ناو:سالار
ناوی باوک:حەسەن
نوسینی: #خالید عومەر عوسمان#
سالار حەسەن-مۆسیقا ژەن
ناوی تەواوی (سالار حەسەن حەمەد وسو) ە، لە #25-2-1966# لە شاری #هەولێر# گەڕەکی تەیراوە لەدایک بووە، ساڵی 1998 ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و شەش منداڵی هەیە بەناوەکانی (ئەحمەد-سەیران-سڵاو-سوپاس-ساڵ-سەهۆڵ)، دەرچووی ئامادەیی پیشەسازی کارەبایە ساڵی 1986، ساڵی 1982 دەستی بەکاری هونەری کردووە، یەکەم هاندەری هونەرمەند (نجاة عصاف) بووە، ساڵی 1984 بەشداری کردووە لەگەڵ تیپی مۆسیقای کۆشکی هونەر بە تۆمار کردنی (2) گۆرانی بۆ تەلەڤزیۆنی کەرکووک گۆرانی (ئەمن دەمگووت-صدیق عثمان) (چەند بەناز دەڕوا-محەمەد عەزیز، ئەو تیپانەی کە بەشداری تێدا کردووە بریتین لە (تیپی مۆسیقای کاروان ساڵانی 1984 تا 1987 تۆمارکردنی دوو کاسێت و وێنە گرتنی بۆ تەلەڤزیۆنی کەرکووک بەسەرپەرشتی مامۆستا شێرزاد عوزێری) (تیپی مۆسیقای چالاکی مامۆستایانی قوتابخانەکان ساڵی 1989 بغداد)، ساڵی 1994 بووەتە ئەندام و فەرمانبەر لە بەڕێوبەرایەتی هونەرە میللییەکان تا ئێستاش فەرمانبەرە لە بەڕێوبەرایەتی هونەرەکانی موزیک بە پلەی بەڕێوبەری پێشکەوتوو، ساڵی 1994 بووەتە ئەندامی تیپی مۆسیقای هەولێر و بەشداری کردووە لە چەندین تۆمارکردنی گۆرانی بۆ گۆرانیبێژان (عارەب عوسمان-نیزام شوکر-فازل عەقراوی-ڕەمەزان حسێن-سەلام محەمەد-فاخیر مەخموری-ئەرسەلان کاروانی)...هتد، ساڵی 1996 دەستەی دامەزرێنەری گرووپی میوزیکی ڕەسەن بووە بەسەرپەرشتی مامۆستا (شێرزاد سەرسپی)، بەشداری لە چەندین ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی ناوەوە و دەرەوەی وڵات کردووە وەک (ئوسکتلەندا-بەریتانیا-ئەڵمانیا-فەرەنسا-تورکیا-جۆرجیا-لوبنان-مەغریب)، بەشداری کردووە لە تۆمار کردن و کلیپ کردنی چەندین گۆرانی و میوزیک وەک (گەشتی زیرەک-سروودی سەرکەوتن-کاروانە ڕەنگی زەردم/ عارەب عوسمان) (مەل و ئیلاهی دەروون/ شێرزاد چاوشین) (نازناز-هەولێر-ئایشۆکێ-گەردوون)،
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 26-8-2021[1]