دەک نەمینم نەمینم
دەک نەمینم نەمینم کیژێ وەرە بتبینم
توخوا وەرە شایێ تێرلە بە ژنت ڕامێننم
دنیا مەرگ و مردنە نەوەک بمرم نەتبینم
بولبولی خۆش ئاواز نيم بەندانت لۆ بخوێنم
چماری زۆرم نیە له و بەندەی دەرت بینم
شمشاری شوانان نيم نزمانت لۆ دەربینم
چ ما ینی خۆشم نی یه تالۆ خۈم بتڕفێنم
چ حاکم ی عەدل نیم به زۆر له برات بستینم
ئەگەر به مانگە شەوێ پارێزت لی بستێنم
دەسبتت بگەینمە قۆری له پار داکت دەربینم
شەوێ هەتا سبيانێ لەگەر خۆمت بنوێنم
چیدکەشم له دەست نايیێ هەر ئاخت لۆ هەربینم[1]