ئەوەندە دەمم هیلاک دەبێ، با قاچم هیلاک بێ.
ئەوەندەی دەمم هیلاک دەبێ، با دەستم هیلاک بێ.
کەسێک ئیشێک بە یەکێک ڕاسپێرێ، پێی بڵێ ئیشەکەم بەم جۆرە بۆ بکە، جوان تێیگەیەنێت کە چی دەکات و چۆن هەڵسوکەوت دەکات، چۆن بڕوا و چۆن بێت، ئەوەندە دەمی شڵ دەبێ، خۆی هەستێ کارەکەی بکات، باشتر و جوانتر دەیکا، واتە: ئەوەندەی دەمت دەیەشێ، قاچت بیەشێ باشترە. [1]