ئەگەر دەسەڵاتی نەبوو، بە (مسایو) ی دایکی دەڵێ: خاڵۆ.
مسایو: دۆست، بە کەسێک دەوترێ کە بەشێوەیەکی نهێنی، سەردانی ڕەگەزی بەرانبەری بکات، پەندەکە بۆ کەسێکی بێدەسەڵات بەکاردێت کە بە ئاشکرا و بەبەرچاوی خۆیەوە ستەمی لێبکرێت، نەتوانێ قسەبکات، سەرەڕای ئەوەش ستەمکار ببەخشێ و وەک گەورەی خۆی تەماشای بکات. [1]