین پلەی گەرمی کە لە هەمان ڕۆژدا تۆماردەکرێت، ئەمەش کاتژمێر پێنچ دەبێت لە وەرزی هاویندا و کاتژمێر حەوتی بەیانیان لە وەرزی زستاندا
$بۆچی نزمترین پلەکانی گەرمی لە ڕۆژدا، بەیانیان زوو پێش خۆرهەڵاتن تۆمار دەکرێت؟$
چونکە زەوی هەموو ئەو گەرمییە کە بەدرێژای ڕۆژ لە خۆرەوە وەری گرت لە دەستی دەدات و دەگاتە ئەو پەڕی لەدەست دان پێش هەڵاتنی خۆردا.[1]