جۆری وشە: ناو
واتا: کەوڵ پۆست، کەوڵێکی تایبەتیی خۆشکراوی تیسکنە، بۆ لەسەر دانیشتن بەکاردێ (فەرهەنگی خاڵ) شوانکارەی کورد ئەم جۆرە کەوڵە کە کەوڵی مەڕ درووست دەکەن، خورییەکەی لێناکەنەوە و بە پێستەکەوە دەمێنیتەوە، دوای ئەوەی کەوڵەکە خۆشدەکەن، خورییکەی جوان دەشۆنەوە و خاوێنی دەکەنەوە، بە شانە دایدێنن و خاوی دەکەنەوە، وەک ڕاخەرێک بۆ دانیشتن و خەوتن بەکاری دێنن. زۆر گەرموگوڕە بەتایبەتیی بۆ وەرزی زستان. [1]