ناو: محەمەد
نازناو: دکتۆر حەکیم
ناوی باوک: عەبدولکەریم
رۆژی لەدایکبوون: 1962
$ژیاننامە$
محەمەد عەبدولکەریم
ناسراو بە دکتۆر حەکیم لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 1962 لەدایکبووە.
$ئاستی خوێندن$
لە ساڵی 1984-1985 لەکۆلیژی فێتەرنەری لەزانکۆی موسڵ وەرگیراوم.
لە ساڵی 1986 بەهۆی بەشداری نەکردم لە مەشقی سەربازی زۆرە ملێی بەعس لە زانکۆ دوورخرامەوە.
دوای پرۆسەی ئەنفال ئێمەش گەڕاینەوە بۆ زانکۆ
لە ساڵی 1990 جارێکی تر بەهۆی ئەو فشارەی لە سەرم بوو خوێندنم دواخست.
لە ساڵی 1995 بەشی تەندروستی و کۆمەڵم لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی تەواوکردووە.
ساڵی 2013-2014 کۆلیژی یاسا و ڕامیاری بەشی زانستە سیاسییەکانم بەپلەی باڵا لە زانکۆی گەشەپێدان تەواوکردوە.
ئێستا (2022) فەرمانبەرم لە هۆبەی فێتەرنەری دەربەندیخان.
$چالاکی سیاسی$
زیندانی سیاسی 1980، دووساڵ لەزیندان مامەوە دواتر بە لێبوردنی گشتی ئازادبووین.
هەتا ساڵی 1992 لەگەڵ حیزبی شیوعی کوردستان کارمکردووە لەو ساڵەوە وازهێنانم لەو حیزبە ڕاگەیاندووە.
کەسێکی سەربەخۆم هەتا ئێستا (2022) لەهیچ ڕێکخستێک کاری سیاسیم نەکردووە.
ئەندامی بۆردی ئەکادیمیایی سیاسەت و هزری دیموکراتی.
ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK.
بەشداری زۆربەی چالاکی سیاسی و جەماوەرییەکانی دەربەندیخان و سلێمانیم کردووە.
$بەرهەمە چاپکراوەکانم$
جەستەیەکی لاواز بە خاچەوە، بیروەرییەکانی زیندانم
مارکسیزم و ئایین، لە عەرەبیەوە وەرگێڕاوە بۆ کوردی.[1]