ئەوەی با بە بارانی کرد، بارانیش بە بای کردەوە.
با و باران دوو دیاردەی سرووشتین، بەزۆری لە وەرزەکانی زستان و پایزدا هەڵدەکەن و هەندێ جار زیانی گەورە دەگەیەنن، مەبەست پەندەکە بابەتێکی کۆمەڵایەتییە باسی شەڕی نێوان دوو کەس دەکات کە چی خراپە بەیەکیان وتووە و کردووە، هیچیان بۆ ئاشتی دوایی تێدا نەهێشتۆتەوە، وەکوو چۆن باوبۆرانیش کە هەڵدەکات، بەشی دوایی تیا ناهێڵیتەوە. [1]