ئاشەوان چ دۆست چ دوژمن.
بە کەسێک دەوترێ، لەناو کۆمەڵێک کەسدا ئیشی خۆی بکات، گوێنەدا بەوەی کە کێ لەگەڵیەتی یان دژیەتی، لەگەڵ ئەوەدا هەقی ئیشی کەسی تری نەبێت، مەبەستی کەسی هێمن و بێوەیە کە قسە لە کاری کەسدا ناکات و خۆی تێ هەڵناقورتێنێ، نابێتە سەریەشە و کێشە بۆ کەس. [1]