دەقی پرسەنامەکەی مەسعود بارزانی:
بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئال-نەهیان سەرۆکی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوومان پێگەیشت.
لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە ڕەحمەتی خۆی شاد بکات و جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی شێخ محەممەد بن زاید بن سوڵتان ئال-نەهیان و گەلی ئیمارات دەکەم، دڵنیاین بە هەوڵی هەڤاڵەکانی لە سەرکردایەتی دەوڵەت و گەلەکەی، بەردەوام دەبن لەسەر ڕێگە ڕاستەقینەکەی خوالێخۆشبوو.
خودا گەلی ئیمارات و سەرکردایەتیەکەی بپارێزێت.
انا للە وانا الیه ڕاجعون
مسعود بارزانی
13ی ئایاری 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!