ئەگەر قەلەڕەش ڕێنیشاندەر بێ، ئەبێ گەورە هەر دەربەدەر بێ.
قەلەڕەش: باڵندەیەکی گەورەی ڕەشی دەشتەکییە (فەرهەنگی خاڵ) لە نەریتی کوردەواردا بە باڵندەیەکی شوومی خراپ ناسێنراوە، لەکاتی کێشە و گرفتەکانی ژیاندا گەر کەسی خراپ پێشەوا و ڕێنیشاندەر بێت، سەری گەورە ئەخوات و لەناوی دەبات. [1]