دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
هاوڵاتی خۆشەویست؛
بۆ ئەوەی تووشی سکچوونی توند (کۆلێرا) نەبی پێویسته ئەم خاڵانە پەیڕەو بکەیت:
1. ئەم ماوەیەدا خواردنی دەرەوە، خۆراکی سەردانەپۆشراو بەکار مەهێنە. تا دەتوانیت ژەمی نانخواردنت لە ماڵەوە بێت.
2. پێش نانخواردن و پاش چوونە توالێت، بە ئاو و سابوون بۆ ماوەی 20 چرکە دەستەکانت بشۆ.
3. دوور بکەرەوە لە بەکارهێنانی ئاوی بەلووعە، بەڵکو ئاوی ئامادەکراو کولێندراو بەکاربهێنە بۆ خواردنەوە، (ئامادەکردنی خواردن، ددان شووشتن و قاپ شووشتن).
4. تا دەتوانیت لەم کاتەدا خواردنی دەریایی وەک ماسی مەخۆ، ئەو خواردنانەشی لە ماڵەوە ئامادەی دەکەیت وەک گۆشت، بەشێوەیەکی باش بکولێندرێت و بەگەرمی بخورێن.
5. بۆ ماوەیەکی کاتی خۆت لە مەلەوانیکردن لەناو مەلەوانگە و چەمەکان بپارێزە.
6. لە کاتی سکچوون و ڕشانەوە گیراوەی Rice_based ORS بەکار بهێنە، هەر کیسێک بخەرە ناو لیترێک ئاوی کوڵێندراو و لەدوای هەموو سکچوونێک، پەرداخێکی لێ بخۆرەوە تا قەرەبووی ئەو کانزا و ڤیتامینانەت بۆ بکاتەوە کە لێت ڕۆیشتووە.
7. ئەگەر گیراوەی ORS بەردەست نەبوو، دەتوانیت نیو کەوچکی چا (خوێ) لەگەڵ شەش کەوچکی چا (شەکر) بخەیتە ناو لیترێک ئاوی کوڵێندراو و گیراوەیەکی لێ دروست بکەیت. لە پاش هەر سکچوون و ڕشانەوەیەک پەرداخێکی لێ بخۆرەوە.
8. ئەگەر سکچوون و ڕشانەوەکەت لە ڕادەبەر بوو، بەجۆرێک توانای خواردن و خواردنەوەت نەما و تەواو شەکەت بوویت، باشترە لە ماوەی (24) کاتژمێردا سەردانی نزیکترین دەزگای تەندروستی بکەیش، بۆ بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنین لەگەڵ پزیشکی تایبەتمەند.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی #هەولێر#
19/6/2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!