جۆری وشە: ناو
ئینگلیزی: circuit breaker
عەرەبی: قاطع تيار
فارسی: مدارشِکَن/ دِژُنکتُور
فەرەنسی: Disjoncteur
ئامێرێکی سەلامەتی کارەباییە کە بۆ پاراستن لە زیانەکانی زیادەڕۆیی یان شۆرتکردن، دروستکراوە. ئەرکی سەرەکی جۆزە بریتییە لە پچڕانی ڕۆیشتنی کارەبا بۆ ئامێرەکان و ڕێگریکردن لە مەترسی ئاگرکەوتنەوە، لە کاتی ڕوودانی هەڵە لە تەزووی کارەبادا. جۆرە فیوزێکەوە کە جارێک کاردەکات و کاتی گەرمبوونی دەکوژێتەوە، پاشان (یان بە دەست یان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی) هەڵدەبێتەوە بۆ ئەوەی دووبارە کارکردنی ئاسایی دەستپێبکاتەوە. (وێنەی یەک)
جۆرێک جۆزەی تر هەیە لە هەندێک بەشەکانی ئۆتۆمۆبێلدا بەکاردێت وەک جۆزەی ساڵنسا و جۆزەوی ڕۆن، ئەمەیان جیاوازە لەو جۆزەیەی کە لەسەرەوە باسکرا. (وێنەی دوو) [1]