ئەگەر بە دووعا ئەبوو، پشقل بە خورما ئەبوو.
سەرکەوتن لە ئیشوکاردا بە نزاو پاڕانەوە ئەنجام نادرێ بەڵکوو بە ماندووبوون و هەوڵ و تێکۆشان دەبێ، واتە: بۆ گەشتن بە ئامانج، پاڕانەوە و لاڵانەوە کەڵکی نییە، پلان و دەست ڕەنگینی و ماندووبن و ئارەق ڕشتن بەهای هەیە و جێگە دەگرێ.[1]