دەڵێی جاو ئەنێتەوە.
جاو: تەنراوێکە لە لۆکە درووست دەکرێت، وەک بلووری وایە بەڵام ڕیسەکەی ئەستوور ترە، بە خەڕەک دەڕێسرێ، جۆڵا درووستی دەکات. کرداری درووستکردنەکەی هاتوچۆی زۆر دەوێت، پەندەکە بە کەسێک دەڵێن: کە لە ئیش و کارێکدا زۆر بێت و بچێت و نەزانێت دانیشتن چییە.[1]