ئارد چووە هەمانێ، مێردە ئەڵێ: هانێ، ژنە ئەڵێ: کوانێ.
هەمانێ: هەمبانە یان ئەمبار بۆ هەڵگرتنی دانەوێڵە بەکارهاتووە (فەرهەنگی هەمبانەبۆرینە) ، بە یەکێک دەوترێت کە سپڵە و خۆپەرست بێ، لە دنیادا هەرچییەکی بۆ بکەی، دیار نییە و ماندووبوونت بەفیڕۆ ئەچێ، هەندێک جار لەسەریشی قەرزار ئەبیتەوە. [1]