Cigerayîş



Search Options





    


Cigerayîş
Navên Kurdkî
Çıme
Dîrux
Video
Weynayen berşav
Survey
Miyançı
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
Zıwan
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Cigerayîş Miyançı Zıwan
Navên Kurdkî
Çıme
Dîrux
Video
Weynayen berşav
Survey
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derax
 
 
 Afîneyen Kurdipedia
 
 
 
  - Kurdipedia
 Destdayi
Jiyaname
Şerefxan Bidlîsî
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Celadet Alî Bedirxan
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Baba Tahir
26-07-2024
شادی ئاکۆیی
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
RAYERÊ VACEYÎŞÊ YÊ MIYONÊ ROCĨ RÊBERA AXAFTINÊ YA ROJANE GÜNLÜK KONUŞMA KLAVUZU
21-02-2024
سارا ک
  529,988
Pêke
  107,323
  19,953
  100,733
Video
  1,470
کوردیی ناوەڕاست 
302,792
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,913
هەورامی 
65,830
عربي 
29,215
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,985
فارسی 
8,913
English 
7,397
Türkçe 
3,595
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,479
Pусский 
1,134
Française 
327
Nederlands 
130
Zazakî 
88
Svenska 
60
Հայերեն 
50
Italiano 
41
Español 
40
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
19
中国的 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
Fins 
12
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
1
Polski 
1
ترکمانی 
1
Kom
Zazakî
Kıtebxane 
69
Çap 
8
Kilm şınasiye  
6
Jiyaname 
5
Hilanîna Dosyayî
MP3 
323
PDF 
30,411
MP4 
2,391
IMG 
196,240
Gêrayêne naverokê
Kıtebxane
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
برایم لاجانی: پێشمەرگە نوێنگەی ئیرادەی میللەتی کوردە بۆ خەبات و بەرخۆدان
Kom: Kilm şınasiye | : کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Bol rind
Miyan
Xırab niya
Xırab
Metadata
RSS
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Hrvatski0
Norsk0
Polski0
Pусский0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

برایم لاجانی

برایم لاجانی
وتووێژ: ڕەحمان سەلیمی

26ی سەرماوەزی ساڵی 1324 دوای ئەوەیکە ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد هێرشیان کردە سەر شارەوانیی مەهاباد و دەستیان بەسەر دوایین قەڵای داگیرکەری ڕێژیمی پەهلەوی لەو بەشە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات داگرت لەو کاتەوە ناوی پڕ لە ناوەرۆک و هێزی ڕزگاریخواز و پارێزەری کورد و کوردستان، بە پێشمەرگەی کوردستان دیاری کرا و لەو کاتەوە تا هەنووکە پێشمەرگە وەک سمبولی ئازادی، ڕەمزی ڕزگاریی گەلی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان وەک ئاوێنەیەکی بێگەرد ماوەتەوە و ڕیشەیەکی وەهای داکوتاوە کە پاش 75 ساڵ لە هەموو کوڕ و کۆبوونەوەکاندا بە شکۆوە یادی دەکرێتەوە.

لە وتووێژیکدا لەگەڵ بەڕێز ''برایم لاجانی'' شرۆڤەکاری سیاسی مانا و چەمکی پێشمەرگە و هەروەها ئەرک و ئامانجەکانی پێشمەرگەمان خستووەتە بەر باس کە سەرنجتانی بۆ خوێندنەوەی ڕادەکێشین.

-پێشمەرگە کێیە وئامانج و ئەرکەکانی کامانەن؟

پێشمەرگە ئەو تێکۆشەرە کوردەیە کە لەپێناو ئازادیی کوردستان و بەرگری لە مان و مەوجودیەتی میللەتی کورد، دەستی لە هەموو خۆشیەکانی ژیان هەڵگرتووە و چەکی خەباتی کردووەتە شان و بێ ئەوەی چاوەڕوانی هیچ چەشنە پاداشێک بێت، لە سەنگەری تێکۆشان و بەربەرەکانیدا، سینگی کردووەتە قەڵغان و لەبەرامبەر هێرش و پەلامار و سەرکوت و زەبروزەنگی دوژمنانی کوردستاندا گیان، لەسەر دەست ڕاوەستاون.

-ماهیەت و جەوهەری پێشمەرگەبوون چیە؟

ئەرکی پێشمەرگە بریتیە لە بەرگری لە خاکی کوردستان، بەرەنگاربوونەوەی هێرش و پەلاماری ڕێژیمە دژی گەلی و سەرەڕۆکان، ئەوانەی کوردستانیان لە نێوان خۆیان دابەش کردوە و حاشا لە مەوجودیەتی نەتەوەی کورد دەکەن و لەوەش زیاتر لە ڕێگای بردنەپێشی سیاسەتی سەرکوت و زەبروزەنگ، قەتڵ وعام و ژینۆساید و ئەنفال، جیاوازی دانانی ڕەگەزی و ئاپارتایدی هەموو لایەنە، تێدەکۆشن ناسنامە و فەرهەنگ و کولتوری کورد بتوێننەوە. بە جۆرێکی دێکە دەتوانین بڵێین کە جەوهەری پێشمەرگە بوون بریتییە لە بردنە پێشی خەبات لەپێناو ئازادی کوردستان و سڕینەوەی ستەمی نەتەوایەتی و بەرپەرچدانەوەی سیاسەتی سەرکوت و هەڵاواردن، کە ڕێژیمە دژی گەلی و داگیرکەرەکان بەسەر خەڵکی کوردستانیاندا سەپاندوە.

-چ شتێک پێشمەرگە لە چەکدارێکی ئاسایی جیادەکاتەوە؟

پێشمەرگە خاوەنی ئامانجێکی گەلی و جەماوەریە، نوێنەری ئیرادەی میللەتێکە کە بۆ ئازادی و ڕزگاریی خۆی خەبات دەکات. پێشمەرگە خەباتێکی ڕەوا و مەشروع دەباتە پێش. بەرگری لە مان و مەوجودیەتی میللەتی کورد دەکات. بەرگری و دیفاع لە بەرانبەر پەلاماری دوژمنانی گەل و نیشتیماندا، لە باری سیاسیەوە کارێکی دروست و بەرحەقە، لەباری قانونیەوە، کردەوەیەکی یاسایییە و لەباری ئاینی و ئەخلاقیشەوە مەشروع و بەجێیە. جگە لەوە پێشمەرگە لە خەبات و بەربەەرەکانی خۆیدا، ئەسل و پرەنسیپە ئینسانی و یاسا و قانوونە پەسندکراوە نێونەتەوەییەکان وەبەرچاو دەگرێ. ئەو تەنیا دیفاع لە نیشتمان و میللەتی خۆی دەکات و بەرپەرچی پەلامار و سەرکوتی دوژمن دەداتەوە، هێرشی نەکردووەتە سەر خاک و ماف و ئازادییەکانی خەڵکانی دیکە، لەسەر خاکی هەزار ساڵەی باب و باپیرانی خۆی بەرانبەر هێرش و پەلاماری داگیرکەران دەوەستێتەوە. بۆیە جیاوازیی زۆرە لەگەڵ چەکدارێکی ئاسایی کە هیچ ئامانجێکی ڕەوا و ئەخلاقی و مەشروعی نیە و هیچ ئەسل و پرەنسیپێکی نێونەتەوەییش وەبەرچاو ناگرێ.

-نەیارانی کورد و کوردستان هەمیشە ویستویانە و دەیانهەوەێ ناوی پێشمەرگە بە شێوەیەکی نەرێنی وێنا بکەن، ئایا لەو بوارەدا سەرکەوتوو بوونه؟

لەمێژە دوژمنانی میللەتی ئێمە لە هەموو بەشەکانی کوردستان لە هەوڵی ئەوەدان کە ناوی پێشمەرگە لە نێو بیروزەینی خەڵکی کوردستاندا بسڕنەوە، ئەگەر لەوەشدا سەرکەوتوو نەبن بە شێوەیەکی مەنفی و نەرێنی وێنای بکەن. لەو پیلانانە زۆر بوونه و هەموویان بوونەتە بڵقی سەر ئاو. چەتە، دژی شۆڕش، تێرۆریست، موخەریب، تەنیا بەشێک لەو ناوانەن کە دوژمنانی گەل تێکۆشاون بەسەر پێشمەرگەیدا بسەپێنن تا لەنێو بیروڕای گشتیی خەڵکدا بە شێوەیەکی نێگەتیڤ کەسایەتی پێشمەرگە وێنا بکەن. ئەوە چل ساڵە هەموو دەزگای سەرکوت و خەفەقانی ڕێژیم و بڵندگۆ تەبلیغاتییەکانی بەو هەمووه بودجە و ئیمکاناتەوە کە لەبەردەستیان دایە، تێدەکۆش لە کوردستان پێشمەرگە وەک کەسێکی نەرێنی بە خەڵک بناسێنن، بەڵام دەبینین کە ئەو سیاسەتە تەواو تێک شکاوە، پێشمەرگە لەنێو خەڵکی کوردستاندا هەروا وەک سمبولی خەبات و باسکی بەهێزی گەل ماوەتەوە و هەتا دێت خۆشەویستتر دەبێ. وەک وتم پێشمەرگە نوێنگەی ئیرادە میللەتی کوردە بۆ خەبات و بەرخۆدان. هەر ئاواش دەمێنێتەوە، بۆیە مەحاڵە دوژمنانی میللەتی ئێمە بتوانن لەو پیلانەدا سەرکەوتوو بن.

-پێگەو مەوقعیەتی پێشمەرگە لە حقوقی نێونەتەوەیدا چۆن لێک دەدرێتەوە؟

ئەو باسە دوورودرێژە و لە دەرفەتێکی دیکەدا لەوبارەوە قسە دەکەم. بەڵام پێشمەرگە مادام تێکۆشەری ڕێگای ئازادیی میللەتی خۆیەتی، مادام بۆ بەرگری لە مان و مەوجودییەتی کورد خەبات دەکات، مادام ئەسلە پەسندکراوە نێونەتەوەییەکان لە خەباتی خۆیدا وەبەرچاو دەگرێ، لە ڕوانگەی یاسای نێونەتەوەییەوە وەک ئەکتەر دەناسرێ. بزووتنەوە ڕزگاریخوازییەکان لە ئاسیا و ئافریقا و ئەمریکای لاتیندا، بەتایبەتی دوای شەڕی دووەمی جیهانی و پەرەسەندنی خەباتی گەلانی ژێرچەپۆکە دژی ئیستعمار و کۆلۆنیالیزم، دژی دەسەڵاتداریەتی بێگانە، دژی سەرکوتی سیاسی و تەبعیزی ئیتنیکی و مەزهەبی و سیاسی و نەتەوەیی، لە مێژە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەییەکانەوە وەک ئەکتەری نێونەتەوەیی تەماشا دەکرێن و هەر ئاواش ئەرک و مافیان بۆ دیاری کراوە.

بزووتنەوەی ئازدیخوازی جەزایر، بزووتنەوەی ئازادیخوازی فەلەستین، بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان، باسک، ئیرلەند، موزامبیک، ئەنگۆلا و ئافریقای باشوور تەنیا بەشێک لەو ڕاستیەن. هەتا ئێستا بە دەیان و سەدان بڕیارنامەی شۆرای ئەمنییەت و کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، یەکیەتیی ئورووپا و هتد سەبارەت بەو بزووتنەوانە دەرچوون و پەسند کراون. ئەوانە ئەدەبیاتی حقوقیی نێونەتەوەییان لەو بارەوە دەوڵەمەند کردوە. ئەو بزووتنەوانە بۆ ئۆتۆنۆمی، بۆ خودموختاری، بۆ سڕینەوەی ستەمی میللی و مەزهەبی و سیاسی، بۆ وەدەرنانی دەسەڵاتداریەتی داگیرکەر، بۆ کۆتاییهێنان بە سەرکوت و تەبعیز و هەڵاواردن خەبات دەکەن، هەموو ئەو ئامانجانەش لە بەندە جیاجیاکانی مەنشووری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتوون. مافی دیاریکردنی چارەنوس بۆ هەموو میللەتان بە ڕەسمی ناسراوە، مافی پەرەسەندن بۆ هەموو گەلان بە مافێکی ڕەوا دادەنرێت. جگە لەوە لە ڕوانگەی یاسای نێونەتەویی مافەکانی مرۆڤیشەوە، هەوڵ و تێکۆشان بۆ ئازادی و ماف و ئازادیە ئینسانییەکانی خەڵکی کوردستان نەک هەر ڕەوایە، بەڵکو وەک تاعەت و خواپەرستی سەردەم دەناسرێ.

لە ئەدەبیاتی حقوقی و سیاسیدا بە پێشمەرگە دەگوترێ، freedom fighter، واتە تێکۆشەری ڕێگای ئازادی. من زۆر جار لە پێوەندی دەگەڵ کەیسی پەنابەریی پێشمەرگەکانی کوردستاندا لە دادگاکانی نۆروێژدا ئامادە بوومە و دیفاعم کردووە، قازییەکان بە ڕێزەوە دەڕواننە پێشمەرگە، زۆر جار بۆ لێکدانەوەی مانای دەستەواژەی پێشمەرگە ناچاربوون داوا لە زانکۆی ئۆسلۆ بکەن کە ئەو دەستەواژەیان بۆ شی بکاتەوە، زانکۆی ئۆسلۆ پێشمەرگە بە تێکۆشەری ڕێگای ئازادی دەزانێ. هەر لەسەر ئەو ئەساسەش دادگاکان کەیسی پێشمەرگەکان لێک دەدەنەوە و بە موستەحەقی مافی پەنابەریان دەزانن.

ئەمە پێناسەیەکە لە ئەدەبیاتی نێونەتەوەییدا سەبارەت بە مانای پێشمەرگە یا تێکۆشەری ڕێگای ئازادی، پێشمەرگە کەسێکە کە:

a person who takes part in a resistance movement against an oppressive political or social establishment

پێشمەرگە بەو کەسە دەوترێت کە لە بزووتنەوەی بەرگری بە دژی ڕێژیم یا دەسەڵاتێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی سەرکوتکەر و سەرەڕۆدا بەشداریی دەکات.

سەرەڕای ئەوە دوای بەشداریی قارەمانانەی پێشمەرگەکان لە شەڕی دژی داعشدا و دوای ئەو هەموو ئازایەتییەی لەو شەڕەدا بە نوێنەرایەتی هەموو بەشەرییەتی پێشکەوتوو لەخۆیان نیشاندا، ئێستا تێرمی پێشمەرگە، هەر وەک خۆی لە ئەدەبیاتی سیاسی، حقوقی و ڕۆژنامەنوسوسی دونیادا جێگای خۆی کردووەتەوە.

گرینگرترین سمبولەکانی تێکۆشەری ڕێگای ئازادی لە ئەدەبیاتی جیهانیدا بریتین لە ماندێلا، گاندی، گیڤارا، یاسر عەرەفات، قازی محەممەد، قاسملوو و هتد. هەندێک لێکۆڵەر لەسەر ئەو بڕوایەن کە حەزرەتی مەسیح تێکۆشەری ڕێگای ڕزگاریی بووە. لە کولتووری مەسیحیەتدا عیسای مەسیح لەپێناوی ڕزگاریی کەسانی دیکەدا خۆی فیدا کردوە. حەزرەتی ئیبڕاهیم دژی دەسەڵاتداریەتی ناعادڵانە و سەرەڕۆ چووەتە مەیدان، حەزرەتی مووسا ڕێبەریی میللەتی خۆی کردووە بۆ ڕزگاریی لە ژێر ستەمی فێرعەونەکان و هیدایەتییان بۆ گەیشتن بە ئازادی. لە ساڵەکانی دەیەی هەشتای سەدەی ڕابردوودا لە بەسرە و بەغدا، لە ئیستامبوڵ و لە تاران و لە مازەندەران و تەنانەت لە ناوچەکانی دیکەی ئێرانیشەوە هەموو ئەوانەی بۆ ئازادی خەباتیان دەکرد ڕوویان دەکردە شاخەکانی کوردستان. کوردستان لەقەبی سەنگەری دیفاع لە ئازادی پێ درابوو.

ئەگەر ئەوە ڕاست بێ کە مەسیح بۆ ڕزگاریی خەڵک و بۆ لەنێوبردنی بێ عەداڵەتی کاری دەکرد، ئەگەر ئیبڕاهیم بە دژی بتەکان ڕادەوەستا، ئەگەر مووسا لەپێناو ڕزگاریی میللەتی خۆیدا خەباتی کردووە، ئەگەر حەزرەتی عەلی لە ئەدەبیاتی ئیسلامیدا لەپێناو عەداڵەتدا خەباتی کردووە، هەموو ئەوانە ئەگەر ئێستا زیندوو بان، تفەنگی پێشمەرگایەتیان دەکردە شان و دەهاتنە چیاکانی کوردستان و تێکەڵ بە پێشمەرگەکانی کوردستان دەبوون.

یەکەم جار کە یاسر عەرەفات لە کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بەشداریی کرد گوتی: ئەمن ئەمڕۆ لێرە چڵە زەیتوونێکم بە دەستەوەیە و دەمانچەیەکی پێشمەرگانیشم بە قەدەوەیە. وێنەیەکی دوکتور قاسملوو هەیە لە نێو پێشمەرگەکاندا وەستاوە و دەمانچەیەکی بە قەدەوەیە، ئەو دەمانچەیە دەمانچەی پێشمەرگانەیە. هەرچەند جار ئەو وێنەیە دەبینم، ئەو قسەیەی یاسر عەرفاتم وەبیر دێتەوە. ئاخر دەمانچەکەی یاسر عەرەفات لە جنسی ئەو تفەنگەیە کە بە شانی پێشمەرگەکانی کوردستانەوەیە.[1]
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
HashTag
Çıme
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | kurdistanmedia.com
: 3
Cureya belgeyê: Zon yewın
Kategorîya Naverokê: Doza Kurd
Kategorîya Naverokê: No specified T4 263
Kategorîya Naverokê: Perwerde
Partî: ISIS
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
: 99%
99%
Attached files - Version
Babet Version
1.0.168 KB 21-08-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî
Kıtebxane
Gome
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Kilm şınasiye
Zazakî World
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020
Kilm şınasiye
Şêx Ebdurehîm, Hewara Dêrsimî û Hedîseyê Serra 1937î
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
Jiyaname
Faruk İremet

Actual
Kıtebxane
RODI SONO PARKE
25-06-2023
سارا ک
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
26-06-2023
سارا ک
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
29-06-2023
سارا ک
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
01-07-2023
سارا ک
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
04-07-2023
سارا ک
Dalpeya Cemedyeyên
Jiyaname
Şerefxan Bidlîsî
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Celadet Alî Bedirxan
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Jiyaname
Baba Tahir
26-07-2024
شادی ئاکۆیی
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
RAYERÊ VACEYÎŞÊ YÊ MIYONÊ ROCĨ RÊBERA AXAFTINÊ YA ROJANE GÜNLÜK KONUŞMA KLAVUZU
21-02-2024
سارا ک
  529,988
Pêke
  107,323
  19,953
  100,733
Video
  1,470
کوردیی ناوەڕاست 
302,792
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,913
هەورامی 
65,830
عربي 
29,215
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,985
فارسی 
8,913
English 
7,397
Türkçe 
3,595
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,479
Pусский 
1,134
Française 
327
Nederlands 
130
Zazakî 
88
Svenska 
60
Հայերեն 
50
Italiano 
41
Español 
40
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
19
中国的 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
Fins 
12
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
1
Polski 
1
ترکمانی 
1
Kom
Zazakî
Kıtebxane 
69
Çap 
8
Kilm şınasiye  
6
Jiyaname 
5
Hilanîna Dosyayî
MP3 
323
PDF 
30,411
MP4 
2,391
IMG 
196,240
Gêrayêne naverokê
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî
Kıtebxane
Gome
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Kilm şınasiye
Zazakî World
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020
Kilm şınasiye
Şêx Ebdurehîm, Hewara Dêrsimî û Hedîseyê Serra 1937î
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
Jiyaname
Faruk İremet
Folders
Kıtebxane - PDF - Erê Kıtebxane - Cureya belgeyê - Zon yewın Kıtebxane - Published more than once - Bəli Kıtebxane - Kategorîya Naverokê - Zanistî ziwan Kıtebxane - Kategorîya Naverokê - Ferheng Kıtebxane - Xoserı - Bakûrê Kurdistan Kıtebxane - Ziwan - Kurdî, Zazakî Kıtebxane - Bajar - Dersîm Kıtebxane - Publication Type - Çawkiraw Kıtebxane - Xoserı - Swêd

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| | CSS3 | HTML5

|