پەڕەسێلکە: (فەرهەنگی خاڵ)
باڵندەیەکی باڵ و سەر ڕەشی ژێر سک سپیی بەرچەنە سووری کلک دوو فاقی پچکۆلەیە.
پەڕەسێلکە: (فەرهەنگی شێخانی)
پەڕەسلێرکە • باڵی سوولە • پلیزگرد • پلیسر • پلیسرک • پلیسرگ • پەرەئەسترێلکە • هەچنچک • حاجی ڕەشک • پایزگەرد • پلسکر • زیقاوە • مەقسۆک • سیپروسنەک • پەلەسیرکە
– باڵندەیەکە بنزگ سپی و باڵ و پشتی و سەری ڕەشە، دەخوێنێ، گەرمێنی و کوێستان دەکات، لە بەهارێ دێتە کوردستان و لە کۆتایی پاییز دەڕوات
– بۆ پێوەری کەژ بەکاردێت، کە هاتەوە کوردستان لە سەرەتای بەهاردا نیشانەی ئەوەیە زستان کۆتایی دێت
– لە کوردەواریدا هێلانە تێکدانی پەرەسێلکە بە باش نازانن و تووشی نیگەبەتی دەبن
چ هێلانە پەرەسێلکەم تێکنەداوە چ کۆڵکەداری سەرچاکانم نەسوتاندووە تا ئەوها ئاوقای نوسکۆیانم بکەیت [غەوارە، ل18]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە! [1]