ئەڵێن: شرواڵ بە کۆڵی خواردووە.
شرواڵ بە کۆڵ: گیایەکی ڕەوانکەرە، لە وەرزی بەهاردا لە ناوچە کوێستانییەکان دەڕوێت، هەر کەسێک بیخوات، دەبێت شرواڵەکەی بدا بە کۆڵیدا چونکە زۆر ڕەوانکەرە، مەبەست لە کەسێکە کە دۆخێکی خراپی بۆ درووست بێت، لە هیچ جێگە و شوێنێک خۆی نەگرێت. [1]