Search Options





    


Navên Kurdkî
Çıme
Video
Weynayen berşav
Survey
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
Zıwan
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Zıwan
Navên Kurdkî
Çıme
Video
Weynayen berşav
Survey
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derax
 
 
 Afîneyen Kurdipedia
 
 
 
  - Kurdipedia
 Destdayi
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
RAYERÊ VACEYÎŞÊ YÊ MIYONÊ ROCĨ RÊBERA AXAFTINÊ YA ROJANE GÜNLÜK KONUŞMA KLAVUZU
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
GRAMER Û RAŞTNUŞTIŞÊ KURDÎ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Rastnuştişê Kirmanckî (Zazakî) Grûba Xebate ya Vateyî
10-12-2023
سارا ک
Kıtebxane
ZIFQERA BERİ
06-12-2023
سارا ک
 527,565
 106,819
 19,811
 99,843
Video 1,455
کوردیی ناوەڕاست 
301,803
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,810
هەورامی 
65,787
عربي 
29,011
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,555
فارسی 
8,702
English 
7,180
Türkçe 
3,576
Deutsch 
1,461
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Kom
Zazakî
Kıtebxane 
69
Çap 
8
Kilm şınasiye  
6
Jiyaname 
2
Hilanîna Dosyayî
MP3 
311
PDF 
30,011
MP4 
2,359
IMG 
194,968
Gêrayêne naverokê
Kıtebxane
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
هەر ئێسکێکی ئەنفالکراوان کەسوکاری هەمووانە
Kom: Belgename | : کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp1
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
Bol rind
Miyan
Xırab niya
Xırab
Metadata
RSS
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەر ئێسکێکی ئەنفالکراوان کەسوکاری هەمووانە

هەر ئێسکێکی ئەنفالکراوان کەسوکاری هەمووانە
هەر ئێسکێکی ئەنفالکراوان … کەسوکاری هەمووانە؛ بۆ 21ی ئاب، ڕۆژی دادپەروەری… ڕووفاتی (171) ئەنفالکراومان بهێننەوە
وەک ئاشکرایە لە ئابی 2019، لە ئەنجامی هەڵدانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵدا لە ناوچەی تەلشێخە لە شاری سەماوە لە باشوری عێراق، ڕووفاتی (171) ئەنفالکراو دەرهێنرا، کە سەرجەمیان لە ژنان و منداڵانی ئەنفالکراو پێکهاتبوون.
مەخابن دوای سێ ساڵ، تائێستا هیچ هەنگاو و هەوڵێک نابینین بۆ هێنانەوەی ڕووفاتی ئازیزانمان بۆ باوشی نیشتمان، کە ماوەی سێ ساڵە لە پزیشکی دادی بەغدایە.. ئەمەش کەمتەرخەمی و بێباکی حکومەت لە هەمبەر ئەم پرسە دەردەخات.
بەپێی بەدواداچونەکانمان، هۆکاری دواخستنی هێنانەوەی ڕووفاتی ئازیزانی ئەنفالکراوانمان، بە مەبەستی وەرگرتنی سامپڵی خوێنە لە کەسوکاری ئەنفالکراوان بۆ پشکنینی (DNA) و ناسینەوەی ڕووفاتەکان.. ئەم هەنگاوەش چەند گرنگ و جێی بایەخە، بەڵام بیرکردنەوە لەم هەنگاوە، دوای سێی ساڵ لە مانەوەی ڕووفاتەکان لە پزیشکی دادی بەغدا، بێباکی و کەمتەرخەمی لایەنی پەیوەندیدار دەردەخات.
بۆیە مانەوەی ڕووفاتی ئازیزانمان لەمە زیاتر؛ نا ئارامی بە کەسوکاری ئەنفالکراوان بەخشیووە، چونکە هەمان ئەو مەترسیانە بە یادی هەمووان دەهێنێتەوە، کە بەسەر ڕوفاتی ئەنفالکراوانمان لە ساڵی (2013) هات، کاتێک بەهۆی شۆرتی کارەباوە، بەشێکی پزیشکی دادی نەجەف سوتاو و بەهۆیەوە ڕوفاتی ئەنفالکراوانمان لەو شوێنە سوتا، کە ئەمەش بە بەڵگە و نوسراوی فەرمی لای حکومەتی عێراق و ڕێکخراو ICMPی نێودەوڵەتی تۆمارکراوە.
لەم ڕووەوە ئێمە وەک ئامادەکارانی ئەم یاداشتە، کە پێکهاتووین له ژمارەیەک ڕێکخراو و نووسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید و کەسوکاری ئەنفالکراوان… بەڕێزان سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، دەخەینە بەردەم بەرپرسیارێتی لەوە زیاتر دواخستنی هێنانەوەی ڕووفاتی ئەنفالکراوانی ئازیزمان… بە تایبەت کە دۆخی شاری بەغدا بە هۆی ئاڵۆزییە سیاسیەکان، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە خراپیدایە.
هاوکات ئەوە دەخەینەڕوو؛ ئەگەر پاساو بۆ دواخستنی هێنانەوەی ڕووفاتی ئازیزانمان، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی (DNA) بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان بێت، ئەوە چەندین ڕێگا چارەسەر هەیە، لەوانە وەرگرتنی سامپڵ لە ڕووفاتەکان و بارکۆدکردنی سامپڵ و گۆڕی ڕووفاتەکان، تا ئەوەی لە هەر کاتێکدا ویسترا بە بەراوردکردنی بە سامپڵی کەسوکاری ئەنفالکراوان بناسرێنەوە.. و ئێمە ئەم ڕێگایە بە باشترین و خێراترین ڕێگا دەبینین، بە پێچەوانە هەر ڕێگایەکی تر بۆ ئەم پرۆسەیە تەنها و تەنها دەبێتە هۆکاری زیاتر دواکەوتنی هێنانەوەی ڕووفاتەکان.
هەروەها داوا دەکەین:
یەکەم: بۆ ڕۆژی 21 ئاب، کە ساڵڕۆژی یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی تاوانبارانی ڕژێمی بەعسە لەسەر دۆسیەی ئەنفال لە (21 ئابی 2006) و ئەم ڕۆژە بە فەرمی لە هەرێمی کوردستان بە ڕۆژی دادپەروەری ناسێنراوە، لەم ڕۆژەدا ڕووفاتی ئازیزانمان بگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
دووەم: له پرسی هێنانەوەی ڕووفاتی ئەنفالکراوان و هەڵدانەوەی گۆڕ غەریبانی ئەنفالکراوانمان، گوێی لە ویستی سەرجەم کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال بگرترێت بەبێی جیاوازی و بە یەکسانی.. کە زۆرینە کەسوکاری قوربانیان و ڕێکخراوەکانی بواری جینۆساید و نوسەران و توێژەران و چالاکوانانی ئەم بوارە، لەگەڵ بە پەلە هێنانەوەی (171) ڕووفاتەکەی ئەنفالکراوانمانن.
سێیەم: بە پەلە وخێرا دەست بکرێت بە هەڵدانەوەی سەرجەم ئەو گۆڕە بە کۆمەڵانەی دیکە، کە لە هەمان ناوچەی تەلشێخە لە شاری سەماوە دۆزراونەتەوە و تائێستا بەدواداچوون و کار بۆ هەڵدانەوەیان نەکراوە، کە بەشێکیان بە چەند مەترێک دوورتر دەکەونە تەنیشت ئەو گۆڕەی کە ڕووفاتی (171) ئازیزانمانی تێیدا بوو، چونکە بە هۆی گۆڕانکارییە سروشتیەکانی بیابان، مەترسی داپۆشین و بزربوونی شوێنی گۆڕەکان بەردەوام هەیە.
چوارەم: داوا لە کەسوکاری ئەنفالکراوان دەکەین، بەپێی یاسای پاراستنی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی عێراق بە ژمارە (5)ی ساڵی (2006)، که بە یاسای ژمارە (13) ساڵی (2015) هەموارکراوەتەوە.. بچن لە فەرمانگەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە بەغدا داواکاری بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەکان تۆمار بکەن، چونکە یاسای ئاماژە بۆ کراو، ئەولەویەتی داواکاریی لەم پرسە بە کەسوکاری جینۆسایدکراوان داوە.
پێنجەم: حکومەتی هەرێم و نوێنەرانی کورد لە بەغدا، پرسەکانی جینۆسایدی گەلی کورد لە هاوشانی دۆسیەکانی بودجە و نەوت، بکەنە بنەمای گفتوگۆ و ڕێکەوتن لە کاتی پێکهێنانی حکومەتی ئایندەی عیراق.
ڕێکخراوەکان و نووسەران و چالاکوانی بواری جینۆساید و کەسوکاری ئەنفالکراوان
1 ڕێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید
2 ڕێکخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالکراوان
3 کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال
4 گۆڤاری تۆپزاوە
5 ڕۆژنامە نوگرەسەلمان
6 ڕێکخراوی بەرگری لە مافی قوربانیانی گۆرە بەکۆمەڵەکان
7 ڕێکخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئەنفال
8 ڕێکخراوی کوردیپێدیا بۆ ئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمان
9 ڕێکخراوی منداڵه ونبووەکانی #هەڵەبجە#
10 ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید کوردستان
11 ڕێکخراوی گەشەپێدانی مافی مرۆڤ
12 ڕێکخراوی چێرۆکەکانی ئەنفال
13 تۆڕی هاوپەیمانی ڕێکخراوە کوردستانیەکان لە پێناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی
14 ڕێکخراوی عەرعەر بۆ داکۆکیکردن لە نەوەی شەهیدان و ئەنفالکراوان
15 گروپی کار بۆ ئەنفال
16 ڕێکخراوی گەرمەسێر بۆ پرسی فەیلەیەکان
17 ناوەندی داکۆکی پشدەر بۆ قوربانیان و جینۆسایدکراوان
18 کۆمەڵەی ڕوناکبیری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە #کەرکووک#
19 جەبار ئەحمەد توێژەر لە بواری جینۆساید
20 فوئاد عوسمان چالاکوان لە بواری جینۆساید
21 وزیرە جەلال سەعید چالاکوانی بواری جینۆساید
22 پەرژین جەعفەر حاجی ڕوستم خوشکی شەهید وئەنفال – چالاکوانی کەیسی ئەنفال و جینۆساید
23 سالار مەحمود سەرۆکی یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان
24 شارا محەمەد خوشکی شەهيد
25 عادل حاجی محەمەد پارێزەر و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان
26 نازدار ئەسعەد مەحمود چالاکوان له بواری جينوسايد و کەسوکاری قوربانی ئەنفالکراوان
27 حازم محەمەد بلەیی نوسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید
28 ئەحمەد مەجید چالاوانی بواری جینۆساید و کەسوکاری قوربانیان
29 ئەیاد ئیسماعیل کاکەیی پارێزەری دۆسیەی ئەنفال و دۆسیەی ئەنفالی بارزانیان لە دادگای باڵای تاوانەکان.
30 دیمەن محەمەد نوری چالاکوانی بواری جینۆساید
31 عەلی بەندی نوسەر و چالاکوان لە بواری ئه نفال و جینوساید
32 حيکمت فائق عارف خاوەنی (10) شەهیدی کیمیاباران هەڵەبجە
33 ڕێکارێ مزویری نووسەری بواری جینۆساید
34 شاخەوان شۆڕش نووسەر و توێژەری بواری جینۆساید
35 هیوا سەید سەلیم نووسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید
36 ئیبراهیم هەورامانی نووسەر له بواری جینۆساید
37 هەژار هوشیار توێژەر لە بواری جینۆساید
38 محەمەد زرنگ #قەڵادزێ#ی چالاکوانی بواری جینۆساید
39 سمکۆ سابیر نووسەر لە بواری ئەنفال و جینۆساید
40 عەدالەت عومەر نووسەر و لێکۆڵەری بواری جینۆساید
41 هەدار زوبێر بارزانی پارێزەری کەیسی ئەنفال و جینۆسایدی بارزانیەکان و پەرلەمانتار لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
42 ئیسماعیل هەنارەیی پارێزەر و نووسەری بواری جینۆساید
43 گوڵاڵەی #گەرمیان# نووسەری بواری جینۆساید
44 قاسم کازم کەسوکاری ئەنفالکراو و چالاکوانی بواری جینۆساید
45 هابیل ئەحمەد کەریم بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال
46 عەلی مەحمود نوسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید
47 هێمن حەسیب نووسەر و چالاکوانی بواری جینۆساید[1]
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
HashTag
Çıme
[1] Nenaskirî | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
: 3
Publication date: 05-08-2022 (2 Ser)
Cureya belgeyê: Zon yewın
Document style: No specified T4 547
Technical Metadata
Mafê telîfê ji xwediyê gotarê bo Kurdîpêdiya hatiye veguhestin
: 99%
99%
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
Kilm şınasiye
Zazakî World
Jiyaname
Faruk İremet
Kıtebxane
Gome
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
Kilm şınasiye
Şêx Ebdurehîm, Hewara Dêrsimî û Hedîseyê Serra 1937î
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE

Actual
Kıtebxane
RODI SONO PARKE
25-06-2023
سارا ک
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
26-06-2023
سارا ک
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
29-06-2023
سارا ک
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
01-07-2023
سارا ک
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
04-07-2023
سارا ک
Dalpeya Cemedyeyên
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
RAYERÊ VACEYÎŞÊ YÊ MIYONÊ ROCĨ RÊBERA AXAFTINÊ YA ROJANE GÜNLÜK KONUŞMA KLAVUZU
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
GRAMER Û RAŞTNUŞTIŞÊ KURDÎ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Rastnuştişê Kirmanckî (Zazakî) Grûba Xebate ya Vateyî
10-12-2023
سارا ک
Kıtebxane
ZIFQERA BERİ
06-12-2023
سارا ک
 527,565
 106,819
 19,811
 99,843
Video 1,455
کوردیی ناوەڕاست 
301,803
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,810
هەورامی 
65,787
عربي 
29,011
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,555
فارسی 
8,702
English 
7,180
Türkçe 
3,576
Deutsch 
1,461
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Kom
Zazakî
Kıtebxane 
69
Çap 
8
Kilm şınasiye  
6
Jiyaname 
2
Hilanîna Dosyayî
MP3 
311
PDF 
30,011
MP4 
2,359
IMG 
194,968
Gêrayêne naverokê
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
Kilm şınasiye
Zazakî World
Jiyaname
Faruk İremet
Kıtebxane
Gome
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
Kilm şınasiye
Şêx Ebdurehîm, Hewara Dêrsimî û Hedîseyê Serra 1937î
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
Folders
Kıtebxane - PDF - Erê Kıtebxane - Cureya belgeyê - Zon yewın Kıtebxane - Publication Type - Born-digital Kıtebxane - Kategorîya Naverokê - Edebî Kıtebxane - Kategorîya Naverokê - Helbest Kıtebxane - Ziwan - Kurdî, Zazakî Kıtebxane - Original Language - Kirdkî - Zazakî Çap - !Continuous publishing - Çap - Bajar - Stembol Çap - Xoserı - Tirkiya

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| | CSS3 | HTML5

|