Search Options





    


Navên Kurdkî
Çıme
Video
Weynayen berşav
Survey
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
Zıwan
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Zıwan
Navên Kurdkî
Çıme
Video
Weynayen berşav
Survey
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derax
 
 
 Afîneyen Kurdipedia
 
 
 
  - Kurdipedia
 Destdayi
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
RAYERÊ VACEYÎŞÊ YÊ MIYONÊ ROCĨ RÊBERA AXAFTINÊ YA ROJANE GÜNLÜK KONUŞMA KLAVUZU
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
GRAMER Û RAŞTNUŞTIŞÊ KURDÎ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Rastnuştişê Kirmanckî (Zazakî) Grûba Xebate ya Vateyî
10-12-2023
سارا ک
Kıtebxane
ZIFQERA BERİ
06-12-2023
سارا ک
  528,075
  106,908
  19,847
  100,072
Video
  1,466
کوردیی ناوەڕاست 
302,004
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,798
هەورامی 
65,795
عربي 
29,049
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,722
فارسی 
8,766
English 
7,228
Türkçe 
3,580
Deutsch 
1,471
Pусский 
1,123
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
Kom
Zazakî
Kıtebxane 
69
Çap 
8
Kilm şınasiye  
6
Jiyaname 
2
Hilanîna Dosyayî
MP3 
311
PDF 
30,102
MP4 
2,372
IMG 
195,356
Gêrayêne naverokê
Kıtebxane
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
بوون لە جیهاندا
Kom: Kilm şınasiye | : کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Bol rind
Miyan
Xırab niya
Xırab
Metadata
RSS
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بوون لە جیهاندا

بوون لە جیهاندا
بوون لە جیهاندا
#پەیکار عوسمان#

$(گرنگ)$
کۆمەڵێ گەنج، لەخۆوە، زمانی کوردی ئەخەنە سەر یەکێ لە سەکۆ جیهانییەکان. ئەوان موبادەرەیان لە حیزب و حکومەت و دامودەزگا وەرگرتەوەو گەڕاندیانەوە بۆ مرۆڤ خۆی. شتەکانی تر هەر بۆ ئەوەن، کە هاوکارو ڕێخۆشکەربن، مرۆڤ خۆی خاڵی سەرەتای فکرو جوڵەو موبادەرەکانە، گەورەترین گەندەڵییش کە لە وڵاتی ئێمەدا ڕوویداوە، مەسەلەی پارەو پۆست نیە، مەسەلەی کوشتنی ئەو مرۆڤە کاراو خاوەن موبادەرەیەیە!

$(ئێستا)$
بە جوملەیەک و دوو وشە، ئێستا دنیای زانیاری خێراو ڕاستەوخۆیە.

$(خێرایی)$
بۆ بەدەستهێنانی سەرچاوە، ئێستا تۆ پێویستت بەوە نیە بچیت بۆ کتێبخانە، هەر لە شوێنی خۆتەوە ئیعازێک بدەو زانیارییەکە خۆی دێت. یەعنی ئینتەرنێت ئینقلابە بەسەر شوێن و دووریداو تەنیا کات لە هاوکێشەکەدا ماوە، ئەویش بەجۆڕێک، کە کاتی تێچوو، تەنیا ئەو چەن چرکەیەیە، کە سێرچەکەی تێدا ئەکەیت. گۆڕینی هەنگاوی پێ و بایۆلۆژی، بۆ هەناوی دەست و داتایی، منو تۆی کردوە بە ئیمپراتۆری زانیاری و بەخۆشمان نەزانیوە!

$(ڕاستەوخۆیی)$
مرۆڤ کاتێک ئازادو سەربەخۆ و ڕێزلێگیراوە، کە مامەڵەی ڕاستەوخۆی لەگەڵدا بکرێت، جوانترین سیفەتی دنیای دیجیتاڵیش ڕاستەوخۆییەو ئیتر تۆ و ئینتەرنێت، خۆتانن بەبێ نێوەندگیر. لەکوێ من خۆم ئەکاونتم هەبێ و لەکوێ لە ئەکاونتی براکەمەوە سەیری فەیسبوک بکەم؟! ئەمە لە ئاستی کۆمەڵیشدا هەر وایەو لەکوێ کورد، لە ڕێگەی زمانی ترەوە سێرچ بکاو لەکوێ بە زمانی خۆی بیکات؟! لەکوێ تەنیا خۆت و خوابن، لەکوێ هەزار بت لە نێواندا بێت؟! عەدالەت وایە کە تاک و کۆمەڵگاکان، ڕاستەوخۆیانە لە دنیادا بن، نەک پاشکۆیانەو لەڕێگەی وەسیتەوە. جا ئەگەر جەبری دەوڵەت و هێزی ڕەقیش، ڕێگا بە ڕاستەوخۆیی ئێمە نەدات، گرنگە بۆشاییە نەرمەکان بدۆزینەوەو لەوێوە بچینە ناو جیهان.

$(کێشەکە)$
جا چونکە ئینتەرنێت، بواریی ڕاستەوخۆیی بۆ مرۆڤ ڕەخساندوە، ئیتر دەجالەکانی کۆنترۆڵکردنی مرۆڤ، ئەوانەی کە نانەکەیان لەسەر ئینسانی پاشکۆ و پەیوەندی ناڕاستەوخۆیە، بە قورسی دێنە ئێرەو دەستئەکەنەوە بە ئیشە کۆنەکە (تیجارەتی نێوەندگیری). ئیتر لە قۆڵی ئینتەرنێتەوە، سیاسەت و ئایدۆلۆژیاو پارە، هیرش بۆ سەر مرۆڤەکان ئەهێنن و هەر بۆ مەبەستە کۆنەکەی مێگەلاندن و کۆنترۆڵکردن و ئاڕاستەکردن، ، کارەکەشیان زۆر فراوانتر و خێراتربووە، چونکە دنیای ئینتەرنێت، خۆی خێراو فراوانە!

$(هەواڵ)$
هەواڵە ناخۆشەکە ئەوەیە، هێزەکانی تاکڕەهەندی، زۆر بە تۆخێ لێرەن. هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە، ئینتەرنێت خۆی بوارێکی فرەییە، کە بە هیچ هیزێکی تاکڕەهەند، یەکڕەنگ ناکرێ. یەعنی ئینتەرنێت وەکو تەلەفیزیۆنی حیزب نیە، تەنیا یەک ئەجندا پەخش بکات، هەرچۆنێ تێیهەڵدەی، شتی جیاواز هەر دێتە پێش چاوت. جا مادامیش ئینتەرنێت جیهانگیرە، ئیتر چەنێک مەترسی ئەوە هەیە کە تاکڕەهەندی دنیا بتەنێ، ئەونەش دەرفەتی ئەوە هەیە، کە فرەیی و کرانەوە، جیهان بتەنێ و هەموو کەسێک فرسەتی ئەو جۆرە ڕۆشنبوونەوەیەی هەبێت!

$(ڕاهێنان)$
ئەوەی کە بۆ ئێمە گرنگە، ئەوەیە کە لەناو خۆماندا، ڕاهێنانی ئازادی بکەین و بوار بە جیاوازیی بدەین. ئینسانی بێ ئایدیا بوونی نیەو هەر ئایدیایەکت هەیە کێشەنیە، ، تەنیا بوار بدە، جارجار بابەتێکی جیا لە باوەڕی خۆت ببینیت. ئەوە ڕاهێنانێکی باشە بۆ ئەوەی خۆت لە جەماعەت وەرگریتەوە. بواری فرەیی و جیاوازیی، بواری خۆتەو لەوێدا تۆ ڕاستەوخۆ هەیت. بواری یەکڕەنگی و لێکچوون، بواری مێگەل و لێخوڕینەو تۆ لەوێدا نەماویت و لەلایەن دەجالەکانی ناڕاستەوخۆییەوە ئاڕاستە ئەکرێیت. سیاسەت و پارەو ئایدۆلۆژیا، بوارەکانی لێخوڕین و ئاڕاستەکردنن، سیحری ئەوانەش لە تاکڕەهەندییدایە!

$(دەمارگیری)$
هێزی ئاڕاستەکردنی تۆ لەلایەن ئەوانیترەوە، لە موهیمیی ئەواندا نیە، لە دەمارگیری خۆتدایە. ئەوان لە ڕێگەی خولقاندنی فەزای تاکڕەهەندییەوە، تەنیا دەمارگیرت ئەکەن و ئیتر باقی کارەکە خۆت تەواوی ئەکەیت. بە ئەندازەی چاکبوونەوەت لە نەخۆشی دەمارگیریی، ئەونە لە مێگەلەکە دێیتە دەرو ئەکەویتە ناو عەقڵی خۆت. چاکبوونەوەش لەو نەخۆشییە، تەنیا بەوەیە کە دەرمانی جیاوازیی بدەیت بە خۆت و جارجار ئەو شەرابە بنۆشیت کە حەزت لێ ی نیە، ، ئەوەی کە جیاوازە، پێکی ژیانەو هەڵیقوڕێنە بۆئەوەی تاکڕەهەندی نەتکوژێ.

$(جەماعەتبازی)$
هەموو جیاوازییەکان بدە بە خۆت، بەڵام خۆت مەدە بە هیچیان، خۆت گەورەترین سەروەتی تۆیەو کە ئەوەت دۆڕاند، ئیتر هیچ نابەیتەوە. خۆدۆڕاندنیش بە جەماعەت، ترسناکترین جۆری خۆدۆڕاندنە، چونکە جەماعەت وەهمی بردنەوەت لا دروستئەکاو ئیتر نازانیت کە دۆڕاویت. جەماعەت تەنیا ئاگاییت داگیر ناکا، بەڵکو ئەچێتە قووڵایی نەستەوەو ئیتر شتانێک لای تۆ ئەبنە بەڵگەنەویست و نائاگایانە ژیانت ئاڕاستە ئەکەن و چونکە شتەکەش جەماعییە، ئیتر وائەزانیت ئەوە حاڵەتە ئاساییەکەیەو ئەبێ وابێ!

$(پێغەمبەری خۆتبە)$
تۆ ئەبێ جارێک لەو خەوە خەبەرت بێتەوەو لە ڕێگەی ئاگاییتەوە دەسکاریی ناگاییەکانت بکەیت. ئەوەی پێتوایە وایەو بڕاوەتەوەو بیرکردنەوەی ناوێ، لەڕاستییدا کێشەکە لەوێدایەو بیرکردنەوە هەر بۆ دەسکاریکردنی ئەو جێگایە باشە، چونکە تۆ لەوێوە کۆنترۆڵ کراویت! لحەکیمەکان و پێغەمبەران، دەسکاری ئاگایی خۆیان و تاکەکانیان کرد، بۆئەوەی لەوێوە دەسکاری ناگاییە جەماعییەکانی کۆمەڵگا بکەن!

$(ئازادی)$
هەموو خیارە فەردییەکانی ئینسان و هەموو تایبەتمەندی و جیاوازیی پێکهاتەکان، شایەنی ڕێزن، بەڵام هەموو هەژموونێک بەسەر تاک و کۆمەڵدا، شایەنی نەخێرو هەڵوەستەو ستۆپە. ئازادی ئەوەیە کە لەناو فرەییدا شوێنی خۆت بگریت، سەپاندن ئەوەیە کە هەموو ڕەنگ و ئەگەرەکان، کورت بکەیتەوە بۆ دوو ئەگەری ڕەش و سپی، سپییەکەش دانێ ی بۆ خۆت و ڕەشەکە بۆ ئەو، یەعنی دوو ئەگەرەکەش بکەیت بە یەک و بەوجۆرە هەموو دنیاکە داگیر بکەیت!

$(نمونە)$
ئا لێرەدا حجابی کچێک، ئازادییەکی تەواو ڕێزلێگیراوە، چونکە هەڵبژاردنێکی فەردییە لەناو بوونێکی فرەییدا. بەڵام یەکپۆشیی حیزبی، کردەیەکی تەواو قێزەون و ترسناکە، چونکە قۆرخکردنی ئەخلاق و دابەشکردنی ڕەشوسپیانەی دنیاو هێرشی یەکڕەنگکردنە بۆ سەر کۆمەڵگا. بردنی مرۆڤ بۆ دووڕیانی ڕەشوسپی ڕێک کوشتنی فەردییەتی ئەوە لەناو مێگەلێکداو داگیرکردنی کۆمەڵگاشە بە مێگەلەکە!

$(فێڵەکە)$
چ ئەوەی شۆڕش و دەوڵەت، دنیا دابەشکەن بۆ بەرەی نیشتمان و بەرەی خیانەت، چ ئەوەی موعارەزە دنیا دابەشکا بۆ بەرەی خەڵک و بەرەی گەندەڵی، چ ئەوەی ئیسلامی دابەشیکا بۆ بەرەی ئەخلاق و بێئەخلاقی، چ ئەوەی علمانی دابەشیکا بۆ بەرەی پێشکەوتن و بەرەی دواکەتن.. هەمووی هەر هەمان فێڵە، فێڵی دوو ئەگەریی! لەکاتێکا دنیا خۆی فرەییەو هەمیشە لەو دووڕیانە زیاترە کە دەجالەکانی سیاسەت و ئایدۆلۆژیا ئەمانخەنە بەردەمی و پاڵمان پێوەئەنێن بۆ ئەوێ.

$(فرەیی)$
ئازادی ئەوەیە کە ناچاریی نیە، دووئەگەرییش هەمیشە ناچارییە، چونکە هەر لە ئەساسەوە دوو ئەگەرەکە یەکسان نین و یەکێکیان ڕەشە، یەعنی تۆ ئیختیارت نیەو ناچاریت بە هەڵبژاردنی سپییەکە. دەی سپییەکەی ئەمیش ڕەشەکەی ئەوەو ڕەشەکەی ئەویش سپییەکەی ئەمەو لە هەردو سەرەوە هەمان یاریت پێ ئەکرێت. یارییەکەش یاری هێزو دەسەڵاتەو فڕی بە حەق و عەدالەتەوە نیە، چونکە هەر خودی کورتکردنەوەی دنیا، لە دوو ئەگەری نایەکساندا، ناحەقی و ناعەدالەتییە بەرامبەر بە ئازادی ئینسان و بەرامبەر بە حەقیقەتی فرەییانەی دنیا!
ژیان فرەییەو ئازادی ئینسان لە ژیانێکی فرەییدایە، لێدان لە فرەیی ژیان، لێدانە لە ئازادی ئینسان، هەردوکیشیان لە دووڕیانی ڕەشوسپییەوە لێیان ئەدرێ.

$(هەژموون)$
کێشەکە بوون نیە، کێشەکە هەژموونە، یەعنی هەر ڕەنگێک، لەوێدا کێشە نیە کە هەیەو بەشێکە لەوێنەکە، لەوێدا کێشەیە کە هەژموونی یەکڕەنگکردن ئەکاتە سەر هەموو وێنەکە. مەسەلەن خیتابی ئۆپۆزسیۆن، زۆر گرنگ و پێویستە کە هەبێ، بەڵام لەوێدا کە هەژموون ئەکاو ئەیەوێ تاکە خیتاب بێت و دەرەوەی خۆی خیانەت بێت، ئیتر ئەویش بەقەت خیتابە هەژموونگەراکەی دەسەڵات مەترسییە، کە دەرەوەی خۆی بە خیانەت ئەزانێ. ئاخر وەکچۆن نابێ هەموو خەڵک خەریکی پیاهەڵدانی دەسەڵات و سەرۆک بن، ناشکرێ هەموو خەڵک خەریکی جنێودان بە دەسەڵات و بە سەرۆک بن! حاڵەتی ئاسایی ئەوەیە، ئینسانەکان لەناو دنیایەکی فرەییدا، هەریەکەو داهێنان و ئیشی خۆی بکات، نەکئەوەی کەس هیچ نەکاو هەموو خەریکی شەڕی ناو دنیا دوولەتەکەبن. ئەو گەنجانەی کە زمانی کوردییان بردە ناو گوگڵ، ئەوە باشبوو کە کردیان، یان هەریەکەو پەیجێکی هەبووایە بۆ پیاهەڵدانی فڵان و جنێودان بە فڵان؟

$(توغیان)$
سیاسەت و ئایدۆلۆژیاو پارە، لە داهێنانە هەرە گرنگەکانی مرۆڤن و لە خۆیاندا خراپ نین، لە داگیرکارییدا خراپن. سیاسەت خۆی خراپ نیە، لەوێدا خراپە کە هەموو کایەکانی تر بخنکێنی. ئایدۆلۆژیا کۆن و مۆدێرنەکان، هیچیان لە خۆیاندا خراپ نین، لەوێدا خراپن کە هەموو وێنەکە داگیربکەن. پارە لە خۆیدا خراپ نیە، لەوێدا خراپە کە پارە هەموو شت بێت. دۆخی ئاسایی ژیان، ئەوەیە کە فرەییە، هەرشتێک تەجاوز بکاتە سەر فرەییەکەی ژیان و هاوسەنگی نێوان کایەکانی تێکبداو ڕەگاوڕەنگییەکەی بگۆڕێ بۆ یەکڕەنگی، بە زمانی قورئان، ئیتر ئەوە ستەمەو توغیانێک ڕوویداوە.

$(توغیانی دین)$
جا ئەو مۆدێلە دیندارییەی کە ئیسلامی سیاسی هێنای، پاشەکشێیە لە دینداریی ئێمەدا، چونکە پەروەردەکردنی مرۆڤە لەسەر ئەو توغیان و یەکڕەنگییە! دیندار خۆی ئەو خەیاڵی یەکڕەنگییەی هەیە بە تەنکیی، دینی سیاسی ئەو خەیاڵە ئەباتە قۆناغێکی ئەستورو ترسناک، بەجۆرێک کە هەژموونگەراییەکانی دین و سیاسەت لە یەکتر بارئەکاو هەردوکیشی لە تۆ!

$(توغیانی نادینی)$
ئەوەش هەر سروشتی ئیسلامی سیاسیی نیە، بەڵکو هەموو ئایدۆلۆژیایەکی شمولی هەر وایە، یەعنی مرۆڤ بە تەبیعەت لایەنگرە بۆ ڕای خۆی و مەیلی یەکڕەنگی و تەسەڵوتی هەیە، ئایدۆلۆژیایەکی شمولی دێت، ئەم لاسیکی حەزە تا توندترین ئاستی خۆی ڕائەکێشی و کارەساتی پێ ئەخولقێنێ، لەڕاستییشدا فاشیزم هیچ نیە جگە لە یاریکردن بەو دەمارەی ئینسان.

$(ئێمە)$
کێشەی ئێمەش ئەوەیە کە سیاسەت توغیانی کردوەو هەموو کایەکانی داگیرکردوە، گرنگە هونەر شانۆ ئەدەب فکر ژینگە.. جۆرەها چالاکی و داهێنانی فەردی و گروپیی، بکەونە کارو هەبن، بۆئەوەی سیاسەت و ئایدۆلۆژیاو پارە، بچنەوە حەجمی ئاسایی خۆیان و ژیان نەخنکێنن. ئەو مامۆستایەی کە مناڵەکانی ڕۆژهەڵات فێری گۆرانی و مۆسیقای کوردی ئەکات، کارەکەی هەر لەوێدا گرنگ نیە کە هونەرێکی جوانەو پاراستنی زمان و کولتورە.. بەڵکو دەرگایەکی فرەییمان لێئەکاتەوەو پێمان ئەڵێ، دنیا لە توغیانی سیاسەت و لە دووڕیانی دەوڵەت و شۆڕشدا گیری نەخواردوەو مرۆڤ ئەشێ جاشی دەوڵەت نەبێ و چەکداری شۆڕشیش نەبێ و کاری گرنگیش بکات!

$(چارەسەر)$
هەر حیزب و ئایدۆلۆژیاو ئاڕاستەیەک، ئەتخاتە بەردەم دووڕیانی ڕەشوسپی، پێ ی بڵی هەردوکی بۆ خۆت و منیش خۆم بۆ خۆم. ئاخر ئەو لەو ڕێگەیەوە، تۆ ڕاوئەکاو ئەیەوێ تۆ خۆت نەبیت و ببیتە دەمارگیری یەکێ لە دوو لەتە ناچارییەکە. چارەسەر ئەوەنیە ئیسلامی ببێ بە علمانی و علمانی ببێ بە ئیسلامی و تەڕەماش ببێ بە تەڕەساز.. هەرچیت هەر ئەوەبە، بەڵام لەگەڵیا مەچۆ تاکو دووڕیانی ڕەشوسپی کردنی دنیاکە، چونکە لەوێ بەدوا، ئیتر تۆ خۆت نەماویت و تەنیا بارگیری هەڵگرتنی باری ئایدۆلۆژیاکەیت.

$(بوون)$
حەزارەتی کۆن لەوێوە دەستی پێکرد، کە زمان کەوتە سەر تاتە قوڕەکان و بوو بە نوسینی بزماری.. حەزارەتی مۆدیرن لەوێوە دەستی پێکرد کە زمان چووە ناو ئامێری چاپ و بوو بە ڕۆژنامەو کتێب.. حەزارەتەکەی ئێستاش، ئەوەیە کە زمان چۆتە دۆخی دیجیتاڵی و پەڕیوەتەوە بۆ ناو ئینتەرنێت. فەیلەسوفێک ئەڵێ زمان ماڵی بوونە، زمانی سەردەمەکەش گوگڵییە، کەواتە ئێستا ئێمە هەین و لەناو ماڵی، بوونە سەردەمییەکەی خۆمانداین.[1]
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
HashTag
Çıme
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | روانگەورەخنە
: 1
Cureya belgeyê: Zon yewın
Kategorîya Naverokê: No specified T4 272
Kategorîya Naverokê: No specified T4 263
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
Mafê telîfê ji xwediyê gotarê bo Kurdîpêdiya hatiye veguhestin
: 99%
99%
Jiyaname
Faruk İremet
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
Kilm şınasiye
Şêx Ebdurehîm, Hewara Dêrsimî û Hedîseyê Serra 1937î
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Kıtebxane
Gome
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
Kilm şınasiye
Zazakî World
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî

Actual
Kıtebxane
RODI SONO PARKE
25-06-2023
سارا ک
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
26-06-2023
سارا ک
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
29-06-2023
سارا ک
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
01-07-2023
سارا ک
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
04-07-2023
سارا ک
Dalpeya Cemedyeyên
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
RAYERÊ VACEYÎŞÊ YÊ MIYONÊ ROCĨ RÊBERA AXAFTINÊ YA ROJANE GÜNLÜK KONUŞMA KLAVUZU
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
GRAMER Û RAŞTNUŞTIŞÊ KURDÎ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Rastnuştişê Kirmanckî (Zazakî) Grûba Xebate ya Vateyî
10-12-2023
سارا ک
Kıtebxane
ZIFQERA BERİ
06-12-2023
سارا ک
  528,075
  106,908
  19,847
  100,072
Video
  1,466
کوردیی ناوەڕاست 
302,004
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,798
هەورامی 
65,795
عربي 
29,049
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,722
فارسی 
8,766
English 
7,228
Türkçe 
3,580
Deutsch 
1,471
Pусский 
1,123
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
Kom
Zazakî
Kıtebxane 
69
Çap 
8
Kilm şınasiye  
6
Jiyaname 
2
Hilanîna Dosyayî
MP3 
311
PDF 
30,102
MP4 
2,372
IMG 
195,356
Gêrayêne naverokê
Jiyaname
Faruk İremet
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
Kilm şınasiye
Şêx Ebdurehîm, Hewara Dêrsimî û Hedîseyê Serra 1937î
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Kıtebxane
Gome
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
Kilm şınasiye
Zazakî World
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî
Folders
Çap - Xoserı - Bakûrê Kurdistan Kıtebxane - Xoserı - Bakûrê Kurdistan Kıtebxane - Xoserı - Tirkiya Kıtebxane - Cureya belgeyê - Zon yewın Kilm şınasiye - Cureya belgeyê - Zon yewın Çap - Bajar - Amed Kıtebxane - Bajar - Amed Kıtebxane - Bajar - Stembol Çap - Bajar - Chewylk Çap - Weşan - Kovar

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| | CSS3 | HTML5

|