#عەلی قازی محەممەد# هەتا لەژیان دا بوو، دەوڵەتی داگیرکەری فارس ئەوەی پێیکرا لە دژی کردی، هەر لە داگیرکردنی ماڵ و موڵکیەوە بگرە هەتا هەوڵی لە ناوبردن و ناو زڕاندن و تیرۆری ئەندامانی بنەماڵەکەی، ئێستا کە لەسەر ئەرکی ڕێزدار مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێداویستییەکانی گەڕاندنەوەی تەرمەکەی لە ئەڵمانیاوە بۆ هەرێمی کوردستان بەڕێزەوە دابین کراوە و کار بەدەستان و دانیشتوانی وڵات ئامادەی پێشوازیی و سپاردنی بە خاکی باشووری کوردستانن، کاربەدەستانی دەوڵەتی داگیرکەر بە چاوساخیی دەست گەلێکی گوماناویی، هەموو توانای خۆیان خستووەتەگەڕ تا تەرمی خوالێخۆشبوو کاک عەلی قازی لە باشووری کوردستان ئەسپەردە نەکرێت و بگەڕێندرێتەوە بەردەستی ئەوان و لە ژێر حوکمی هێز و دامەزراوە داگیرکەرەکانیان، لە #مەهاباد# بەخاک بسپێردرێت. #تاران# دەیهەوێ بەو هەنگاوە زەبری سایکۆلۆژیی لە کورد و بزاڤە سیاسییەکەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بسرەوێنێت و ناو و پێگەی مێژوویی پێشەوا قازی محەممەد و شکۆی کوڕە تاقانەکەی و بنەماڵەی بەڕێزی قازی خەوشدار بکات.
بۆیە #پارتی ئازادیی کوردستان# هەموو توانای وەگەڕ خستووە و لە نزیکەوە پێداگرانە داوا لە خێزان و میراتگرانی جەنابی کوڕی ڕەش کردووە، ڕێ لە پیلانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران بگرن و هەتا ڕزگاریی خاکی ڕۆژهەڵات و شادبوونەوە بە گڵکۆی پێشەوای شەهید بە ئەمانەت لە باشووری کوردستان بەخاکی بسپێرن.
سڵاو لە پێشەوای شەهید و بەڕێز بێت یادی کوڕە تاقانەکەی.
پارتی ئازادیی کوردستان
25 پووشپەڕی 2722 کوردی
16-07-2022 زایینی [1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!