ئەگەر نێردراو درۆیکرد، چاکی لێ ئومێد مەکە.
نێردراو: بەو کەسە ئەوترێ کە پەیام دەگەیەنێتت، لە نەریتی کوردەواردا ئەو کەسەی کە پەیامێک یان قسەیەکی پڕ لە ئەمانەت دەگەیەنێت، کەسی زۆر بەمتمانە و هەڵبژێردراوە، بۆیە پێویستە لەگەڵ خۆی و دەروروبەری زۆر سەرڕاست و ڕاستگۆبێ، گەر وا نەبوو، چاوەڕێی هیچ ڕەفتار و کردارێکی باشیان لێناکرێ.[1]