Search Options





    


Navên Kurdkî
Çıme
Video
Weynayen berşav
Survey
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
Zıwan
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Zıwan
Navên Kurdkî
Çıme
Video
Weynayen berşav
Survey
Derax
Afîneyen Kurdipedia
E-Mail Serkı / estertış
Spell Check
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derax
 
 
 Afîneyen Kurdipedia
 
 
 
  - Kurdipedia
 Destdayi
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
RAYERÊ VACEYÎŞÊ YÊ MIYONÊ ROCĨ RÊBERA AXAFTINÊ YA ROJANE GÜNLÜK KONUŞMA KLAVUZU
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
GRAMER Û RAŞTNUŞTIŞÊ KURDÎ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Rastnuştişê Kirmanckî (Zazakî) Grûba Xebate ya Vateyî
10-12-2023
سارا ک
Kıtebxane
ZIFQERA BERİ
06-12-2023
سارا ک
  528,411
  106,963
  19,864
  100,258
Video
  1,468
کوردیی ناوەڕاست 
302,073
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,834
هەورامی 
65,800
عربي 
29,077
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,736
فارسی 
8,807
English 
7,251
Türkçe 
3,580
Deutsch 
1,474
Pусский 
1,126
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
Kom
Zazakî
Kıtebxane 
69
Çap 
8
Kilm şınasiye  
6
Jiyaname 
2
Hilanîna Dosyayî
MP3 
311
PDF 
30,140
MP4 
2,379
IMG 
195,567
Gêrayêne naverokê
Kıtebxane
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
بەهاری کوردستان
Kom: Kilm şınasiye | : کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Bol rind
Miyan
Xırab niya
Xırab
Metadata
RSS
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەهاری کوردستان

بەهاری کوردستان
بەهاری کوردستان
لە کتێبی: #شاری وێران#
بەرهەمی: #عەلی حەسەنیانی#
ئێمە فێرین کاتێک گەورەیەک، زانایەک یان هونەروەرێک کۆچی دوایی کرد، قەڵەم و کاغەز بە دەستەوە دەگرین و پێیدا هەڵدەڵێن و پێیدا هەڵدەڵێین و هەڵدەکێشین، کە چی تا ماوە کەمتر باسی ئاسەوار و شتە باشەکانی دەکەین، بەڵام من نامەوێ ئاوا بکەم. دەمەوێ لە بارەی هونەری شاعیرێکی گەورە و بەناوبانگی کورددا کە بەختەوەرانە زیندووە و لام وایە لە ڕیزی گەورەترین شاعیرانی دنیادایە بدوێم. ئەو بلیمەتە زانا و کەموێنەیە مامۆستا (هێمن)ە. دیارە ئەگەر بمەوێ لە بارەی ناوبراودا هەرچی دەزانم بنووسم، لانی کەم کتێبێکی ئەستوور دەبێ، جا بۆ ئەوەی کە لەگەڵ نێوەرۆکی ئەم کتێبەدا جۆر بێتەوە، تەنیا باسی پارچەهەڵبەستێکی ئەو دەکەم و لە چلونایەتی ژیانی، ڕابردوو و خەباتی، ئاڵوگۆڕێکی بە سەر شێعری کوردیدا هێناوە، کوردیزانین و کوردناسینی، چوارچێوە و قالبی شێعرەکانی، وردبینی و شتی تازە هێنانی و... و.... خۆ دەپارێزم.
(بەهاری کوردستان)ی هێمن تابڵۆیەکی بێوێنەیە لە ژیانی ساکاری کوردەواری. هێمن ئەو شێعرەی لە سەر کێشی بڕگەیی (هجایی) داناوە. کێشێکی هەڵبژاردووە کە زۆر بەیت و فۆلکلۆری کوردی چەشنی ئەمانەی خوارەوەی پێ گوتراوە:
چیرۆکی منداڵانە وەک (مام حەیدەرەی ڕەوەندی).
کایەی منداڵان لە گوێن: (حللوور بللوور تەکامە).
چیرۆکی فۆلکلۆریک وەکوو (ئاڵەکۆکەی کوڵکنە).
هەتەڵە و مەتەڵە چەشنی (هەیاران و مەیاران، هێلکەی دەکا لە داران، بو فەقیر و هەژاران).
گۆرانی وەک (ئای بە هەرمێ بە هەرمێ).
بەیت وێنەی بەیتی (ئیمامی عەلی) کە بەشێکی بەم چەشنەیە:
(بە تۆ دەڵێم زولفەقار،
بە سەری نەبی نازدار،
داینەهێنی وەک خەیار،
دەتکەم بە ناڵ و بزمار،
بو پێی دوڵدوڵی ساکار...)
بەڵام هێمن لە چوارچێوەی ئەو کێشە حەوت بڕگەیییەدا - کە کێشێکە تایبەتی شێعری کوردی - کارێکی وای کردووە کە تا ئێستا بە کەس نەکراوە. باشترە بڵێم کاری هێمن وەک ئەمەیە کە بێنی چەند کیلۆ دوڕ و یاقووت و زومروت و پیرۆزە و ئەڵماس و... لە دەفرێکی بچووک بکەی کە بە باشی جێگەی هەمووان ببێتەوە و هیچیان نەشکێن و نەژاکێن و نەڕووشێن.
لە لایەکی دی، بەهاری کوردستان بە شێوەی چوارپارەیییە کە هەر چوار نیوەشێعر قافییەیەکیان هەیە و ئەوە ئوستادی و لێزانیی هێمن دەگەیێنی کە بە دەستی خۆی کارەکەی لە خۆی سەخت کردووە کەچی ئەو سەختی و دژوارییە پێیەوە دیار نییە هیچ، بۆتە هۆی ڕازانەوە و جوانتر بوونی هەڵبەستەکەشی.
هێمن ئەوەندەی پێویست بووە لە کێشە فۆلکلۆرییەکانی کەلک وەرگرتووە. لە نێو هەڵبەستەکانیدا لەو کێشانە زۆر دێتە بەر چاو. بێجگە لەوە هێمن کێشی وای ساز کردووە کە تا ئێستا کەس شێعری پێ نەگوتووە، وەک هەڵبەستی (شەنگەبێری) کە هەر نیوەشێعری شازدە بڕگەیە. دیارە بە شازدە بڕگەیی شاعیرانی دیکەش شێعریان داناوە، بەڵام هیچیان ئاهەنگ و هەوای شەنگەبێری نییە. تا ئێستا هەرچی شێعری شازدە بڕگەییم دیون لە سەر کێشی عەرووزی بوون، تەنیا کاک (ئەحمەد قازی) پارچەهەڵبەستیکی شازدە بڕگەیی هەیە کە لە سەر کێشی هیجایییە و بە نۆرەی خۆی سرنجڕاکێشەرە، بەڵام لە سەر هەوا و ڕیتمی شەنگەبێری نییە و ئاوا دەست پێدەکا:
یوسفی میسری منی هاودەمی ڕۆژان و شەوانی
ئارەقی بەزمی منی گەرچی لە من زیز و نەبانی
لەو هەڵبەستەدا (وەستان) لە سەر بڕگەی حەوتەمە، بەڵام لە شەنگەبێریدا (وەستان) لە دوای هەر چوار بڕگەدایە. هیوادارم مەیدانی ئەوەم بێ تا مەقالەیەک لە سەر شەنگەبێری بنووسم.
لە (بەهاری کوردستان) دا، شاعیر، خوێنەر یا بیسەر لەگەڵ خۆی دەبا بو نێو سووچێک لە ژیانی بێ خەوش و ساکار و دڵڕفێن و شاعیرانەی کوردەواری. تابڵۆیەک نیشان دەدا کە دەڵێی بە دەیان وێنەگەری کارمە کاریان لە سەر کردووە. تابڵۆیەک کە هیچ کەم و کووڕیی نییە. شاعیر بە سەبکی ڕئالیسم ئەوەی لە سووچێکی ژیانی کوردەواریدا ڕادەبرێ، وەک پەردەی سینەما دەخاتە بەر چاو. (بەهاری کوردستان)، پارچەهەڵبەستێکی درێژە، بەڵام خوێندنەوەی نەک مرۆڤ ماندوو ناکا، زیاتر تاسەباری دەکا کە چەند جاران بیخوێنێتەوە.
هێمن بە جادووی شێعر زستان لادەبا و بەهار دێنێ. دەڵێ مژ و سەرما و سۆڵی زستان، سیخوار و سەهۆڵ و وەیشوومە نەما و شەماڵ بە گاڵەگاڵ هات و هەوری سەرەبەهاری گەواڵ گەواڵ کرد. کەوییەک کە لە لای نیساری شاخان لە تیشکی هەتاو خۆی حەشار دابوو کەوتە ژێر تەوژمی لەنگێزە و باران و شنەبا و توایەوە. لێرەدا شاعیر ئەو مەسەلە وەبیر دێنێتەوە کە دەڵێ: (بە با و بە بارانە لە عەمری بەفر کەم دەبێتەوە.)
لە تابڵۆی بەهاری کوردستاندا سروە و شنەبا لە لایەک کەوییان دەتوێننەوە و لە لایەکی دی لە نەرمان و ئەستەمان مەندۆک و گیاخاو و کەما و گیاوگۆڵی بەهاری دێننە سەما و کەروێشکەی وە گەنم و جۆ دەخەن، خوناوەی وردەباران گەڵای داران دەشواتەوە و ژینێکی نوێیان وەبەر دەنێ.
جەنگەی بانەمەڕێیە، خێڵات بەرەو کوێستان دەچن. ماڵات زیندوو بۆتەوە. تروپک و نشیو و یاڵ و خڕ و شیو لەگوێن بەهشت خەمڵیوە. دەشت و چیمەن ڕازاوەتەوە. کێو و بەندەن نەخشاوە. زۆنگ و چینگە ژیاوەتەوە. لە هەموو لایەک، لە گشت تەرت و ڕژد و شیو و دوڵێک، بەتایبەتی لە کوێستانەکانی هەوشین و گەدە و لەند و سامرەنددا گیاوگۆڵی جوان و بۆنخۆش وەک هەڵز و بیزا و گیانەند سەریان پێوە ناوە و هەڵچوون و تێک چڕژاون و بوونە زەمەند.
گوڵانی بەهاریش هەر کامیان بە چەشنێک دنیایان خەمڵاندووە. وەنەوشەی جوانی خۆشبۆ لە لێواری جۆگەلەئاوان هاتۆتە دەر. سوێسن و بەیبوون و شلێر لە جێگای زەنوێر ڕواون. هەڵاڵەی بۆنخۆش لە نواڵان پیاو مەست دەکا. گوڵاڵەسوورە پیاو وەبیر شەهیدان دەخاتەوە کە لە خوێنا شەڵاڵ بوون. هەر چی تیرەگ و گەوە و لاپاڵە ئاڵای ئاڵیان پێدا دراوە.
سەرچاوەی ئاوی زوڵاڵ وەک زێوی قاڵ هەڵقوڵیوە. ئاوهەڵدێر قەڵبەزەی بەستووە. ئەستێر شەپۆلان دەدا. گوڵی گەش و ئاڵ پشکوتووە و لە سەر پەڵکی ئەو گوڵانە ئاونگی بەهاری زەنگوڵ زەنگوڵ وێستاوە. دار بووژاونەوە و چرۆیان دەرکردووە. هەموو وڵات بژوێنە، بە ڕاستی کێ مەڵبەندی وای دیوە؟
لە لایەک بولبول ناڵەناڵی دێ و لە سەر چڵی سوورەگوڵ بە کوڵ دەخوێنێ و لە لایەکی دی لە چیا و ڕازان، سیڕەی سەقر و بازان دێ کە لە زۆر ئاهەنگ و ئاواز و نەغمەی سازان خۆشترە. لە لای ڕەوەز و زەردان قاسپەقاسپی کەوی سەر بەردان خەم دەڕەوێنێ و لە نێو شیناوەردان ورتەورتی هەوێردان شادی دێنێ. مۆسیقایەکی دڵڕفێن خوڵقاوە. لە لایەک خرینگەی زەنگ و قۆڕ، لە لایەک لووشمەلووشم و هۆڕەهۆڕ و لە لایەکی دی هۆقەهۆق و بۆڕەبۆڕ تێکەڵاوی حیلەی جوانوو و ئەسپی تۆڕ بووە. کاڕوکووڕی بزن و مەڕ و لرفەلرفی لۆک و نەڕ و کوڕژنی ئەسپی بەدفەڕ تێکەڵ بووە و گوێچکەی مرۆڤ کەڕ دەکەن. لە موڵگە و دەراوان فیتەی شوان و ئۆحەی گاوان دێ. سەوەڕ و چەق و لووری گەماڵان لە دوور دەبیسترێ. لە بەر قەدی کێوێک لاوکی لاوان دێتە گوێ و لە لاپاڵی بەرامبەری، ئەوا بەڵەک چاوانن کە بە باللۆرە وڵامیان دەدەنەوە. لە سەر بەردەبێرێ، شوانە لە دنیای خەیاڵی خۆیدا لە بلوێری تووڕاندووە.
بە ڕاستی سەرسووڕهێنەرە، شاعیر ئەو وشە جوانانەی لە کۆی دۆزیوەتەوە، چۆن وا زانایانە، بە جێ خستوویەتە نێو قالبی هەڵبەستەوە؟ دیارە تەنیا (هێمن)ە کە کاری وای لە دەست دێ. هێمنێکی بۆخۆی لە بەهشتی لادێدا چاوی کردۆتەوە و لەوێدا گەورە بووە و بەرجەوەندی تەبیعەتی شاعیرانەی کوردستان و دیمەنی ژیانی کوردەواری ئیلهامبەخشی شێعرەکانی بووە. لە هێمنێک کە بە خەیاڵی شەوپەڕی، زۆر شەوان لەگەڵ شنەی شەوبا بو شەوگورد شەوگەڕی کردووە. لە هێمنێک کە سروەی کازیوە ئاونگی بەهاری لە سەر ڕوومەتی ئەستڕیوە و گزینگی خۆرەتاو هەستی بەرزی شاعیرانەی تا ئەوپەڕی بستووان بردووە. لە هێمنێک کە بۆ ڕاوی باڕەکەوان دەیان و سەدان ماه و زەرد و ئاسۆگە و زینوو و بانووی پێواوتووە و لە دوای کەودەری لە ڕنوو و باڕن نەترساوە و بۆ گرتنی هەوێردە و زڕەکەوان، شێوەرد و شیناوەرد و ڕەپستە و زەنوێر و مێرگ و بژوێن نەماوە کە نەیچێ. لە شاعیرێک کە ڕکێفی لە کەحلانی داوە و پرتاو بە شوێن قوڵەشیناندا چۆتە یاڵ و باسکە و لاپاڵ و ڕەوەز و تیرەگ و تەلانان، لە شاعیرێک کە بۆ ڕاوی ڕەشبەشە و دوڕنا و هەڵەتانج و سۆنە و بۆرە و دووکوڕانە و پێبەقوونە لە مولگە و دەراو و پاناوک و چۆم و گۆمان بنەی داناوە و چووە دە سیپەیەوە، ئەو چاوەنواڕییە دەکرێ کە شێعری وا جوان و بێوێنە بخوڵقێنێ.
شاعیرێک دەتوانێ شێعری وەک بەهاری کوردستان دانێ کە وەک هێمن بە بۆنی مەندۆک و کەما و هەڵز و بیزا و گیاخاو و گیابەند و مولەبەران و کەنێرە و شلێر و بەیبوون و سوێسن و هەڵاڵە و... سەرخۆش بووبێ. شاعیرێک دەتوانێ بەهاری کوردستان بڵێ کە بۆخۆی چووبێتە هەواران و لە تاوڵ و خێوەت و ڕەشماڵاندا پاڵی وە ئەستوندەکی دابێ و چاوی لە ڕەتاندنی زاوماک و مەشکەژاندن و نان کردنی سەر سێڵێ بووبێ.
کەسێک دەتوانێ هونەری وا بخوڵقێنێ کە بە نم نم و خوناوە و ڕێژنە و هەر وەها بە پرووشە و کەڕەسیسە و کڕێوە و بەفرخۆرکە هەستی ببزوێ و وەک ناشاعیرێک بێ تەفاوەت بە لایاندا تێنەپەڕێ.
هێمن لە ژیانی پڕ لە چەرمەسەری و سەرانسەر دەربەدەری خۆیدا لە زۆزان و کوێستانان، لە لێڕەوار و لە ڕازان، لە ژێر سێبەری کەپر و لە قەراخ کانیاوی کەللەتەزێندا، لە کاتی گێرە و کێشە و خرمان هەڵدانەوەدا، لە دەستەوا و هەرەوەز و بژار و دەسکەنە کردندا لەگەڵ خەڵک ژیاوە و دەزانێ ژیانی کوردەواری چۆنە. هەر بۆیە لە بەهاری کوردستاندا سووچێکی لەو ژیانە بە جوانی تێکەڵاوی مۆسیقایەکی گیانپەروەر دەکا و دار و جلیتی شۆڕەسوارانمان پێشان دەدا کە ویڕەی ئەو و هەوهەوی ئەم تێکەڵی خرمەی ناڵ و بزماران بووە. نیشان دەدا کە چۆن مەڕ بە لەوەڕ و بە هەوای کوێستان لە گۆشتا سوور بووە و شەک و کوور سەرمەست بوون و خۆ هەڵداوێن.
شاعیر بە جادووی شێعر هەموو سووچ و قوژبنی هەواران دەخاتە بەر چاو. منداڵان لە ڕژد و هەڵدێران جاڵە و تاوێر بەردەدەنەوە و کوڕ و کچ لە لای کارژیلە و بەرخەل و بزن و مەڕی شەل کە هەلیان بۆ هەڵکەوت خەریکی هەمزەل دەبن. شاعیر نیشان دەدا کە بەهاری کوردستان بەتایبەتی لە کوێستان و هەواران بەهارێکی بێ وێنەیە.
لە بەر دەرکی ڕەشماڵان دنیایەکی دیکەیە. چاوکەژاڵان دڵی کوڕ و کاڵان بە تاڵان دەبەن و کاسیان دەکەن. شاعیر دەڵێ ئەو گەورەکچانە، ئەو نوێ بووکانە لێوئاڵن، دەم بچووکن، خوێنشیرنن، ڕەزاسووکن، کوڵمەیان وەک گڵووکن، شل و ملن، لەبارن، چاو بەکلن، گوێ بە گوارن، دەسماڵ پووڵەکەدارن، شەدە و گیلگیلە لارن، ناسکن، نەرم و نۆڵن، خاوێنن، سپی و سۆڵن، توندوتۆڵن، ڕووهەڵماڵاون، بێباکن، دیارە خاوەنی ئەو شتانە بە مژۆڵک جەرگانیش دەکۆڵن.
ئەو جوان و نشمیلانە باسکی قەڵەو و ناسکیان هەڵماڵیوە و تاسکەتاسکیانە و لە ئاسک ڕەوکترن. ئەو پەریانە، ئەو چاوکەژاڵانە کیژی مەرزینگانن، کچۆڵەی سەکرانن، بڵباسن، کاتێک بە لەنجەولار ڕادەبرن و ناز دەکەن و جارجارە چاوێک دادەگرن، کام کوڕە کە خۆیان فیدا نەکا؟ ئەو کچە لەبار و ڕەوەندانە بەلەک و زەندیان هەڵکردوون و کەزیەیان وەک بەند هوندۆنەوە تا کوڕان بە کەمەند بگرن.
کیژۆڵەی شۆخ و جوان چاک، شۆڕەژنی داوێنپاک، کابانی قۆڵ بە بازن، شەنگەبێری کێل گەردن کاتێک لە نێو مەڕ هاتوچۆیانە و زاوماک دەرەتێننەوە، دەڵێی پۆلی پۆڕانن.
شاعیر بە دینێکی زۆر ورد کاروباری ئەو نازدارانە دەخاتە بەر چاو و دەڵێ هەر کام خەریکی کارێکن:
زێڕن و کابان و مێرێ لە بەر بێرێ دانیشتوون و ئەستی هاوێرێ دەکا و گوڵێ بەرخان دەژمێرێ و خونچە و گوڵووک و گەوەر و شەم و کەژاڵ و دلبەر و زین و مرۆت و ئەسمەر بە شوێن کاردا لە تاوڵێ هاتوونە دەر. مامز شیری داگرتووە و ناسک پەنیرێ دەکوشێ و ناز هەویرێ دەشێلێ و کاڵێ نان تیری دەکا. ئامان چۆتە کولێنی، پەری مەشکەی دەژێنێ، بەسێ خەریکی لۆرک کوڵاندنە و خەیاڵ ئاوردوو دێنێ.
هێنانی ئەو هەموو ناوە کوردییە بەڵگەیەکی دیکەیە بۆ لێزانی و چازانیی هێمن. شاعیر لە عالەمی خەیاڵدا کە ئەو هەموو کچ و کیژوڵە و نوێ بووک و شۆڕەژن و شەنگەبێریەی خوڵقاندووە، خۆی پەند دادەدا کە نەکەی سەر لە هۆبە بنەی. بێ و کاری وا بکەی خۆت پێڕاناگیرێ و تۆبەی دەشکێنی و وەک سۆبە گڕت تێبەر دەبێ. دیارە ئەو پەند دادانەش هونەرێکی شاعیرانەیە دەنا هێمن لە مێژە بڵێسەی ئاگر ژیانی داگرتووە، بەڵام نەک ئاگری عیشقی ئەو کچانەی کە لە عالەمی خەیاڵدا خوڵقاندوویەتی، بەڵکوو گڕی ئاگری ئەوینی گەل و وڵاتەکەی، ئەگەر ئەو گڕە گیان و لەش و ژیانی دانەگرتبایە لە کوێ دەیتوانی ئاسەوارێکی وا گەورە و بەرز و بەنرخ و بێوێنە بخوڵقێنێ؟ ئاسەوارێکی کە پڕە لە وشەی ڕەسەن و پەتیی کوردی، لێوانە لە ناوی جێگا و مەڵبەندان، ناو و دەنگی باڵندە و مەڕ و ماڵات، ناوی گوڵ و گیای بۆنخۆش و جوان و جوانتر لەوان ناوی کچان هێندەی دی ئەو شێعرەی ڕازاندۆتەوە. ئەگەر هێمن سووتاوی ئەوینی کورد و کوردستان نەبوایە (هێمن) نەبوو.
وشەی جوان، سرنجی شاعیرانە، وردبینی، هەست بە جوانی و بۆن و بەرام و دەنگی خۆش کردن بە ڕاستی لە شاعیرێکی گەورەی وەک هێمن دەوەشێتەوە. بەختەوەرانە شێعری هێمن هەمووی لە ئەوپەڕی جوانی و بێوێنەیی دان. هیوادارم ئەو مامۆستایە مەزنە ساڵانی ساڵ بۆ خزمەت بە ئەدەبی کوردی بژی و پایەدار بێ. [1]
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
HashTag
Çıme
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | vejin.net
: 1
Technical Metadata
: 99%
99%
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Kıtebxane
Gome
Kilm şınasiye
Şêx Ebdurehîm, Hewara Dêrsimî û Hedîseyê Serra 1937î
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Kilm şınasiye
Zazakî World
Jiyaname
Faruk İremet
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ

Actual
Kıtebxane
RODI SONO PARKE
25-06-2023
سارا ک
RODI SONO PARKE
Kıtebxane
BIZA KOLE ASNAWI KENA
26-06-2023
سارا ک
BIZA KOLE ASNAWI KENA
Kıtebxane
Adır U Asme
29-06-2023
سارا ک
Adır U Asme
Jiyaname
Faruk İremet
01-07-2023
سارا ک
Faruk İremet
Kıtebxane
Dalpeya Cemedyeyên
04-07-2023
سارا ک
Dalpeya Cemedyeyên
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
Gome
14-04-2024
سارا ک
Kıtebxane
EZ BÉKES O
24-02-2024
سارا ک
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
24-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
RAYERÊ VACEYÎŞÊ YÊ MIYONÊ ROCĨ RÊBERA AXAFTINÊ YA ROJANE GÜNLÜK KONUŞMA KLAVUZU
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
GRAMER Û RAŞTNUŞTIŞÊ KURDÎ
21-02-2024
سارا ک
Kıtebxane
Rastnuştişê Kirmanckî (Zazakî) Grûba Xebate ya Vateyî
10-12-2023
سارا ک
Kıtebxane
ZIFQERA BERİ
06-12-2023
سارا ک
  528,411
  106,963
  19,864
  100,258
Video
  1,468
کوردیی ناوەڕاست 
302,073
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,834
هەورامی 
65,800
عربي 
29,077
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,736
فارسی 
8,807
English 
7,251
Türkçe 
3,580
Deutsch 
1,474
Pусский 
1,126
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
Kom
Zazakî
Kıtebxane 
69
Çap 
8
Kilm şınasiye  
6
Jiyaname 
2
Hilanîna Dosyayî
MP3 
311
PDF 
30,140
MP4 
2,379
IMG 
195,567
Gêrayêne naverokê
Kilm şınasiye
Bi wergerandina zêdetirî 1000 peyv û 300 hevokên bingehîn ji Zazakî bo Horamî
Kilm şınasiye
BÎBLÎYOGRAFYAYA KITABÊ HÎKAYEYANÊ KURDKÎ (KURMANCKÎ-KIRMANCKÎ (ZAZAKÎ) 2000-2020
Kıtebxane
FERHENGÊ QEWL Û VATEYÊ VERÎNON DEYİMLER VE ATASÖZLERİ SÖZLÜĞÜ
Kıtebxane
Gome
Kilm şınasiye
Şêx Ebdurehîm, Hewara Dêrsimî û Hedîseyê Serra 1937î
Jiyaname
Burhan Beyazyıldırım
Kıtebxane
HAZAR DENGIZ Ê ZERRÊ MI DE
Kıtebxane
Hêvîya Seseron ROCOBIYN
Kıtebxane
EZ BÉKES O
Kilm şınasiye
Zazakî World
Jiyaname
Faruk İremet
Kilm şınasiye
ZAZAKÎ DE EDATÎ
Folders
Kıtebxane - Xoserı - Bakûrê Kurdistan Kıtebxane - Xoserı - Tirkiya Kıtebxane - Cureya belgeyê - Zon yewın Kıtebxane - Cureya belgeyê - Açarnayiş Kıtebxane - Bajar - Amed Kıtebxane - Bajar - Dersîm Kıtebxane - Bajar - Stembol Kıtebxane - Kategorîya Naverokê - Helbest Kıtebxane - Kategorîya Naverokê - Ferheng Kıtebxane - Kategorîya Naverokê - Perwerde

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| | CSS3 | HTML5

|